حەوت خووەکەى خێزانى پێشەنگ

نوسەر: ستیڤن ئاڕ کۆڤی
وەرگێڕ: د.شێرکۆ عەبدوڵڵە

لێرە داوای بکە

هاوبەشی پێبکە

بە پشتبەستن بە هەمان ٧ خووی کەسانی پێشەنگ، ستیڤن ئاڕ کۆڤی ڕێنمایییەکی کاریگەری بۆ خێزانەکان پەرەپێداوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. ٧ خووەکە چیرۆکی کەسی، پێشنیاری یارمەتیدەر و بیرۆکەی نوێی وەکنووسینی بەیاننامەی ئەرکی خێزان”، “دروستکردنی کلتورێکى جوانى خێزان”، “تەرخانکردنی کاتێکی ئاسایی خێزان”، “بەستنى پەیوەندی لەگەڵ یەک بە یەکى ئەندامانی خێزانودەستەبەرکردنى هەژماری بانکی سۆزداریپێشکەش دەکات.

کتێبەکە یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان ئەندامانی خێزان و پەرەپێدانی زمانێکی هاوبەش لەنێوانیاندا بۆ ئەوەی ئەندامەکان پەیوەندی باشتر لەگەڵ یەکتردا بگرن و باشتر لەیەکتر تێبگەن؛ کە بێگومان ئەمەش کلیلی سەرکەوتن و کاریگەرییە.