ڕەنگ و هونەری شارى سلێمانی لە پۆستکارتدا

هاوبەشی پێبکە

ڕەنگ و هونەری شارى سلێمانی لە پۆستکارتدا

بە ئامانجى ئاشناکردنى چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بە وێنە کۆن و تازەکانى شارى سلێمانى و هەڵبژاردەیەک لە تابلۆکانى هونەرمەندانى کورد، هیوا فاوندەیشن سپۆنسەری پڕۆژەیەکى ناوەندى”٧ ڕەنگە“ى کرد. ئەم پڕۆژەیە کە لەلایەن بەڕێز “بەختیار سەعید“ەوە ڕێکخرابوو، بریتیبوو لە بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەى ‘پۆستکارت‘ و ‘بوکمارک‘ کە وێنە و تابلۆکانیان لەسەر نەخشێنراوە.

بۆ ئەم مەبەستەش لە چالاکییەکدا کە ئامانج لێى ئەزموونکردنی هونەر بوو لە کایەی پەروەردەدا، خوێندکارانى چەند خوێندنگایەک پۆستکارتەکانیان بەسەردا دابەشکرا، تا بتوانن پۆستکارتێکی جوان بنووسن بۆ خۆشەویستانیان و لە یادەوەرییاندا بمێنێتەوە.