پڕۆژەى “خوێندنەوە وەک ئامڕازێک بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیاریی”

هاوبەشی پێبکە

پڕۆژەى "خوێندنەوە وەک ئامڕازێک بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیاریی"

یەکێک لە ئامانجەکانى هیوا فاوندەیشن بریتییە لە بڵاوکردنەوەى کولتوورى خوێندنەوە لەناو کۆمەڵگاى کوردەوارییدا. بە مەبەستى هێنانەدیی ئەم ئامانجە گرنگ و پێویستەش، ڕێکخراوەکەمان زنجیرەیەک کۆڕ، سیمینار و ۆرکشۆپى لە قەزا و ناحیەکانى دەوروبەرى شارى سلێمانى ڕێکخستووە.

زنجیرە چالاکییەکانى خوێندنەوە و تاوتوێکردنى کتێبىیاساکانى دایک، یاساکانى باوک

هیوا فاوندەیشن، بە هاوکاریی ڕێکخراوى خەڵک بۆ گەشەپێدان، چالاکییەکى سێ مانگیی ڕێکخست بۆ ناساندن، خوێندنەوەى و شیکردنەوەى کتێبىیاساکانى دایکویاساکانى باوکدەڤەرى ڕاپەڕیشنیش وەک یەکەم شوێنى ئەزموونکردنى چالاکییەکە هەڵبژێردرا کە لە چوار بەروار و لە چوار شوێنی جیاوازدا چالاکییەکە بەڕێوەچوو: باخچەى ساوایانى ناسک لە چوارقوڕنە، باخچەى ساوایانى ئەژى لە ڕانیە، باخچەى ساوایانى هەسێر لە حاجیاوا، باخچەى ساوایانى گلێنە لە قەڵادزێ. دایکان و باوکان پێشتر کتێبەکانیان بە دیاریی پێبەخشرا. پاشان لە کۆڕێکى کراوەدا کتێبەکان بەکۆمەڵ خوێنرانەوە و ناوەرۆکەکانیان لەلایەن بەشداربووانەوە بەشێوەیەکى چالاکانە تاوتوێ کران.

ئەم پڕۆژەیە هاندەرێکى سەرەکى دەبێت بۆ بەکولتوورکردنى خوێندنەوە لەسەر ئاستى خێزان. لە هەمان کاتیشدا هەوڵێکە بۆ تێڕوانینى ئەرێنییانەى مرۆڤەکان بەرامبەر بە یەکتر و وانەى هەماهەنگى و چارەسەرکردنى کێشە و گرفتە خێزانییەکان بە خوێنەرانى دەڵێتەوە. لەم پڕۆژەیەدا جەخت لە گیانى لێبوردەیى و یەکترقبووڵکردن دەکرێتەوە، بۆئەوەی ئەم خەسڵەتانە ببن بە بنەماى پێکەوهژیانى خێزانەکان و ئەمەش لە پەروەردەى منداڵاندا ڕەنگبداتەوە. بە بۆچوونی ئێمە منداڵى تەندروست تەنها لە خێزانێکى تەندروستدا نەشونما دەکات؛ ئاشتیى و ئارامیی کۆمەڵگاش پەیوەندییەکى ئۆرگانیی بە خێزانى تەندروستەوە هەیە

زنجیرە چالاکییەکانى خوێندنەوە و تاوتوێکردنى کتێبىحەوت خووەکەى کەسانى پێشەنگ

لە پڕۆژەیەکى هاوشێوەدا، هیوا فاوندەیشن بە هاوکاریی لەگەڵ ڕێکخراوى خەڵک بۆ گەشەپێدان، چالاکییەکى سێ مانگەیان بۆ خوێندنەوەى بەکۆمەڵ و تاوتوێکردنى کتێبىحەوت خووەکەى نەوجەوانانى پێشەنگدەستپێکرد. چالاکییەکە ئەم شوێنانەى گرتەوە: هەڵەبجەى شەهید، چەمچەماڵ ــ شۆڕش (دوو کۆڕ) و پێنجوێن (دوو کۆڕ). 

ئەم کتێبە لەلایەن نووسەرى بەناونگشین کۆڤىیەوە نووسراوە و هیوا فاوندەیشن کارى وەرگێڕان و چاپى بۆ کردووە. مەبەستی سەرەکیی ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە بەئاگاهێنانەوەى گەنجان لە خووەکانیان و چۆنێتیی جیاکردنەوەى خووە ئەرێنییەکان و شێوازى گەشەپێدانیان