وۆرکشۆپی پەیوەندیی پیشەیی شارەزایانە

پەیوەندیی پیشەیی شارەزایانە

ناوەندی ڕاهێنانی هیوا فاوندەیشن ۆرکشۆپێکی تایبەت بە پەرەپێدانی پەیوەندیکردنی پیشەییانە ڕێکخست، کە لەلایەن مامۆستا زانکۆ ڕەنجدەر سەعید بەڕێوەچوو. لەم ۆرکشۆپەدا بەشداربووان فێری ئەو توانا و لێهاتوییانە دەبن کە چ  شتێک بۆ پەیوەندی زارەکی و نووسین بە شێوەیەکی پیشەیی لە شوێنی کارەکانیاندا پێویستە. هاوکات لەم ۆرکشۆپەدا بەشداربووان ڕێنمایی دەکرێن، کە چۆن پەیوەندیکردن ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە بەدەستهێنانی کار و سەرکەوتن لە کارەکانیان.