ۆرکشۆپی چۆنێتیی بەکارهێنانی ئیمەیڵ

چۆنێتیی بەکارهێنانی ئیمەیڵ

ۆرکشۆپێک بۆ گەنجان و بەتایبەت قوتابییانى زانکۆ دەربارەى “چۆنێتیی نووسین و شێوازی دروستی بەکارهێنانی ئیمەیڵ”. ۆرکشۆپەکە بۆ ئەو کەسانە بوو کە بەدوای نووسینی ئیمەیڵی کاریگەردا دەگەڕان، یاخود ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە شوێنی کار کاریگەریی ئیمەیڵەکانیان گەشەپێبدەن. لە ۆرکشۆپەکەدا چۆنێتیی نووسینی ئیمەیڵ تاوه‌كو هاوپێچ زیادكردن و ناردنی ئیمه‌یڵ پیشانی بەشداربووان درا، کە دواتر بە شێوەی پراکتیکی ئەزموونیان کرد. ئەم ۆرکشۆپە چەند جارێک بە شێوازی ئامادەبوون و هەروەها بە ئۆنلاینیش لەلایەن بەڕێز “محمد سالم”ەوە پێشکەشکرا.