“بالێ، یەکەمین پەڕتووکم”

هاوبەشی پێبکە

"بالێ، یەکەمین پەڕتووکم"

کتێبى “بالێ، یەکەمین پەڕتووکم” کە لەلایەن بەڕێز (کاروان عومەر)ەوە کارى وەرگێڕانى بۆ ئەنجامدراوە، هیوا فاوندەیشن مۆڵەتی فەڕمیی وەڕگێرانی بۆ وەرگرتووە و کاری چاپ و بڵاوکردنەوەی لەئەستۆگرتووە. ئەم کتێبە بە هاوەڵی سیدییەک کە سەرجەم میوزیکە بەناوبانگەکانی تێیدا کۆکراونەتەوە، خراوەتە بەردەستی هاوڵاتیان. ئەم بەرهەمە لە چوارچێوەی چالاکییەکدا لە (١٣/١٠/٢٠١٥)دا، لە قاوەخانەی کولتووری بڵاوکرایەوە.

پەڕتووکى بالێ، دەتوانێت ببێت بە سەرچاوەیەکی گرنگی بواری زانستی سەما لەناو کتێبخانەی کوردییدا، چونکە لە ئاستی یەکەمدا پەڕتووکێکی پەروەردەییە بۆ منداڵان، لە ئاستی گشتیشدا گەنجان، خوێندکاران و مامۆستایانی کۆلێژ و پەیمانگەکانی هونەرە جوانەکان لێی سوودمەند دەبن. ئەم کتێبە بۆ ئەو کەسانەشە کە بەبێ پلە یان شارەزاییەکی ئەکادیمیی هەستاون بە وتنەوەی وانەی سەما.

لە بەروارى (١٥/٧/٢٠١٧)دا لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، کتێبی “بالێ، یەکەمین پەڕتووکم” وەک دیاریی هیوا فاوندەیشن پێشکەش هەم بە بەشداربووانی ۆرکشۆپی “بە سەماکردن کرۆکی خۆت ئاشکرا بکە” و هەم بە کتێبخانە و ڕێکخراوەکانی شاری قەڵادزێ، کرا. لە ۆرکشۆپەکەدا، سەرەتا کورتەیەک دەربارەى هۆکارى هەڵبژاردنى کتێبەکە باسکرا. دواتر گرنگیی کتێبەکە لە ڕووى زانستیی، ئەکادیمیی و هونەرییەوە و بەها و نرخی بۆ منداڵان و گەنجان، لەلایەن وەرگێڕەوە ڕوونکرایەوە.