گروپى پاڵپشتیی پڕۆژەى خێزانەکەم

هاوبەشی پێبکە

گروپى پاڵپشتیی پڕۆژەى خێزانەکەم

گروپی پاڵپشتیی، سەکۆیەکی ڕۆشنبیرییپەروەردەییە، ئەو دایک و باوک و هاوسەرانەى لەخۆگرت کە لە خولەکانیپاکێجی هۆشیاریی خێزانیدا بەشدارییان کردووە. ئامانج لەم گروپە برەودان بوو بە کولتووری هۆشیاریی کۆمەڵایەتیی و پاڵپشتیکردنی بەهاکانی خێزانی تەندروست و کاریگەر. بە بانگهێشتکردنى پسپۆڕانى بوارەکە چەند بابەتێکی هەنووکەیی لە بواری خێزان و پەروەردەدا دەخاتە بەر باس و گفتوگۆ.

لە سیمینارى یەکەمدا بە میوانداریی بەڕێز دکتۆر فەهمی عەلی، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان و مامۆستای زانکۆ، لە دیدارێکدا کە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایەند و تایبەت بوو بە ناساندنی نەخۆشییە دەروونییەکان، بەڕێزیان تیشکیان خستە سەر باوترین جۆری نەخۆشییە دەروونییەکان. هەروەک چۆن جەخت کرایەوە سەر گرنگیی ڕۆڵی هۆشیاریی دەرووندروستیی لە خۆپاراستن و مامەڵەکردن لەگەڵ گرفتە دەروونییەکاندا

سیمیناریگرنگیی قەرەبووکردنەوە و بونیادنانەوەی خودلە لایەن بەڕێزد.زانا احمد قادرپێشکەشکرا. ئەم سیمینارە تایبەت بوو بە چۆنێتى و گرنگیی قەرەبووکردنەوەی خود لە کاتی زەرەرمەندبوونی جەستە و دەرووندا، هەستانەوەی دوای کەوتن و دوبارە بوونیادنانەوەی خود

لە چەند ساڵى ڕابردوودا، خەڵکى کوردستان ڕووبەڕووی چەندین ڕووداو و هەواڵى ناخۆش و بێزارکەر بوونەتەوە کە هەندێکیان جیهانى و هەندێکیش هەرێمیی بوون. بێگومان منداڵانیش چ بە بینین، یان بیستن یاخود هەستکردن، بەشى خۆیان لەم کاریگەرییە بەرکەوتووە. پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە، چۆن ھەڵسوکەوتى تەندروست لەگەڵ منداڵەکانمان بکەین لە کاتی بارودۆخی ناخۆشدا و چۆن وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەینەوە کە لە لایان دروستدەبێت؟ بۆ تاووتوێکردنی ئەم بابەتە هیوا فاوندەیشن لە بەرواری (١٣\٢\٢٠٢٠)دا سیمینارێکی بە ناونیشانىچۆنێتیی مامەڵەى تەندروست لەگەڵ فشارە دەروونییەکانڕێکخست بۆ بەڕێزد. فەهمی عەلی”، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان و مامۆستای زانکۆ، بۆ بەشێک لە بەشداربووانی گرووپی پاڵپشتی پڕۆژەی خێزانەکەم.