ڕەخساندنى هەلى کار
ڕەخساندنى هەلى کار
یەکێک لە ڕێگا هەرە گرنگەکانى یارمەتیدان و پەرەپێدانى تواناکانى ژنان، بریتییە لە ڕەخساندنى هەلى ئابووریی سەربەخۆ.
بە مەبەستى پێکانى ئەم ئامانجە، هیوا فاوندەیشن پڕۆژەیەکى تایبەتی بە ڕەخساندنى کار بۆ ژنان کردەوە. پڕۆژەکە بریتی‌بوو لە ڕاهێنانێکى تیۆریی و پڕاکتیکیی لەسەر کارى ئاریشت و جوانکاریی. خولەکە ماوەى سێ مانگى خایاند و لەلایەن مامۆستایانى پەیمانگەى “دانیا”وە وترایەوە. بەشداربووان لەم خولەدا فێری چۆنێتیی کاری هونه‌ری جوانكاریی و قژبڕین و ئارایشتی خانمان، بوون. لەکۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەى بەشدارییان پێبەخشرا. بەهۆى ئەم بڕوانامەیەشەوە دەتوانن ئارایشتگا و سەنتەری جوانکاریی تایبەت بە خۆیان بکەنەوە.
بەگشتى، ئامانج له‌م پرۆژه‌یه یارمه‌تیدانی گروپێکی ژنان بوو بۆ گەشەپێدانى توانا شاراوه‌كانی خۆیان، هێنانه‌دیی خه‌ونه‌كانیان، دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ پشتبه‌خۆبه‌ستنی ئابووریی. ئەم خولە به‌تایبه‌ت بۆ خانمانێک کە پێشتر كارێكی وه‌هایان نه‌بووه و ئاستی خوێندنیان بۆ دامه‌زران یارمه‌تیده‌ر نه‌بووه، گرنگیی تایبەتی خۆی هەبوو.
ئامانجێكی دیکەى ئەم پڕۆژەیە، دروستكردنی کادیرى پیشه‌گه‌ر و هه‌نگاونان بووه به ئاڕاسته‌ی پیشەگەریى. ئه‌ویش بەوەى کە فێرخوازەکان له‌لایه‌ن پسپۆڕی ئه‌كادیمییه‌وه فێری هونه‌ره‌كانی جوانكاریی كراون؛ به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌ی دروستی پیشه‌یی و ته‌ندروستییدا یه‌كبگرێته‌وه و ستاندارده‌كانی پاكوخاوێنی له‌به‌رچاوبگرێت.



