. زنجیرە وۆرکشۆپی میوانداریی و خزمەتگوزاریی کڕیار
میوانداریی و خزمەتگوزاریی کڕیار
ئەم زنجیرە وۆرکشۆپانە بۆ ٤ ڕێستۆرانتی جیاوازی شاری سلێمانی ئەنجامدران لە ٤ کاتی جیاوازدا.
ۆرکشۆپەکان ڕاهێنانی کارمەندەکانی ڕێستۆرانتەکان بوو سەبارەت بە پەرەپێدانی تواناکانیان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی ناوازە بە سەردانیکەران لە شاری سلێمانی. لە ڕاهێنانەکەدا بە شێوەیەکی چڕوپڕ چۆنێتیی مامەڵەکردنی گونجاو، ئەتەکێت، شێوازی هەڵسوکەوت و پێشکەشکردنی خواردن بە کڕیار، باسکران. هەروەها “بکە و مەکە”کانى کامەندی خزمەتگوزاری گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
دوای تەواوبوونی وۆرکشۆپەکانیش بڕوانامەی بەشداریکردنیان لەلایەن هیوا فاوندەیشنەوە پێبەخشرا. ڕێستۆرانتەکان بریتیبوون لە: ڕێستۆرانتی پریمۆ، ڕێستۆرانتی کۆزۆن، هۆتێل تایتانیک، یانەی کۆمەڵایەتیی خێزانی و ڕێستۆرانتی ڕێحانە.
titanik primo komalayaty kozon