نۆژەنکردنەوەی بەشی پێشوازیی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی
نۆژەنکردنەوەی بەشی پێشوازیی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی
بەشی پێشوازیی نەخۆشخانەکان یەکەم شوێنى بەرکەوتنی سەردانکەرانە، دەرخەرى پلە و ئاستى خزمەتگوزاریى، ڕێکوپێکى، سیستەم و هاوئاهەنگیی نێوان بەشەکانى نەخۆشخانەکەیە. شوێنێکی گرنگ و هەستیاری وەک نەخۆشخانەی فریاکەوتن کە ڕۆژانە زیاتر لە ١٠٠٠ نەخۆش زیاتر سەردانى دەکەن و تێیدا پزیشکان و کارمەندانى تەندروستیی ٢٤ کاتژمێر خزمەتى هاوڵاتییان دەکەن، شایانى ئەوەیە ڕێکوپێک، مۆدێرن، خاوێن و سیستەماتیک بێت.
ڕێکخراوی هیوا فاوندەیشن لەسەر ئەرکی خۆی و لەسەر داواى سەرپەرشتیاری بەشی پێشوازیی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، هەستا بە نۆژەنکردنەوەی پێداویستییە هەنووکەیی و گرنگەکانی ئەو بەشە. ئامانج لەم کارەش خزمەتکردنی زیاترە بە هاوڵاتیان و فەرمانبەران، چونکە باوەڕمان وایە کە خزمەتگوزاریی تەندروستیی لە ژینگەیەکى لەباردا پەیوەندییەکى ڕاستەوخۆى بە فەراهەمکردنى ژیانێکی تەندروستەوە هەیە.