کاتێک تاکە شتێک کە پەیوەندییەکانی نێوان تیم و خێزان و دەزگا و نەتەوە و ئابووریى و شارستانێتییەکانی جیهان تیایدا هاوبەشن، متمانەیە. ئەگەر ئەم رەگەزە لە پەیوەندییەکان لاببرێت، ئەوا بەهێزترین حکومەت و سەرکەوتووترین بازرگانى، گەشەسەندووترین ئابووریى و کاریگەرترین سەرکردە و مەزنترین هاوڕێیەتى و قووڵترین خۆشەویستیى تێکدەشکێت. بەپێچەوانەشەوە، ئەگەر متمانە پەرەی پێبدرێت و سوودى لێببینرێت، دەتوانێت گەشەسەندن و سەرکەوتنێکى بێ نموونە لە هەموو ڕەهەندەکانى ژیاندا دروستبکات
کتێبى ‘خێرایی متمانە’ ڕوانینێکی بێوێنە و ناوازەی پراکتیکیی پێشکەشدەکات کە چۆن متمانە لە هەموو مامەڵە و پەیوەندییەکماندا کاردەکات لە کەسیترینەوە تا فراوانترین و ناڕاستەوخۆترین کارلێک، چۆن متمانە دادەمەزرێنرێت، بەجۆرێک کە دەستبەجێ خۆت و ڕێکخراوەکەت دەتوانن دەستبەرداری پرۆسە کاتکوژەکان، پشکنین و لەمپەڕە بیرۆکراتییەکان ببن کە زۆرجار لەبری متمانەی ڕاستەقینە بەکاردەهێنرێن.