ناوەندی ڕاهێنان

هەڵبژاردن ناوەندی ڕاهێنان

هیوا فاوندەیشن، باوەڕى وایە پڕۆسەى فێربوون تەنها لە پۆل و خوێندنگەدا ڕوونادەن، بەڵکو لە ڕێگەى وەبەرهێنان لە چالاکییەکانى دەرەوەى مەنهەجى فەرمیی و یارمەتیدانى گەشەکردنى بەهرەى نوێ و داهێنەرانە لە لاواندا، بەرهەمدێت. ئێمە لەو بڕوایەداین لەڕێگای پڕۆژەکانمانەوە دەتوانین ڕۆڵ لە گەشەی نەوەکانى داهاتوودا بگێڕین و کاریگەرییمان بەسەریانەوە هەبێت. هیوا فاوندەیشن بڕێکی گەورەی پڕۆژەکانی خۆی بۆ گەشەپێدانى توانا کەسییەکان، فێربوون لە هەموو ئاست و قۆناغێکدا و پشتگیریی فێربوون و پەرەپێدانى سەرجەم چین و توێژەکانى کۆمەڵگە، تەرخاندەکات. هیوا فاوندەیشن، بە ئامانجى نزیکخستنەوەى تاکى کورد، بەتایبەت توێژى لاوان، لە جیهانى مۆدێرن و پێداویستییەکانى، دەستەبەرکردنى ژینگەیەکى لەبار بۆ گەشەکردنى بەهرەکان لە ناو هاوڵاتییانى کوردستاندا، وەبەرهێنانێکى زۆرى لە بوارى ڕاهێنان و پەروەردەدا کردووە. بێگومان ئەم ستراتیژەش کار و وزە و کاتی زۆری دەوێت، تاوەکو لەداهاتوودا بەرهەڵچنیان بکەین.   بەشێکى زۆر لە پڕۆژە و چالاکییەکانى هیوا فاوندەیشن، ڕەهەندى ڕاهێنان و پەروەردەییان هەیە. دەتوانین بڵێین زۆربەى پڕۆژەکانى ڕێکخراوەکەمان بە جۆرێک لە جۆرەکان لەژێر چەترى پەروەردەدا جێیان دەبێتەوە، ئەو پڕۆژە و کارانەى کە لەم بەشەدا دەیخەینە ڕوو، تەنها نموونەیەکن لە چالاکییەکانى ڕێکخراوەکەمان، کە بەشانازییەوە لە بوارى پەروەردەدا ئەنجامیداون.