دابینکردنى کەلوپەلى خوێندن بۆ منداڵانى ڕۆژئاوا

هاوبەشی پێبکە

دابینکردنى کەلوپەلى خوێندن بۆ منداڵانى ڕۆژئاوا

جەنگ وێرانکەرە. وەک دەگوترێت یەکەم شتیش کە تێیدا وندەبێت ڕاستییە، زەرەرمەندى گەورە و سەرەکیی جەنگ و پێکدادانەکانیش منداڵانن. ڕۆژئاواى کوردستان، ساڵانێکى دوورودرێژ ڕووبەڕووى جەنگێکى وێرانکەر و خوێناویی بووەتەوە.

هەرچەندە هیوا فاوندەیشن زیاتر لە کوردستانى باشوور و شارى سلێمانى کاردەکات، بەڵام بەخۆشحاڵییەوە دەستى یارمەتیی بۆ منداڵانى کوردستانى ڕۆژئاواش درێژکرد، لەکاتێکدا کە پێویستییەکى زۆریان پێى بوو. 

لە پڕۆژەیەکدا کە لە شارى عامودا بەڕێوەچوو، کەلوپەلى خوێندنى منداڵانى قوتابخانەیەک دابینکرا. هەروەها هیوا فاوندەیشن سپۆنسەرى کردنەوەیە ئێزگەیەکى ڕادیۆى کرد “ئارتا ئێف ئێم” (Arta FM) کە زیاتر لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردەکات و گرنگیی بە بەهرە و تواناکانى منداڵان و لاوانى ڕۆژئاوا دەدات کە سەرەڕاى بەربەست و هەڕەشەکانى چواردەوریان، بەردەوامن لە ژیان و بەرهەمهێنان.

بەبۆنەى کردنەوەى ڕادیۆکەشەوە لە ڕۆژى جیهانیی ڕادیۆدا، بە سپۆنسەریی هیوا فاونده‌یشن، بە بەشداریی خه‌ڵكی عامودا، ئاهه‌نگێكیان سازكرد‌. تێیدا كۆمه‌ڵێك منداڵی زۆر بە گۆرانی وتن و چه‌نده‌ها چالاكیی تر بەشدارییان کرد.