دەربارەی ئێمە

چیرۆکی ئێمە

هیوا فاوندەیشن ڕێکخراوێکی ناحکومییە کە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە. بارەگاکەی لە شاری سلێمانییە لە کوردستانی عێراق. هیوا ڕەوف و نیان عەبدوڵڵا دامەزرێنەرانی ئەم ڕێکخراوەن کە ئامانجیان پەروەردەکردن و بەهێزکردنی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەیە. ئەم دوو هاوسەرە پێیان وایە کە تەنها گەشەکردنی ئابووری بۆ بونیادنانەوەی ئەم کۆمەڵگەیەی کە بەردەوام لە ناجێگری سیاسی و ئابووریدایە، بەس نییە. ئەم دامەزراوەیە لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوە کە دەبێت کەسە سەرکەوتووەکانی ناو کۆمەڵگە بەرپرسبن لەوەی کە وەبەرهێنان لە مرۆڤ و نەوەکانی داهاتوودا بکەن. ئەم هەرێمەی کە ئێمە کاری تێدا دەکەین بە چەندین کاتی هەستیار و ناجێگیردا تێپەڕیوە، لەکاتێدا کە هەوڵ بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەمان دەدەین، پێمان وایە زۆر گرنگە وەبەرهێنان لە توانای تاکەکاندا بکەین و یارمەتیان بدەین بۆئەوەی زیاتر فێربن و گەشە بکەن، هەروەها یارمەتیان بدەین بۆ ئەوەی ئەو دۆخەیان تێپەڕێنن، هەچەندە سەخت و دژواریش بێت. لە ساڵی ٢٠١٣ەوە، هیوا فاوندەیشن پشتگیری چەندین پڕۆژەی خۆماڵی و وەرگێڕدراوی کردووە، چەندین بەڵگەفیلمی دروست کردووە و چەندین ئامرازی پەروەردەییشی بڵاو کردووەتەوە. ئێمە دەمانەوێت تاکەکانی کۆمەڵگە دەستیان بە زانیاریی لە هەموو جیهانەوە بگات، بەمە دەکرێت بیرۆکە و پەروەردەیەکی باش وەربگرن و بەهێزبن.

ئەندامەکانمان

هیوا رؤوف

دەستەی دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆرد

هیوا رؤوف

دەستەی دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆرد

هیوا ڕەوف بازرگانێکی سەرکەوتووە و خاوەنی چەندین کۆمپانیای وەبەرهێنانە. ئەو بازرگانێکی لێهاتوو و داهێنەرە، ئەزموونی زیاتر لە سی ساڵی لە بوارەکانی بازرگانی و بیناسازی و کۆمپانیاکانی پەیوەندیدا هەیە، شارەزایی و ئەزموونی چەند ساڵەی ئەو، وایان کردووە یەکێک بێت لەوانەی کە تێگەیشتنی باشی بۆ ئابووری ئەم ناوچەیەدا هەیە. وەبەرهێنانی هیوا لە بواری کۆمەڵایەتیدا، ئەوە نیشان دەدات کە ئەو باوەڕی وایە پەروەردەی ژنان و کچان یەکێکە لە کاریگەرترین ڕێگەکان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری. بە تێگەیشتنی ئەو لەو کۆمەڵگەیەی کە زۆربەی دەستی کار پیاوانن، پێویستمان بە دەرکەوتنی ژنی سەرمەشق و بەهێز هەیە، بەتایبەت لەناو گەنجان.

“لای هەمووان ئاشکرایە زانین هێزە، بەڵام هەتاوەکو زانین بەشێوەیەکی فراوان و بەئاسانی بۆ هەمووان بەردەست نەبێت لە کۆمەڵگەدا، ئەوە ئەگەری گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی زەحمەتە. من دەمەوێت لەم گۆڕانەدا بەشدار بم و بەشداری بەهێزکردنی ژنان بم، تاوەکو وەک هاوڵاتییەکی یەکسانی ناو کۆمەڵگە، هەلی کار بەدەست بهێنن.”

