ۆرکشۆپی چۆنێتیی بەیەکەوەکارکردن و گەشەسەندنی تیم

بەیەکەوەکارکردن و گەشەسەندنی تیم

ۆرکشۆپێکی تایبەت بۆ کارمەندەکانی کۆمپانیای “دڵنیا بۆ دڵنیایی” دەربارەى کارى بەکۆمەڵ کە لەلایەن “سازان مەندەلاوى”یەوە وترایەوە. لە ۆرکشۆپەکەدا جەخت کرایە سەر کارکردن بە تیم، هەروەها باس لە چۆنێتیی گەشەسەندنی تیم کرا لە ناو کۆمپانیاکەدا، باس لەو ئاڵەنگارییانە کرا کە وەک کارمەند ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەبنەوە و هەرەوەها گفتوگۆ لەسەر چارەسەرەکان کرا، بەو ئامانجەی زیاتر پەرەبدرێت بەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەش بە کڕیارەکانیانی دەکەن.