خولى ڕاهێنانى “منداڵە لێهاتووەکەت”

هاوبەشی پێبکە

خولى ڕاهێنانى "منداڵە لێهاتووەکەت"

لەژێر دروشمی “تێگەیشتنێکی مرۆڤدۆستانە بۆ پەروەردەی منداڵ”، ڕێکەوتی (١٨-١٩\٤\٢٠٢٨) هیوا فاوندەیشن خولێکى ڕاهێنانى بە ناونیشانى “منداڵە لێهاتووەکەت” بە بەشێک لە مامۆستایان و بەخێوکارانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستان ((K.E.C Suli، پێشکەشکرد.

ئامانج لەم ڕاهێنانە دوو ڕۆژییەدا، ئاشناکردنی پەروەردەکاران بوو بە بنەما و شێوازە سەردەمییەکانی ڕێبازی مرۆیی لە پەروەردە و پێگەیاندنی منداڵاندا. ئەم خولە لە لایەن هەردوو ڕاهێنەر ئەحمەد خالیدی و شیاو نەوڕۆڵی، هەڵگرانى ماستەر لە ڕاوێژکاری و پەروەردەی خێزان، سەرپەرشتیکرا.

“منداڵە لێهاتووەکەت”، یەکێکە لە کتێب و سەرچاوە جیهانییەکانی بواری پەروەردە، کە جەخت دەکاتەوە لە داڕشتنی چوارچێوە و تێگەیشتنێکی قووڵتر و مرۆییتر بۆ سروشتی منداڵ و تێڕوانینی گەورەساڵان بۆ بابەتی بەخێوکاریی.