فلیم فیستیڤاڵی سلێمانی (٢٠٢٢) لەژێر دروشمی پاراستنی ژینگە
هاوبەشی پێبکە
فلیم فیستیڤاڵی سلێمانی (٢٠٢٢) لەژێر دروشمی پاراستنی ژینگە
هیوا فاوندەیشن لە چوارچێوەی فیلم فیستیڤاڵی سلێمانی لە ساڵی ٢٠٢٢دا سپۆنسەری بەشی پانێڵی ژینگەی لە ئەستۆگرت. لەم چالاکییەشدا دوو ئامانجى لە یەک کاتدا پێکا: یەکەم پشتگیریکردن لە چالاکییەکى هونەریی و کولتووریی لە بوارى سینەمادا. دووەم، بەرگریکردن لە سروشت و وروژاندنى هۆشیاریی دەربارەى مەترسییە ژینگییەکان، بەتایبەت لەو ڕووەوە کە دروشمى فیستیڤاڵەکە پاراستنى ژینگە بوو. بۆ ئەم مەبەستەش، هاوکات لەگەڵ نمایشکردنی هەر فلیمێکدا پارچە ڤیدیۆیەک دەربارەی ئەم پرسە پیشاندرا. جگە لەمە پانێڵێک بۆ پرسە ژینگەییەکان بەسترا لەژێر ناونیشانى „شێرپەنجەی زەوی” و بە ئامادەبوونى د.توانا تاهیر، د.رێزان عومەر،christoph pohl ،francisco javiar .