هاوکاریی خوێندکارانی کۆلێژى پزیشکى و پزیشکان

هاوبەشی پێبکە

هاوکاریی خوێندکارانی کۆلێژى پزیشکى و پزیشکان

ئ کورتترین ڕێگاکانى دەستەبەرکردنى ئەمەش سازاندنى پەیوەندیی خوێندکارانى کوردستانە بە وڵاتانى دەرەوە، هەتا ئاگادارى زانیارى وامادەکردنى باشترین و لەبارترین زەمینە بۆ خوێندکارانى زانکۆکان بۆ ئەوەى بەباشترین شێوە پێبگەن، ئامانجێکى پەروەردەیی گرنگە. یەکێک لە ئەزموونى شوێنانى دیکەش بن و تێیدا بەسەرکەوتووترین شێوە نوێنەرایەتیمان بکەن. بێگومان یەکێک لەو شتانەش کە خوێندکاران لەم بوارەدا پێویستییان پێى دەبێت هاوکاری و پشتگیرییانە بۆ بەدیهێنانى خەون و ئاواتەکانیان.

لەم سۆنگەیەوە، هیوا فاوندەیشن هاوکاریی ٤ لە خوێندکارانى کۆلێژى پزیشکیی لە زانکۆى سلێمانیی کرد بەشداریی بکەن لە کۆبوونەوە و چالاکیی ساڵانەى ڕێکخراوى جیهانیی خوێندکارانى کۆلێژە پزیشکییەکان (IFMSA) لە وڵاتى تونس. خۆشبەختانە، پڕۆژەى بەشداربووانى کوردستان توانى پلەى سێیەم بەدەستبهێنێت لەسەر ئاستى ١٣٧ پڕۆژەى دیکە و ٩٤ وڵاتى جیهان. خوێندکارەکان لە ڕێگەى ئەم سەردان و بەشدارییەیان توانییان چەند کورسییەکى پرۆگرامى ئێکسچەینجى بۆ خوێندکارانى زانکۆى سلێمانى وەربگرن.

هەر لەم چوارچێوەیەدا، هیوا فاوندەیشن وەک خەمخۆرێکى سەرجەم چین و توێژەکانى شارى سلێمانى، بەخۆشحاڵییەوە هاوکاریی بەڕێزان د. ئەختەر نەجمەدین، د. شکار عوسمان و د. کارزان مارفى کرد بە مەبەستى بەشداریکردنیان لە کۆنفڕانسى یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەى شێرپەنجە  کرد. ئەم کۆنفرانسە لە (٣١/١٠/٢٠١٦)دا لە شارى پاریسى پایتەختى فەڕەنسا بەڕێوەچوو ــ بە نوێنەرایەتیی سەنتەرى ژیانەوە بۆ چارەسەرى شێرپەنجە وەک تەنها سەنتەر لە عێڕاقەوە. هیوا فاوندەیشن ئومێدەوارە بەم بەشدارییەی کارگەریی ئەرێنى و بەسوودى هەبووبێت بۆ پێشکەوتنى سەنتەرى ژیانەوە.