پرۆژەی ستۆدیۆی کۆمیکس

هاوبەشی پێبکە

هونەرى کۆمیک مێژوویه‌کی کۆنی له‌هەموو کولتووره مرۆییەکاندا هەیە. سەرەتا ئەم هونەرە له‌ناو لقەکانى شێوه‌کاریی و ئه‌ده‌بدا دروستبووە و هەوڵى داوە لە ڕێگای وێنەوە چیرۆک بگێڕێتەوە. کۆمیک وەک هونەرێکی سەربەخۆ لەناو کایەی کو‌لتووردا، نزیکەی سه‌د ساڵێکە له‌ئه‌مریکا و ئه‌وروپادا جێی خۆی کردووەتەوە. لەم سەردەمەشماندا چەندین لقی لێ بووەتەوە؛ بۆ نموونە، هونەری کاریکاتێری ناو رۆژنامه‌کان، یان گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی فه‌نتازی وەک میکیماوس، سوپه‌رمان و هاوشێوەکانیان. لەلایه‌کی ترەوە کۆمیکڕۆڵیچاودێرێک بەسەر پرس‌و گرفتهسیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییەکاندا دەگێڕێت، که‌به‌شێوه‌یه‌کی ڕەخنەئامێز ئه‌و کێشانهدەخاتە ژێر پرسیارەوە.

بە مەبەستى ناساندنى هونەرى کۆمیک بۆ یەکەم جار لە شارەکانى هەرێمی کوردستان و وڵاتى عێڕاقدا، هیوا فاونده‌یشن وپایا ئهیجنسیلە پڕۆژەیەکى هاوبەشدا، زنجیرەیەک ۆركشۆپیان بۆ گه‌نجان و منداڵان ڕێکخست و ماوەى ۆرکشۆپەکانیش لە هەفتەیەک کەمتر نەبوون.

ئامانجەکانى ۆرکشۆپەکە بریتى بوون لە پهرەپێدانی کلتووری کۆمیک وەک بهشێکلهکلتووری گه‌نجان و بۆ ده‌ربڕینی ڕهخنهسیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان به‌زمان و فۆرمێکی ناتوندوتیژ.

ئامانجێکی تری پڕۆەکە بریتیی بوو لە پەرەپێدانی کلتووری کۆمیک لەناو منداڵاندا وەک بابەتێکى پەروەردەیی بۆ یارمەتیدانی توانای گوزارشتکردن لە خود و توانای ئاڕاستەوەرگرتن بە ئامانجى پەروەردەبوونى تاکى ئازاد. لە ڕووى کردارییەوە ئامانجى ۆرکشۆپەکە پێگەیاندنى کادێر بوو له‌بوارى کۆمیکدا بۆ کەناڵەکانى ڕاگەیاندن و دەزگا میدیاییەکان.

کەسانى پسپۆڕ و شارەزاى ناوخۆیی و بیانى وەک مامۆستا و ڕێنماییکەر بەشدارییان لە فێرکارییەکانى ۆرکشۆپەکاندا کرد. فێرکارەکانیش بریتیبوون لە بەڕێزان (هۆرێن غریب، محەمەد فوئاد، سەنگەر ئەبوبەکر، كڵاودیۆ كالیا، پاتو پێرستو).

سەرەتای ۆرکشۆپەکە تەرخان کرا بۆ ناساندن و تێگەشتن لە هونەری کۆمیک، مێژووی هونەری کۆمیک، گرنگیی ئەم ڕاهێنانە فراوانکردنی وێناکردن و سەرنجدانی فێرخواز بوو لە ڕووداو و بابەتەکانی رۆژانە. هه‌ریه‌ك لهبهشداربووانیش بەشێوەیەکى چالاکانە بەشدارییانکرد له‌دروستكردن و چوونه‌پێشی كورته‌چیرۆكێكی كۆمیك، به‌ده‌ستپێكردن به‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی بچووكی  وێنەکێشان و چیرۆك گێڕانهوه‌.

 دوای تەواوبوونى ئەم زنجیرهۆركشۆپانە له‌شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر و به‌غداد، بهپێشانگهیهك كۆتایی بهپڕۆژەکە هێنرا له‌شاری بەغداد. ئینستیتوتی فه‌ڕه‌نسی بۆ کلتوور به‌هاوكاریی باڵوێزی ئه‌ڵمانی پێشانگه‌یه‌كیان ڕێكخست بۆ نماییشكردنی هه‌ندێك لهكارەکانى به‌شداربووانی ۆركشۆپەکان كهلهشارهجیاجیاكانی عێڕاقهوهبهشدارییان كردبوو