پەرەدان بە هۆشیارى و ڕێنمایی یاسایی
هیوا فاوندەیشن بەهاوبەشیی لەگەڵ ڕێکخراوى هاریکاریی یاسایی ژنان (Women Legal Assistance Organization)، لە ڕۆژى جیهانیی ژنان و بەروارى (٨/٣/٢٠٢١)دا، پڕۆژەى دانانى چەند شاشەیەکى ئەلیکترۆنى لە هۆڵ و ڕاڕەوەکانى دادگاى سلێمانیدا جێبەجێکرد. ڕێکخراوى (WOLA) لە کۆمەڵێک پارێزەرى خۆبەخش پێکهاتوون کە هاوکاریی کەیسەکانى تایبەت بە توندوتیژیی دژى ژنان و بەرگریکردن لە مافەکانى ژن دەکەن. ئەم ڕێکخراوە لە ماوەى کارکردنیدا کێشەیان بۆ دروستبووە لە بەڕێوەبردنى مامەڵەى بریکارەکانیان بەهۆى ناڕوونیی پڕۆسەى دادگایی، نەبوونى زانیارى و ڕێنموونیی پێویست لەسەر چۆنێتیی ئامادەکردنى مامەڵەکان.
شاشەکان لەخۆگرى چەندین ڕێنمایی و زانیارین و کارئاسانیی زۆر بۆ هاوڵاتییان دەکەن. هۆکاری سەرەکیی دانانی ئەم سلاید و پۆستەرانە لە دادگای سلێمانی، نەبوونی زانیاری و ڕێنمایی ڕوون بوو بۆ هاوڵاتییان؛ کە بەهۆیەوە لە کاتی سەردانی دادگادا تووشی گرفت، کات بەفیرۆچونێکی زۆر و چەندین جار هاتوچۆ دەبوون، لە دووتوێی ئەنجامدانی هەر مامەڵەیەکانیاندا.