کۆڕى شیعریی “چیت لێبکەم ئەى نیشتمان؟”

هاوبەشی پێبکە

کۆڕى شیعریی "چیت لێبکەم ئەى نیشتمان؟"

هیوا فاونده‌یشن پاڵپشتیكردنی ئه‌ده‌ب، هونه‌ر و كولتوور به‌ گرنگ ده‌زانێت وه‌ك به‌شێك له‌ ته‌واوكاریی ڕۆشنبیركردنی كۆمه‌ڵگه،‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانی تێدابكرێت. له‌م دیدگه‌یه‌وه،‌ هیوا فاونده‌یشن هه‌ستا به‌ ڕێكخستنی كۆڕێكی شیعری بۆ به‌ڕێز “د.چۆمان هه‌ردی” له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی پڕ لە هونه‌ردا، له‌ ژێر ناونیشانی “چیت لێبكه‌م ئه‌ی نیشتیمان؟” هاوڕێ له‌گه‌ڵ مۆسیقای زیندوو به‌ بەشداریی هه‌ردوو ژه‌نیاری لێهاتوو زانا عەزیز به‌ ئامێری چه‌لۆ، ئاریان جەلال به‌ ئامێری گیتار.

د. چۆمان هەردى لە بەریتانیا خوێندنى باڵاى تەواوکردووە. جگە لە بەرهەمەکانی لە کایەی ئەکادیمیی، خاوەنی چەند کتێبکی شیعرییە کە زمانی ئینگلیزیی بڵاوکراونەتەوە. وەک وەرگێڕیش شیعری نووسەرە بەناوبانگەکانی کوردی بە ئەدەبی ئینگلیزیی ناساندووە. د. چۆمان هەردی خاوەنى چەند خەڵاتێکى جیهانییە لە بوارى شیعر و وەرگێڕاندا.