سندووقى بەخشین
هاوبەشی پێبکە
سندووقى بەخشین
له ڕۆژی جیهانیی ڕۆشنبیرییدا (٢٤/١/٢٠١٩)، هیوا فاوندەیشن لەگەڵ زانکۆی ئەمەریکی لە عێراق/سلێمانی، دامەزراندنی سندووقی بەخشینی هیوا فاوندەیشنیان ڕاگەیاند، بەمەبەستی یارمەتیدانی خوێندکارانی هەڵبژێردراو لە زانکۆی ئەمەریکی کە پێویستیان بە پاڵپشتیی دارایی هەیە.
ئەم پرۆژەیە، لە ساڵى (٢٠١٩)ەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە. ساڵانە یەکێک لە خوێندکارە وەرگیراوەکانی زانکۆی ئەمریکی کە کۆنمرەی پێویستی و لە قوتابخانەیەکی حکومیی خوێندنی تەواوکردووە و دەیەوێت لەزانکۆی ئەمریکی بخوێنێت، لە لایەن هیوا فاوندەیشن تێچووى خوێندنەکەی بۆ دەدرێت، لە تەواوى ساڵەکانى خوێندنیدا هەتا تەواوبوون.