پشتگیریی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان

هاوبەشی پێبکە

پشتگیریی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان

بەگوێرەى داتاکانى ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، نزیکەی (%١٥)ی دانیشتووانی جیهان جۆرێک لە جۆرەکانی کەمئەندامییان هەیە، کە ئەم ڕێژەیەش دەکاتە زیاتر لە ملیارێک کەس. به‌پێی ئاماره‌کانى‌ ‘یه‌کێتیی که‌مئه‌ندامانی سلێمانی‘ش‌ بۆ ساڵی ۲۰۱۳، ١٢٥٠٠٠ که‌مئه‌ندام ‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی و ٥٠٠٠٠ که‌مئه‌ندامیش له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی هەن.

هیوا فاونده‌یشن، لە ساڵى (٢٠١٤)دا سه‌ردانی یه‌کێتیی که‌مئه‌ندامانی سلێمانیی کرد و چه‌ند کەلوپەلێکى پێشکه‌شکردن. ساڵى دواتر و لە ڕۆژى جیهانیی کەمئەنداماندا، بەروارى (٣/١٢/٢٠١٥)، لە چوارچێوەى چالاکییەکانى یەکێتیی کەمئەندامانى سلێمانیی، پێداویستیی خوێندنگا دابەشکرا بەسەر ١٠٠ خوێندکارى خاوەن پێداویستیی تایبەتدا. ‘هیوا فاوندەیشن‘یش بە بەخشینى هەندێک دیارى و پێداویستیی بە خوێندکارەکان، بەشداریی لە بۆنەکەدا کرد.