وۆرکشۆپێکی ئۆنلاین تایبەت بە (چۆنێتی فێربون و گەڕان بە دوای زانیاری).
لەسەردەمی ئێستاماندا فێربوونی چۆنێتی گەڕان بەدوای زانیارییدا، کارامەییەکی گرنگە. لە سەدەی زانیارییدا ناکرێت تەنها يشت بە قوتابخانە و زانکۆ ببەستین، بۆئەوەی لە پرۆسەی فێربوون و دەستکەوتنی زانیارییدا بەشداربین. بۆ ئەم مەبەستەش هیوا فاوندەیشن هەڵسا بە ڕێکخستنی وێبینارێک بۆ بەڕێز (احسان علی) کە تیایدا تاووتوێی گرنگیی پرسی فێربوونی بەردەوامیی کرد.