خولى پەرەپێدان و گەشەکردن بۆ کۆمپانیاکان

هاوبەشی پێبکە

خولى پەرەپێدان و گەشەکردن بۆ کۆمپانیاکان

هیوا فاونده‌یشن به‌ هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌مریكی و جیهانی ‘فرانكلین كۆڤی’، خولێكی ٣ ڕۆژه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیاكانی سلێمانی کردەوە كه‌ تیایدا زیاد له‌ ١٠ كۆمپانیا و ٢٥ فه‌رمانبه‌ر به‌شدارییانكرد. خوله‌كه‌ له‌ لایه‌ن ڕاهێنه‌ری به‌ریتانی “ستیڤ جێفری” وترایه‌وه‌ كه‌ نێرراوی تایبه‌تی كۆمپانیاکە بوو. لە خولەکەدا ناوەرۆکى کتێبى “حەوت خووەکەى کەسانى پێشەنگ” وەک پرۆگرام بەکارهێنرا.

فرانكلین كۆڤی كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی و جیهانییه‌ كه‌ لە زیاتر لە ١٤٧ وڵاتی جیهاندا خولی تایبه‌ت دەکاتەوە و بۆ یه‌كه‌م جاره‌ بێنە سلێمانی و عێراق.