پەتاى کۆرۆنا، مەترسیی و ئاڵنگارییەکان

هاوبەشی پێبکە

پەتاى کۆرۆنا، مەترسیی و ئاڵنگارییەکان

لە دونیایەکى بچووکبووەوە و بەجیهانییبوودا، نەخۆشى و پەتاکانیش رەهەندێکی گڵۆباڵ و جیهانیی وەردەگرن. پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا نموونەیەکى تەواوەتیی مەترسى و پەتایەکى جیهانییە و تێکڕاى گۆى زەویی گرتەوە.

هیوا فاوندەیشن، بەدرێژایی بڵاوبوونەوەى پەتاکە لە کوردستان و بەتایبەت لە ماوەى کەرەنتینەدا، مانەوەى هاوڵاتییانى لە ماڵەکانى خۆیاندا بەدەرفەت زانى بۆ بڵاوکردنەوەى هۆشیاریی تەندروستیی دەربارەى ئەم نەخۆشییە؛ وەک شێوازەکانى بڵاوبوونەوە، ڕێگاکانى خۆپارێزى و ڕێنماییەکانى چارەسەر. لەم چوارچێوەیەشدا چەندین دەق و ڤیدیۆى زانستیی لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە وەرگێڕایە سەر زمانى کوردى هەتا خوێنەرانى کوردزمان ئاگاداری دوایین پێشهات و زانیارییە پێویستەکان بن لەسەر بابەتەکە و گیانى خۆیان و خۆشەویستانیان لەم پەتایە بپارێزن.

هیوا فاوندەیشن، لە کاتى کەرەنتینەدا مانەوەى هاوڵاتییانى لە ماڵەکانى خۆیاندا وەک دەرفەتێک بینى بۆ خوێندنەوە و پەرەپێدانى توانا و بەهرە کەسییەکان. لەم پێناوەدا، وێبینارێکى بۆ بەڕێز “ئیحسان عەلى” ڕێکخست بۆ وتنەوەى و تاوتوێکردنى کتێبى “حەوت خووەکەى کەسانى پێشەنگ” بەشێوەى ئۆنلاین، کە تێیدا ئارەزوومەندان بەشێوەیەکى چالاکانە بەشدارییانکرد.