نیان عبدلله

دەستەی دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆرد

نیان عبدلله

دەستەی دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆرد

نیان عەبدوڵڵا دەرچووی بەشی ئەندازیاری کیمیایە لە زانکۆی بەغداد، ستراتیژناس و ڕاوێژکارێکی ئەزموونداری بواری سەرچاوە مرۆییەکانە. لەدوای تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ لە ساڵی ١٩٨٠، لە چەندین بواری جیاوازدا کاری کردووە، هەر لە کارگەی شەکرەوە هەتا کارگەکانی جلوبەرگ و بەم دواییانەش لە کۆمپانیاکانی پەیوەندیدا کاری کردووە. وەک ژنێکی بەتوانا لە کارەکانیدا، تێگەیشتنێکی باشی بۆ پێداویستیەکانی گەشەکردنی هێزی کار هەیە، بەتایبەت بۆ ئەو گەنجانەی کە تازە دەست دەکەن بە کاری پیشەییان. نیان خۆی وەک کەسێک کە پەروەردەیەکی باشی هەبووە، باوەڕی وایە کە تەنها لەڕێگەی پەروەردە و پاڵپشتییەکی باشی هاوڵاتیانەوە، دەتوانین کۆمەڵگە بەرەوپێش ببەین، بۆیە لەم ڕوانگەیەوە نیان و هیوای هاوسەری بڕیاریاندا هیوا فاوندەیشن دابمەزرێنن. ئەوان پێیان وایە پێویستی خەڵکی عێراق تەنها دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان نییە، بەڵکو ئەو ئامرازانەی دیکەش گرنگن کە هانی ڕێگە و میکانیزمی ستراتیژی بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە دەدەن.

“هێزی کاری تەندروست تەنها ئەوە نییە کە بەسادەیی خەڵکی بتوانن کار بکەن، بەڵکو دەبێت لە ڕووی دەروونی و سۆزداریەوە بەهێزبن و توانای پەیوەندیکردنیان بەهێز بێت و هەست بەوە بکەن کە خەڵکی کاریگەری باشیان دەخاتە سەر و ئەوانیش دەتوانن کاریگەری باش بخەنە سەر ئەوانی دیکە.”

ڕەوەند هیوا رؤوف

بەڕێوبەری دارایی

ڕەوەند هیوا رؤوف

بەڕێوبەری دارایی

ڕەوەند هیوا ڕەوف نمونەی شارەزایی و خۆتەرخانکردنە لە جیهانی بازرگانی و داراییدا. گەشتی ئەکادیمی ئەو لە زانکۆی کۆمارەوە دەست پێ دەکات و لەوێ پلەی بەکالۆریۆس لە بازرگانی و ژمێریاریدا بەدەست دەهێنێت. ڕەوەند لەوە تێگەیشتبوو کە خوێندنی باڵا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پەرەپێدانی توانای پیشەییدا، بۆیە پلەی ئەکادیمی بەرزتری بڕی و ئەمجارەیان پلەی ماستەری لە بەڕێوبردنی کاردا لە زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی بەدەست هێنا.
لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٢ سەرەڕای ئەوەی سەرقاڵی خوێندن بوو، ڕۆڵی زۆر پیشەیی و کاریگەری گێڕا. ڕەوەند لەو کاتەدا چەندین بەرپرسیارێتی گرتە ئەستۆ، بەناو چەندین ڕۆڵی گرنگی وەک بەڕێوەبردنی کۆگە و فرۆشتن و گەنجینە و داراییدا تێپەڕی. ئەم ڕۆڵە جیاوازانەش تێگەیشتنێکی باشی لە بوارە جیاوازەکانی بازرگانیدا پێ بەخشی.
لە ساڵی ٢٠١٧ دا ڕەوەند بە پەیوەندیکردنی بە ئیکۆ-پەی ڕێگەیەکی ستراتیژی لە ژیانی کارکردنیدا گرتەبەر، بەڵام خواستەکانی ئەو کایەی تێپەڕاند و تێکەڵکردنێکی باشی بواری بازرگانی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی نیشاندا. لە ساڵی ٢٠١٨ دا پەیوەندی کرد بە هیوا فاوندەیشنەوە و دەستپێشخەری خۆی لە بواری هاوکاریی کۆمەڵایەتیدا نیشاندا.
لە ساڵی ٢٠١٩ گەشتەکەی ڕەوەند گەیشتە وێستگەیەکی گرنگ و نوێ. ئەو لە هەمان کاتدا لەگەڵ کۆمپانیای دڵنیا چووە ناو کەرتی بیمە و لەگەڵ کۆمپانیای هیوا ڕەوفیشدا ڕۆڵێکی گرنگی وەک بەڕێوبەری دارایی کۆمپانیاکە گێڕا. لەدوای وەرگرتنی ئەم پێگەیە لە ساڵی ٢٠١٩، ڕەوەند ڕۆڵی گرنگی لە کار و ستراتیژە داراییەکانی دامەزراوەکەدا گێڕاوە.
بەکورتی ڕەوەند هیوا ڕەوف تەواو ڕۆڵی شارەزایەک دەگێڕێت کە لەماوەی چواردە ساڵدا پاشخانێکی ئەکادیمی و بازرگانی تەواو دەوڵەمەند و پیشەگەرانەی هەیە، بەتایبەت لە بواری بازرگانی و ژمێریاریدا و کۆڵەکەی هەموو ئەو پێگانەیە کە کاری تێدا دەکات.

