من مەلالەم

نوسەر: کریستینا لام ،مەلالە یوسفزەی
وەرگێڕ: د.شێرکۆ عبدوڵڵا

لێرە داوای بکە

هاوبەشی پێبکە

کتێبى ‘من مەلالەم: ئەو کچەی لەپێناو بەدەستهێنانى مافى خوێندن لەلایەن تاڵیبانەوە تەقەی لێکرا’ ژیاننامەیەکە کە لەلایەن مەلالە یوسفزاییەوە بە هاوکاری کریستینا لامب نووسراوە. مەلالە چیرۆکەکەی وەک کچێکی گەنج دەستپێدەکات کە لە سەردەمی مۆدێرندا لە پاکستان دەژی. مەلالە لە تەمەنی هەرزەکاریدا دەربارەى مافى خوێندنى کچان هەڵوێستێکى زۆر ڕاشکاوانەى دەبێت. ئامادەیی ئەو بۆ خەباتکردن لە قازانجى ئەم باوەڕەى، وای لێدەکات ببێتە ئامانجی تاڵیبان کە گروپێکن سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەی پاکستاندا بیرۆکەی زۆر جیاوازیان هەیە. ڕۆژێک لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لەدواى قوتابخانە، تەقە لە سەری مەلالە دەکرێت. فیشەکەکە نایکوژێت، بەڵکو لە نزیک چاوی دەچێتە ژوورەوە.