دیارى و خولى فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ پێشمەرگە
هاوبەشی پێبکە
دیارى و خولى فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ پێشمەرگە
وەک ڕێز و ستاییشێک بۆ هەوڵ و ماندووبوونى پیرۆزى پێشمەرگە لەپاى پاراستنى نیشتمان، به‌رواری ١٥،١٦\٨\٢٠١٤ هیوا فاونده‌یشن هێزەکانى پێشمه‌رگه‌ى بەسەرکردەوە. لەم سەردانەدا ٢٠٠ سندوقی فریاگوزاریی سه‌ره‌تاییان پێشکەش کرا کە یەکێکە لە پێداویستییە هەرە گرنگەکانى هێزە چەکدارەکان. هاوشانى ئەمە، به‌ڕێز ‘سه‌رده‌شت غه‌فوور‘ كه پسپۆڕى بواری فریاگوزاریی سه‌ره‌تاییە، خۆبه‌خشانه خولێكی پێشکەشکردن لەپێناو فێرکردن و بڵاوکردنەوەى شارەزایی لەسەر یاسا بنەڕەتییەکانى فریاگوزاریی سەرەتایی بە جۆرێک کە سوود بە خۆیان و هاوکارەکانیان بگەیەنێت.