شیرین سائیب

بەڕێوبەری کارگێڕی

شیرین سائیب

بەڕێوبەری کارگێڕی

شیرین سائیب لە سلێمانی لەدایک بووە، بەڵام لە هۆڵندا گەورە بووە و خوێندوویەتی و هەر لەوێش پلەی بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ئەمستەردام بەدەست هێناوە. وەک پەنابەرێک بەردەوام داکۆکی سەختی لە جیاوازییەکان و پێکەوەژیان کردووە و هەوڵی بەهێزکردنی پەنابەرانی داوە. ئەو لە تەمەنی شازدە ساڵیدا بووە بە سەرۆکی  ئەنجومەنی لاوان لە فێدراسۆنی ڕێکخراوی پەنابەران، هەروەها وەک ڕاوێژکاری یاسایی لە ڕێکخراوی پەنابەرانی هۆڵندا کاری کردووە و ئەزموونی زیاتر لە بیست ساڵی لە دروستکردن و بەڕێوەبردنی پڕۆژە بۆ چەندین ڕێکخراوی ئەوروپی هەیە. ئەو پڕۆژانەی شیرین جێبەجێی کردوون زیاتر لە بواری بەشداری کۆمەڵایەتی و بەهێزکردن و فرەییدا بوون. لە ساڵی ٢٠١٤ گەڕاوەتەوە بۆ نیشتیمانەکەی و سەرەتا هاوکاربووە لە سەنتەری لێکۆڵینەوەی گەشە و جێندەری زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی. شیرین لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە هیوا فاوندەیشن کار دەکات و سەرەتا وەک ڕاوێژکار کاری کردووە و ئێستەش بەڕێوبەری پڕۆگامەکانە. 

بەشداری شیرین لە هیوا فاوندەیشندا زۆر پێشوازی لێ کرا، چونکە شیرین بەتەنها ئەزموونێکی زۆری لە بەڕێوەبردنی پڕۆژەدا لەگەڵ خۆیدا نەهێنا، بەڵکو لە بواری ڕاهێنان و یاریدەدەرییشدا هاوکارێکی گەورە بوو. ئەو ئەزموونێکی زۆر باشی لە پەرەپێدانی پڕۆژە کۆمەڵایەتیەکاندا هەیە و هونەرە جیاوازەکان وەک خاڵی سەرەتای پڕۆژەکان بەکار دەهێنێت. شیرین هیوایەتی هونەری مۆدێرن و خوێندنەوە و گەشتکردنە.

“هەرچەند لە ڕابردوودا هەستمان بە بێدەساڵاتی خۆمان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەموو جەنگ و تراومایەدا کردووە، بەڵام نابێت ئەوەشمان لەبەرچاو نەبێت کە ئەو دۆخە وای کرد، ئێمە باشترین شت لە خۆماندا گەشە پێ بدەین و یارمەتی ئەوانی دیکەش بدەین بۆ ئەوە. ئەو کۆمەڵگەیەی کە هەوڵ دەدات ئازارەکانی تێپەڕێنێت، زۆر سوورە لەسەر فێربوون و گەشەکردن و پێشکەوتن. شانازیەکی گەورەیە لە هەرێمێکدا کار بکەم کە لە نەهامەتییەکاندا، بەرگرییەکی زۆریان کردووە.”

چرا ئەکرەم

بەڕێوبەری پڕۆژە و ڕاهێنانەکان

چرا ئەکرەم

بەڕێوبەری پڕۆژە و ڕاهێنانەکان

چرا ئەکرەم زۆر لێهاتوو و بەئەزموونە لە بواری بەڕێوەبردنی پڕۆژەکانی پەروەپێدانی گەنج و زۆر حەزی لەو بوارەیە. ئەو هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە کارگێڕی کار لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی و ماستەرەکەی لە پسپۆڕی بازاڕگەریدایە. ئەو بە چەندین ئەزموونی سەرکەوتووی بەڕێوەبردنی پڕۆژەوە، جگە لە بەڕێوبەردنی پڕۆژەکان و پەروەپێدانی ئامرازی بەڕێوەبردنیاندا، توانای خۆی لە پلاندانان و جێبەجێکرن و ڕاپۆرت و چاودێری پڕۆژەکاندا خستووەتە گەڕ. 

ئەزموونێکی گرنگی چرا پێش کارکردن لەگەڵ هیوا فاوندەیشندا، کارکردن بووە لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆژیا. چرا لە هیوا فاوندەیشنیش سەنتەرێکی ڕاهێنانی سەرکەوتووی دامەزراند کە گرنگی بە بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان دەدا بۆ پێگەیاندانی توانا و کەسایەتییان. ئەو بەڕێوەبەری پڕۆگرام و ڕاهێنانەکانی سەنتەرەکەیە و بەردەوام چاودێری کاریگەری و ئامانجەکانی دەکات. هەروەها بەشداریەکی باشی لە کارەکانی دیکەی هیوا فاوندەیشندا هەبووە، ئەو بە بەرپرسی پەیوەندییەکان دەستی پێ کرد و خێرا لە چەندین پڕۆژەی جیاوازدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا. ڕۆڵی بەرچاوی ئەو لە گەشەپێدان و دروستکردنی پڕۆژەی نوێ لە هیوا فاوندەیشندا جێگەی ستایشە. 

پاشخانی پەروەردەیی و ئەزموونە زۆرەکەی لە بواری بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان و پەروەپێدانی گەنجاندا، باوەڕی تەواوی ئەو بە پەروەردە نیشان دەدات. ئەو پێی وایە پەروەردە زیاترە لە پێدانی زانیاری و فێرکردنی لێهاتوویی و دەبێت خۆشگوزەرانی و دروستکردنی ژینگەیەکی لەباریش بۆ گەنجان، لەخۆ بگرێت.

ڕوز محمد

ڕێکخەری پڕۆژەی داهێنەرانە

ڕوز محمد

ڕێکخەری پڕۆژەی داهێنەرانە

سەرەتای ئاشنایەتی ڕوز لەگەڵ هیوا فاوندەیشندا هەر ئەو کاتە بوو کە وەک خوێندکاری کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی بەشداری کرد لە پڕۆگرامێکی ئاڵوگۆڕی هاوبەش لە ئەڵمانیا. دوای ئەوەی ڕۆز زانکۆی تەواو کرد و یەکەمی سەر ئاستی کۆلێژەکەی بوو لە بەشی گرافیک و دیزاین، پەیوەندی کرد بە هیوا فاوندەیشنەوە و وەک بەڕێوبەری هونەری و دیزاین دەستبەکار بوو. ئەو بەرپرسیارێتی دیزاینکردنی هەموو بەرهەمەکانی هیوا فاوندەیشنی لەئەستۆیە، هەروەها بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی ستۆدیۆی کارگەی کۆمیک کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی هیوا فاوندەیشن و دامەزراوەی پایایە. ڕۆز هەر لە سەرەتای لاوێتیەوە لە چەندین پڕۆژە کولتووەی و کۆمەڵایەتیدا خۆبەخش بووە. ئەو هیوای وایە لە چەند ساڵی داهاتوودا ماستەر لە هونەردا بخوێنێت و زیاتر لە بواری هونەریدا خۆی بەرەوپێش ببات، هەروەها بەردەوام لە بواری دیزاینیشدا خەریکی خۆبەرەوپێشبردنە.

“هەموو هونەرەکان، هەر لە مۆسیقاوە بۆ ئەدەب و هونەرە دیرین و بینراوەکان، ئامرازی نەوەکانن بۆ دەربڕینی هەست و سۆز و ناسنامەیان. لەم کۆمەڵگەیەی ئێمەدا کە تووشی چەندین زەبری دەروونی بوون، هونەر هەستی بەهێزیی بە مرۆڤەکان دەبەخشێت.” 

 

هاوبەشەکانمان