سپۆنسەرى گۆڤاری ژن
هاوبەشی پێبکە
سپۆنسەرى گۆڤاری ژن
گۆڤاری ژن، بڵاوکراوەیەکی مانگانەیە و یەکێکە لە پڕۆژەکانی ڕێکخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتیی IMS، کە تایبەتە بە بەخشینی زانیاریی و بڵاوکردنەوەی بابەت، زانیاری، گەشەپێدان، ناساندنی ژنان. سەرجەم کار و بەڕێوەبردن و ستافەکەی لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت. ئەم گۆڤارە مینبەرێکە بۆ وشیارکردنەوەی ژنان لە ماف و ئەرکەکانیان لە کۆمەڵگە و هاندانیانە بۆئەوەی خۆیان وەک بکەرێکی ئەکتیڤ لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی یەکسان بەشداربن.
لەم سۆنگەیەشەوە هیوا فاوندەیشن سپۆنسەری گۆڤارەکەی دەکرد، بۆئەوەی رۆڵی باشتر و کاریگەرتر لە بڵاوکردنەوەی وشیاریی جێندەریی بگێڕێت.