چیرۆکەکانى سەرکەوتن

هاوبەشی پێبکە

چیرۆکەکانى سەرکەوتن

ئەرشیف و دۆکیۆمێنت، یەکێکن لە کۆڵەکە هەرە گرنگەکانى شارستانێتى. شارى سلێمانى بە سەدان ڕووداوى گەورە و بچووک، خۆش و ناخۆش، ڕوون و لێڵدا تێپەڕیوە. نووسینەوەى مێژووى شارێک بەتایبەت لە ڕوانگەى ژنانەوە، کارێکى زۆر بەسوود و پێویستە. ژنانى سەرکەوتوومان زۆرن و چیرۆکەکانیش پێویستە بنووسرێنەوە.

لەپێناو ئەم مەبەستە و گەیشتن بەم ئامانجە، هیوا فاوندەیشن پڕۆژەى زنجیرە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاریی لەسەر خانمە ناودار، سەرکەوتوو و بەئەزموونەکانى شارى سلێمانى، جێبەجێکرد. ئامانجی سەرەکیی لەم پڕۆژەیەدا بریتیبوو لە ناساندن و ڕێزگرتن لە کۆمەڵێک ژن، کە لە بوار و کارى جیاوازدا ڕۆڵى گرنگیان لە خزمەتکردن و گەشەپێدانى شاری سلێمانیدا گێڕاوە. ئەم ژنانە لە دیمانە دۆکیۆمێنتارییەکاندا ئەزموون و چیرۆکى سەرکەوتنى خۆیان گێڕایەوە. ئەم پڕۆژەیە مێژوو، ئەزموون، دەستڕەنگینیى، سەرگوزەشتەى ژیانى چەند ژنێکى سەرکەتووى لە لەبیرچوون و نادیاریی پاراست. کۆی ڤیدیۆکان لە چانەڵى یوتیوبى هیوا فاوندەیشن بەردەستن.

دۆکیۆمێنتاریی نیعمەت محێدین

ئەم دۆکیۆمێنتارییه،‌ چیرۆکی ململانێی ژنێکمان بۆ باسدەکات لەگەڵ نەخوێندەواریی و عەشق بۆ شیعر. نیعمەت محێدین تاوەکو قۆناغی هاوسەرگیریی، خانمێکی نەخوێندەوار بووە. بە هاوکاری هاوسەرەکەی فێری نووسین و خوێندنەوە دەبێت و دەستدەکات بە نووسینی شیعر. کۆی بەرهەمەکانی لە ساڵی ٢٠٢٢دا، لەژێر ناوی (دەروازەی هەست) بڵاوکردووەتەوە.

دۆکیۆمێنتاریی ئامینە خانى جۆڵا

ئەم دۆکیۆمێنتارییه‌، چیرۆکی هەژاریی و کۆڵنەدان و سەرکەوتنی ئەزموونی ژنێک دەگێڕێتەوە، کە ناوەکەی ساڵانێکی درێژە، بووە بە بەناوبانگترین بەرهەمی ناوخۆیی و براندی بەرهەمی شیرینیی لە شاری سلێمانی. ئامینە جۆڵا، ئەو خانمەیە کە بە براندی پاقلاوەکەی شاری سلێمانی شیرین کرد.

دۆکیۆمێنتاریی ئامینە خانى جۆڵا

ئەم دۆکیۆمێنتارییه‌، چیرۆکی هەژاریی و کۆڵنەدان و سەرکەوتنی ئەزموونی ژنێک دەگێڕێتەوە، کە ناوەکەی ساڵانێکی درێژە، بووە بە بەناوبانگترین بەرهەمی ناوخۆیی و براندی بەرهەمی شیرینیی لە شاری سلێمانی. ئامینە جۆڵا، ئەو خانمەیە کە بە براندی پاقلاوەکەی شاری سلێمانی شیرین کرد.

دۆکیۆمێنتاریی نەزیرە حارس

ئەم دۆکیۆمێنتارییە، باسی خەباتی خانمێک دەکات لە یەکێک لە سەردەمە هەرە تاریکەکانی ڕژێمی بەعس. ئەم ڤیدیۆیە چیرۆکی خەباتی نهێنیی و بوون بە پێشمەرگە و پاشان گرتن و زیندانییکردنی نەزیرە حارس دەگێڕێتەوە. ئەم دۆکیۆمێنتارییە چیرۆکی خەونی ژنێکە بۆ بوون بە پێشمەرگەی ئازادیی و یەکسانیی، کە بە دێوەزمەی گرتن و زیندانیکردن کۆتایی دێت.