خولێک بۆ هێزەکانى ناوخۆ و ئاساییش
خولێک بۆ هێزەکانى ناوخۆ و ئاساییش
هیوا فاوندەیشن لەسەر داوای “نوسینگەی مەعنەویی سلێمانی” لە بەرواری ٥/٣١ و ١/٦/٢٠١٦ سیمینارێکی دوو ڕۆژیى ڕێکخست بۆ (٥٠٠) کارمەندی هێزەکانی ناوخۆ و ئاساییشی سەر بە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی مەشق و شیاندن.
هیوا فاوندیشن بڕوای وایە کە گەشەپێدانی ئەو ناوەند و دەزگایانەی کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ خەڵک و هاونیشتمانیاندا هەیە، یەکێکە لە بنەما هەرە گرنگەکانی کارکردنی هەر ڕێکخراوێکی مەدەنی. ئامانجیش لەم سیمینارە دروستکردنی کەسێتیی سەرکەوتوو، تەندروست و کاریگەرە لە کۆمەڵگادا. کرۆکى بابەتەکانی سیمینارەکە لە کتێبی “حەوت خووەکەی کەسانی پێشەنگ“ەوە داڕێژرابوو کە لەلایەن بەڕێز مامۆستا “ئیحسان عەلى“ەوە ووترایەوە.
ئەوەی جێگەی تێبینی و خاڵی سەرکەوتنی ئەم چالاکییە بوو بەشداریی چڕوپڕى هێزەکانی ناوخۆ و پۆلیسی هاتوچۆ بوو. بە پێی وتەی بەشداربووان، ناوەرۆکی بابەتەکە و جۆری چالاکییەکە بۆ ئەوان زۆر گرنگ، کاریگەر و نوێ بووە. هیوا فاوندەیشن هەمیشە لە هەوڵی پڕکردنەوەی ئەم جۆرە بۆشاییە مەعریفییانەى کۆمەڵگادایە. بۆ ئەم مەبەستەش، پشتبەستوو بە کتێب و سەرچاوە باوەڕپێکراوە جیهانییەکان، کاردەکات بۆ بەرەوپێشبردنى وشیاریی لای سەرجەم چین و توێژەکانى کۆمەڵگا.