فیلم کارتۆنى کایۆ
فیلم کارتۆنى کایۆ
هاوشێوەى کتێبخانە، بۆشاییەکى گەورەش لە بوارى کارتۆنى پەروەردەیی منداڵاندا هەیە. فیلم کارتۆنى کایۆ، یەکێکە لە کارتۆنە پەروەردەییە هەرە بەناوبانگەکان لەسەر ئاستى جیهان، کە لە ٦ وەرز و ٩٢ ئەڵقە پێکهاتووە. کایۆ کە کاراکتەرى سەرەکیی کارتۆنەکەیە، منداڵێکى ٤ ساڵانە و توانایەکی گەورەی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی فەنتازیا و خەیاڵ؛ دەتوانێت کار و ڕووداوە ئاساییەکانى ڕۆژانەى بگۆڕێت بە کۆمەڵێک چیرۆکی سەرکێشی چێژبەخش. زنجیرەکە جەخت لەسەر بەهاکانى وەک گرنگیی خێزان و پاراستنى ژینگە دەکات. خەسڵەتی سەرەکیی زنجیرەکە پێکەوەگرێدانی دوو رەهەندی جیاوازە، یەکەمیان حەزى تەماشاکردنى ڕۆژانەى منداڵ بۆ کارتۆن تێردەکات، دووەمیشیان گەیاندنی پەیامە فێرکاریی و پەروەردەییەکانە کە کارتۆنەکە لەڕێگای چیرۆکی کایۆوە بە منداڵانی دەگەیەنێت.
هیوا فاوندەیشن، مۆڵەتی فەرمیی وەرگێڕانی ئەم زنجیرەیەی بۆ زمانی کوردی وەرگرت و کارى دۆبلاژى بۆ کرا. پاشان لە ساڵى (٢٠١٤) پێشکەشی کەناڵی کەرکوک کرا، بۆئەوەی لە کاتی پرۆگرامی تایبەت بە منداڵاندا پەخشبکرێت. بەهۆی سوودی زۆرى ئەم بەرهەمە و دروستبوونەوەى خواست لەسەری، لە ماوەی پەتاى کۆرۆنادا (٢٠٢٠)، هیوا فاوندەیشن بڕیاری دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەم کارتۆنەى دا، لە ڕێگەی ئۆنلاین لە هەردوو هەژمارى فەیسبووک و یووتیوبى ڕێکخراوەکە، هەتا بەشێوەیەکی ئاسان بەردەست بێت بۆ دایک، باوکان و منداڵەکانیان