هاوکاریکردنى خانەى نەوجەوانانى سلێمانى
هاوبەشی پێبکە
هاوکاریکردنى خانەى نەوجەوانانى سلێمانى
هەرچەندە ‘خانەى نەوجەوانانى سلێمانى‘ لەلایەن حکومەتەوە بەڕێوەدەبرێت، بەڵام دەستەبەرکردنى باشترین شوێنى مانەوە بۆ منداڵانى بێسەرپەرشت و پاراستنیان، ئەرکێکى هاوبەشە لەسەر هەموو چین، توێژ و لایەنەکانى کۆمەڵگا. ‘هیوا فاوندەیشن‘یش وەک خەمخۆرى ئەم توێژەى کۆمەڵگا و لەپێناو پاراستنیان، ئەرکى دروستکردنى محاجەرەى ئاسنى بۆ ڕێڕەوە بەرزەکانى خانەى نەوجەوانانى بێسەرپەرشت لە شارى سلێمانى گرتە ئەستۆ بە مەبەستى پاراستنى خانەکە لە ڕووداوى نەخوازراو.