هەڵمەتی “١٦ ڕۆژ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان”
هەڵمەتی "١٦ ڕۆژ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان"
هەموو ساڵێک، لە بەرواری (١١/٢٥ بۆ ١٢/١٠) هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان دەستپێدەکات. لە ماوەی ئەو ١٦ ڕۆژەدا، ڕێکخراوەکانی جیهان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی چالاکیی جۆراوجۆر. ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنان، بیرهێنانەوەی کۆمەڵگەیە لە چیرۆک و ئەزموونى ئەو ژنانەی کە بوونەتە قوربانیی دەستی توندوتیژیی بە هەموو جۆرەکانییەوە.
هیوا فاوندەیشن، لەم بۆنەیەدا بۆ زیاتر هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە و ئاگادارکردنەوەیان لەم یادە، هەستا بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی ٦ ڕۆژیی، کە تیایدا تیمە خۆبەخشەکانمان سەردانی چەندین شوێنی گشتیی شاری سلێمانییان کرد بۆ پێشکەشکردنی سیمینارێک، کە تیایدا ئەم بابەتانەی خوارەوە خرانەڕوو:
١. چەند زانیارییەکی گرنگ لەسەر ئەم یادە، مێژووی دروستبوونی، خستنەڕووی چەند ڕێگایەک بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان، هەروەها بڵاوکردنەوەى نامیلکەیەک کە زانیاری سەبارەت بەم بۆنەیە لەخۆگرتبوو.
٢. پێشکەشکردنی ڤیدیۆیەک، کە لە لایەن تیمی هیوا فاوندەیشنەوە ئامادەکرابوو، سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان و کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکانى.
٣. پڕکردنەوەی ڕاپرسیی لەلایەن ئامادەبووانەوە، تاوەکو لەم ڕێیەوە خاڵە بەهێز و لاوازەکانى چالاکییەکە ڕوون ببێتەوە و ببێت بە بنەمایەکى زانستیی و بەرچاوڕوونییش بۆ پڕۆژەکانى داهاتوو.
ساڵى (٢٠١٨)، لە چوارچێوەى چالاکییەکانى (١٦) ڕۆژ بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژیی دژى ژنان، هیوا فاوندەیشن لەسەر داوای (UNFPA)، هەستا بە وەرگێڕان و چاپکردنی ”ڕێککەوتننامەی سیداو” (CEDAW)، کە دەوڵەتی عیراق یەکێکە لەو لایەنانەى واژووی لەسەر کردووە. ئامانج لەم ڕێککەوتننامەیە بەدیهێنان و پاراستنی یەکسانیی ژن و پیاوە لە سیستمێکی یاسایی و دامەزراوەییدا، چونکە لەم ڕێگەیەوە ژنان دەتوانن مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنچینەییەکانیان بەدەستبهێنن. ئەم ڕێککەوتننامەیە تاكه پەیماننامەیە کە جەخت لە مافی مرۆڤانهی ژنان دەکاتەوە و کاردەکات بۆ گۆڕینی نەریت و کولتووری باو دژی ژنان، کە پڕە لە کینە و بڕیاری پێشوەخت. ڕێککەوتننامەکە هێزێکی کاریگەرە لەسەر پەرەپێدانی ئەرێنییانەى ڕۆڵی ژن و پیاو و پەیوەندییە خێزانییەکان.
ساڵى (٢٠١٨)، لە چوارچێوەى چالاکییەکانى (١٦) ڕۆژ بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژیی دژى ژنان، هیوا فاوندەیشن لەسەر داوای (UNFPA) هەستا بە وەرگێڕان و چاپکردنی ”ڕێکەوتنامەی سیداو” (CEDAW) کە دەوڵەتی عیراق یەکێکە لەو لایەنانەى واژۆی لەسەر کردووە. ئامانج لەم ڕێکەوتنامەیە بەدیهێنان و پاراستنی یەکسانیی ژن و پیاوە لە سیستمێکی یاسایی و دامەزراوەییدا، چونکە لەم ڕێگەیەوە ژنان دەتوانن مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنچینەییەکانیان بەدەستبهێنن. ئەم ڕێکەوتنامەیە تاكه پەیماننامەیە کە جەخت لە مافی مرۆڤانهی ژنان دەکاتەوە و کاردەکات بۆ گۆڕینی نەریت و کەلتووری باو دژی ژنان کە پڕە لە کینە و بڕیاری پێشوەخت. ڕێکەوتنامەکە هێزێکی کاریگەرە لەسەر پەرەپێدانی ئەرێنییانەى ڕۆڵی ژن و پیاو و پەیوەندییە خێزانیەکان.