تەکنەلۆجیا و کار
هاوبەشی پێبکە
تەکنەلۆجیا و کار
بەرواری (٢٦/١/٢٠٢٠)، هیوا فاوندەیشن سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی ”پێویستە زیرەکتر کاربکەین نەک زۆرتر” ڕێکخست بۆ تاوتوێکردنى کۆمەڵێک پرسیار و ڕەهەندى گرنگى تەکنەلۆجیا (وەک: بەرەوپێشچوونى تەکنەلۆجیا چ ڕۆڵێکى لە بەڕێوەبردنی کارەکانماندا هەیە؟ چۆن دەتوانین ئەم گەشەکردنە لە خزمەتی کارەکانمان بەکاربهێنین؟ کاریگەریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر بەرێوەبردن و بەرەوپێشبردنى کارەکانمان چییە؟)
سیمینارەکە لەلایەن بەڕێز “پێشڕەو نامۆ”وە پێشکەش کرا کە خاوەنی ٢٠ ساڵ ئەزموونە لە بواری ڕاوێژکاری تەکنەلۆجیدا و ستافی گرووپى هیوا ڕەوف و هاوکارانی هیوا فاوندەیشن تێیدا بەشداربوون.