“کەمپەینی “ئاو بپارێزه، ژیان ده‌پارێزیت
"کەمپەینی "ئاو بپارێزه، ژیان ده‌پارێزیت
لەپێناو ئاماژەکردن بە کێشە ژینگەییەکان، وروژاندنى گرفتى سەرچاوە ئاوییەکان و بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیاریی کۆمەڵگا دەربارەى بابەتە ژینگەییەکان و له‌ژێر دروشمی “ئاو بپارێزه، ژیان ده‌پارێزیت”، ڕێکخراوى ‘پارێزه‌رانی ئاوی عێراق’ چالاکییەکى سه‌ركێشانەى ٤٠ كم مه‌له‌كردن و سه‌وڵ لێدانی ئه‌نجامدا کە ماوەى ٣ ڕۆژ و ٢ شەوى خایاند و لە دەربەندى ڕانیەوە دەستى پێ‌کرد هەتا بەنداوى دوکان.
هاوڵاتییانى خوازیار بانگهێشت کران بۆ بەشداریکردن لە ١٠٠ مەترى کۆتایی دوایین ڕۆژى سەرکێشییەکەدا بە مەلەکردن یان سەوڵ لێدان. کەمپینەکە بە ئامادەبوونی ڕێکخراوەکان و چالاکوانانی بواری ژینگە، بە کەرنەڤاڵێک کۆتاییێهات. هاوکات چەندین چالاکی لەمەڕ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە مەترسییەکانی پیسبوونی سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان، هەڵمەتى خاوێنکردنەوەى کەنارەکان لە پیسى و پاشەڕۆکان و چۆنێتیی پاراستنیان، بەڕێوەچوو. هیوا فاوندەیشن لەم کەمپەینەدا بەشداریکرد لە ڕووى ڕێکخستن و دابینکردنى پێداویستییەکان و بڵاوکردنەوەى هۆشیارى لە ڕێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.
ئاماده‌كاری و سه‌ردانی تیمی هیوا فاونده‌یشن، بەڕێز نەبیل مو‌سا (ڕێكخه‌ری كه‌مپەینەکە) و ڕائید وه‌هاب (ئه‌فسه‌ر له پاراستنی پۆلیسی دارستانی دوكان) بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه سه‌ركێشی و كه‌مپینه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌چوو.