هزراندنى هونەر تەنها ڕوانگەیەکى سیستەماتیکى تیۆرییە کلاسیک، مۆدێرن و پۆستمۆدێرنەکانى هونەر نییە، بەڵکو هەر بەشێک بە ستۆدیۆىهونەرمەند کۆتایی پێدەهێنێت کە تێیدا نموونەى پڕاکتیکى پەیوەندیدار بەو تیۆرییەى کە دانوستانکراوە لە ڕێى نموونەى بەرجەستەوەبەڕوونى پیشاندەدرێت.
هزراندنى هونەر چوارچێوەیەکى تیۆریی بۆ خوێنەرانى دابیندەکات، کە دەتوانرێت لە ڕوانگەى جیاوازەوە بۆ بیرکردنەوە لەبارەى هونەربەکاربهێنرێت. ئەم کتێبە ئەوە پیشاندەدات کە چۆن دەتوانرێت پێکەوەییەکى پڕبەرهەمى تیۆرى و پڕامتیک بهێنرێتە ئاراوە. ئەم کتێبەدەتوانرێت وەک سەرچاوە لە بەشەکانى فەلسەفە، مێژووى هونەر، میدیا و توێژینەوە کولتورییەکان، مێژووى کولتووریی و ئەکادیمیاکانىهونەردا بەکاربهێنرێت. کتێبەکە گەشتێکە بە نێو تیۆرییەکانى هونەر هەر لە پلاتۆنەوە تا دێریدا. بۆیە لە ئەنجامدا، ئەم کتێبە دەتوانرێتلەلایەن هونەرمەندان، ڕەخنەگرانى هونەر، بەڕێوەبەرى مۆزەخانەکان و هەر کەسێک حەزى لە تێگەیشتن لە واتاى هونەر هەبێت، بەکاربهێنرێت.