چاره‌سه‌ر به‌ هیوا ده‌ستپێده‌كات

هاوبەشی پێبکە

چاره‌سه‌ر به‌ هیوا ده‌ستپێده‌كات

سەرکەوتن بەسەر شێرپەنجەدا و بردنەوەی جەنگی مردن لێى، مەحاڵ نییە. بەشێکى گرنگى چاکبوونەوە لە شێرپەنجەش، بریتییە لە ڕاهێنانەوەى تووشبووان بە ژیانێکى ئاسایی. یەکێک لە بوارەکانى هیوا فاوندەیشن، کارکردنە لەسەر پرسی تەندروستیی. گەیشتن بە ئامانجی کوردستانێکى تەندروست، بە دابینکردنی وشیاریی تەندروستیی دەستپێدەکات. بۆئەم مەبەستەش هیوا فاوندەیشن هەڵسا بە سپۆنسەرکردنی گەشتێک بۆ چوار خانمى کوردى چاکبووەوەى شێرپەنجە بۆ وڵاتى ئێران. ڕاهێنه‌ر “فەرەح مرادی” کە خۆبه‌خشانه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ڕاهێنان بۆ توشبووانی شێرپه‌نجه‌ ده‌كات، سەرپەرشتی گەشتێکى شاخەوانیی چوار ڕۆژەى بۆ وڵاتى ئێران کرد. ئەم گەشتانە میکانیزمێکی گرنگی پرۆسەی ئەو چاره‌سه‌ره‌ سروشتییەن کە خاتوو فەرەح پێشکەش بە نه‌خۆشەکانى دەکات.