فیلم فێستیڤاڵى یەکێتیی ئەوروپا

هاوبەشی پێبکە

فیلم فێستیڤاڵى یەکێتیی ئەوروپا

ڕێكخراوی هیوا فاونده‌یشن، به‌ هاوكاریی كۆمپانیای ڤینچی بۆ دیزاینی ناوه‌وه‌ و ته‌لارسازیی، به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌ دیبلۆماسییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، یه‌كه‌مین فێستیڤاڵى فیلمی یه‌كێتیی ئه‌وروپایان له‌ شاری سلێمانی، ناوه‌ندی رۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌شکرد. یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم فێستیڤاڵەش بریتیی بوو لە بره‌ودان به‌ به‌ها هاوبه‌شه‌كانى وەک یه‌كترقبووڵكردن، پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتییانە و تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش. فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی فیلمه‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌كانەوە،‌ خاڵه‌ به‌هێزه‌كان و به‌هاكانی یه‌كێتیی ئه‌وروپایان خستەڕوو.

ئه‌م بۆنه‌یه‌ كه‌ بۆ یەکەمجارە له‌ كوردستاندا ڕێكبخرێت، له‌ تەلارى ئه‌منه‌ سووره‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو و ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژى خایاند، تیایدا چه‌ند فیلمێكی ئه‌وروپیی نماییشکران كه‌ فره‌یی كولتووریی ئه‌وروپا، ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌مه‌ڕه‌نگیی پیشه‌سازییه‌كانی فیلم له‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌رده‌خه‌ن. ئه‌م بۆنه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگی “ڕۆژى ئه‌وروپا”دا پێشكه‌شکرا و له‌ ڕۆژانی ١٠ــ١٦/٥/٢٠١٥ لە هۆڵى “یڵماز گونەى” لە مۆزەخانەى نیشتمانیی( ئەمنە سوورەکە) نمایشکران.

فێستیڤاڵه‌كه‌ كه‌ له‌ژێر ناونیشانی “وتووێژ و ئاشته‌وایی له‌ ڕێگه‌ی كارلێكی كولتورییه‌وه‌ له‌پێناو عێراقێكی ئارام”دا ڕێکخرا، ده‌رفه‌تێك بوو بۆ پیشاندان و بینینی ئه‌و فیلمانه‌ی كه‌ باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئه‌ركه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق هه‌ڵیانبژاردووه‌. تێیدا ١٤ فیلم بەشدارییان کرد، هه‌موو فیلمه‌كانیش به‌ ژێرنووسی كوردی نمایشکران، کە لەلایەن هیوا فاوندەیشنەوە وەرگێڕانیان بۆ کرابوو.

ئه‌م بۆنه‌یه‌ له‌ژێر چاودێریی به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، كاك خالید دۆسكی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاك ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوون.