چی لە پەیوەندییەکانمان و ژیانی ناوماڵ و کۆمەڵگەکانمان بەگشتیی دەگۆڕێت، ئەگەر پیاو و ژن بەیەکسانیی هەستوسۆزی خۆیان کپ بکەن؟

هاوبەشی پێبکە

ئایا دابەشکرنی پەستانە دەروونییەکان ڕێگەیەکی گرنگە بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی باش؟

چی لە پەیوەندییەکانمان و ژیانی ناوماڵ و کۆمەڵگەکانمان بەگشتیی دەگۆڕێت، ئەگەر پیاو و ژن بەیەکسانیی هەستوسۆزی خۆیان کپ بکەن؟[1]

لە کۆمەڵگە نەریتییەکاندا، پارەپەیداکردن کاری پیاوە، لەکاتێکدا کاری ناوماڵ بواری کارکردنی ژنانە. ژن دەبێت بزانیت کام منداڵە حەزی لە پیتزایە و کامیان ڕقی لە کولەکە بەترشە. دەبێت خشتەی کارەکانی هەریەک لە ئەندامانی خێزانەکە بزانێت، کەی دەچنە دکتۆر و کەی قژیان دەبڕن و کەی ئاهەنگی لەدایکبوونیانە. دەبێت خواردن لە بەفرگرەکەدا بەجێ بهێڵێت هەروەها دەبێت کۆمەڵێک ئەرک بنووسیت، تاوەکو کەی لە کۆتایی هەفتەدا چوویتە دەرەوە بیانکەیت

بەڵام ئەو کارەی کە ئێمە باسی دەکەین جیاوازە. “ئەو کارە لەناو مێشکماندا دەکرێت و جێگیرە و کەس نازاێت کە ئێمە ئەو کارە دەکەین،” جیما هارتلی ڕۆژنامەنووس کتێبەکەی بەم ناو نیشانە دەنووسێت، بێزاربووین: خۆکپکردن، ژن، بەرەوپێشچوون

بەڵام چی دەبێت ئەگەر پیاو و ژن بەیەکسانیی ئەو خۆکپردنە دابەش بکەن؟ (وەک ئەوەی لە هاوسەرگیریی نێوان هاوڕەگەزخوازەکاندا خەریکە ڕوو دەدات). ئایا لەو کاتەدا چ گۆڕانکارییەک بەسەر پەیوەندیی و خێزان و کۆمەڵگەکەماندا دێت؟

سەرەتا پێویستە گرنگییەکانی خۆکپکردن بزانین و تەنها لەبەرئەوەی کە ئەم کارە وەک پێویست بەهای بۆ دانەنراوە، مانای ئەوە نییە کە بەهای نییە. “کپکردنی هەستوسۆزەکانمان گرنگە،” هارتلی دەنووسێت “ئەو کارە پەیوەندییەکانمان بەهیز دەکات و شێوە ژیانێک دروست دەکات کە لەپیناوی ئەوەدایە ئاگامان لەیەکتر بێت.”

ئەو کارە گرنگە ئەو کارە پەیوەندییەکانمان بەهیز دەکات و شێوە ژیانێک دروست دەکات کە لەپیناوی ئەوەدایە ئاگامان لەیەکتر بێت.”

ئەو بیرۆکەیەی کە پێی وایە هەر لە زگماکییەوە ژنان لە پیاوان باشترن لە ئاگاداربوونی ئەوانی تردا هەڵەیە، هارتلی لە ماڵەکەی خۆی لە رینۆوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا دەڵێت: “هەمووان وەکیەک دەتوانن خۆیان کپ بکەن. ئەوە پیاوانن کە خویان لەسەر ئەو کارە ڕانەهێناوە تاوەکو وەک ژنان ئەو کارە بکەن.”

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٦، ڕێژەی لەسەدا شەستی ئەو پیاوانەی کە کاریان هەیە لە ئوسترالیا، هەفتانە پێنج سەعات یان کەمتر لەماڵەوە کار دەکەن، لەکاتێکدا ئەو ژنانەی کە لە دەرەوە کاریان کردووە ڕێژەی لەسەدا سی و پێنجیان بۆ ماوەی پێنج سەعات کاری ماڵەوە دەکەن. لەلایەکی دیکەوە لەسەدا بیست و حەوتی ژنان زیاتر لە پازدە سەعات لە هەفتەیەکدا لە مالەوە کار دەکەن، بەڵام پیاوان لەو ئاستەدا سەدا هەشتیان بەو شێوەیە کار دەکەن.

مەبەستمان لە دووبارە دابەشکردنی خۆکپکردنەکان ئەوە نییە کە پیاوان زیاتر کار بکەن. هارتلی لەبارەی هاوسەنگکردنەوەی پەستانی خۆکپردن، ل لە ساڵی ٢٠١٧ دا، ناونیشانی یەکەم وتاری ئەوە بوو ‘ژنان بارگیر نین – ئێمە بێزار بووین، هەلی ئەوەمان بدەنێ ژیانێکی باشتر و ڕەسنانەتر بژین.’

ئەو بڕوای وابوو کە پەیوەندییەکان بەرهەمدارتر دەبن کاتێک پیاوانیش خۆیان لەسەر خۆکپکردن ڕادەهێنن-ئەمەشی لە ئەزموونی هاوسەرگیریی خۆیەوە نووسیبوو. “یەکێک لەو شتانەی کە لەم بابەتەدا زۆرم پێ خۆش بوو ئەوە بوو، کاتێک لەگەڵ هاوسەرەکەمدا بەو شێوەیە مامەڵەمان دەکرد، ئەو بەتەواوەتی لە ژیانی من تێگەیشتبوو، منیش وا هەستم دەکرد کە زیاتر وابەستەی ئەوم،”

ڕێگەخۆشکردن بۆئەوەی پیاوان زیاتر خۆیان کپ بکەن و هەموو هەستوسۆزەکانیان دەرنەبڕن و کۆمەڵێک ڕۆڵی نوێ لە ناو ماڵ و خێزاندا وەربگرن، وا دەکات پیاوان هەستی نێرینەیی خراپیان نەمێنێت و هەلی ئەوەیان  پێ دەدات کە وەک هاوبەش، باوک، کوڕ و هاوڕێیەکی باشتر کار بکەن.  ئەو دەڵێت، “بەم جۆرە پیاوان بەشێوەیەکی نوێ هەست بە مرۆڤبوونی خۆیان دەکەن،”

گۆڕینی شێوازی قسەکردن

دابه‌شکردنی ئەو بارەی کە بەهۆی خۆکپردنەوە دەکەوێتە سەرمان بریتیی نییە لە ڕێککەوتنێک. هارتلی دەنووسێت “داواکردنی یارمەتی-ئەوەی هەندێکجار ناودەبرێت بە ‘سکاڵاکردن’، جۆرێکی دیکەیە لە کار’ کاتێک پیاو داوای یارمەتی لێ دەکرێت و ئەویش یارمەتی دەدات، ئەوە دووپاتکردنەوەی ئەو باوەڕەیە کە کاری ماڵەوە ئەرکی ژنە. ئەوەی ئێمە دەیڵێین ئەوەیە کە خۆی هەست بکات بەوەی دەبێت چی بکات، نەک ئەوەی پێی بگوترێت.”

دابەشکردنی پەستانی دەروونی لە پەیوەندییەکی ناهاوسەنگدا، پێویستی بەوەیە یەکێک لە لایەنەکان دەستبەرداری دەسەڵاتەکەی خۆی ببێت، ئەمەش بۆ هەندێک ژن ئاڵنگاڕییەکی گەورەیە. کۆمەڵناسەکان ئاماژە بۆ ‘پاراستنی پێگەی دایکایەتی’[2] دەکەن، ئەوەی کاتێک ژن، بەشێوەیەکی چالاک کار دەکات، بۆئەوەی پیاو وەک هاوبەشێکی چالاک لە ماڵدا کار نەکات، بەو پاساوەی کە بروامان وایە خۆمان باشتر لە کەسانی دیکە کارەکان دەکەین،” هارتلی دەڵێت “دەگەینە ئەو بڕوایەی کە ڕێگەکەی ئێمە تاکە ڕێگەیە.”

ئەو باوەڕە پشتی بە بناغەیەکی ئەزموونیی بەستووە. لای ژنان، دایکایەتی ڕاهێنان و چاودێریی کە پیاوان ناتوانن بەباشیی ئەنجامی بدەن. ئێمە دەبینە شارەزا لە گۆڕینی دایبی منداڵ و خەواندنیدا. ئەوان کاتێک دەبینن باوکێک شارەزایی لەو بابەتەدا کەمە، پاڵنەرە ناوکەییەکەیان وایان لێ دەکات کە خۆیان کارەکە ئەنجام بدەن- بەڵام ئەمە درێژە بە جیاوازیی ڕەگەزەکان دەدات. پیاوان کاتێک باش دەبن ئەگەر ئەوانیش ئەو کارانە بکەن.

چۆن ڕێگە بە من دراوە کە بەتەواوەتی لە کارەکانمدا بەرەوپێشەوە بچم،  بەهەمان شێوە هاوسەرەکەشەم ڕێگەپێدراوە کە هەنگاوی زیاتر بنێت.”

هارتلی ئاماژە بەوە دەکات کە لەدەستدانی کۆنترۆڵی خێزان، مانای ڕێگەدان بە ڕووخانی بنەماکانت نییە. هارتلی دەڵێت  “زۆرجار بە ژنان دەگوترێت کە واز لە هەموو شتێک بهێنن، دەست لە کۆنترۆڵکردنی شتەکان هەڵبگرن و ڕێگە چۆڵکەن بۆئەوەی هەموو شتێک تێک بچێت. بڕوام وا نییە ئەمە چارەسەر بێت.” “ئەمە پەستان خستنەسەر ژنانە بۆئەوەی هەموو گۆڕانکارییەکان خۆیان بیکەن و هەموو کارەکانی دیکەش بخەنە ئەستۆی خۆیان. لە ڕاستیدا ئیمە مەبەستمان لەوەیە لەگەڵ پیاوان کارەکان دابەش بکرێن و پیاوانیش بەرپرسیارێتی و ئەرکیکی زیاتریان بکەوێتە ئەستۆ، بەشێوەیەک کە بۆ هەردوو هاوسەرەکە گونجاو بێت.”

دەکرێت هاوبەشیکردن لە خۆکپکردندا ببێتە هۆی سەرهەڵدانی کۆمەڵێک مشتومڕ و گفتوگۆی نوێ. دەکرێت پیاوان ئەو مشتومڕانە وەک هێرشێک تەماشا بکەن بۆ سەر کەسایەتییان و بە ڕێزنەگرتنی بزانن لەو هەموو هاوبەشییەی کە هەیانە.

لای هارتلی، درککردن بەو سنوورەی کە هێزی کولتوور دای دەنێت لە بابەتی پێگە و ئەرکی هەریەک لە رەگەزەکان لە هاوسەرگیریدا، یارمەتی کەمکردنەوەی مەترسیی مشتومڕەکان دەدات. “کاتێک دەستمان کرد بە باسکردنی ئەو شێوازەی کە لەسەری پەروەردە بووین و بەهۆیەوە تێکەڵی کۆمەڵگە بووین، ئەوە وای کرد لە گفتوگۆکانماندا کەس تاوانبار نەکەین. هەروەها وای کرد بەهێمنی گفتوگۆ بکەین دەربارەی ئەوەی بۆچی شتەکان لە کۆمەڵگەدا بەم شێوەیەن، بەبێ ئەوەی تاوانەکەی بکەوێتە ئەستۆی من، یان من تاوانەکەی بخەمە ئەستۆی ئەو. ئەمەش زۆر سودبەخش بوو.”

هارتلی و هاوسەرەکەی کە دوو کوڕ و کچێکیان هەبوو، هەموو هەوڵەکانیان بەباشی خستەگەڕ بۆئەوەی لەکاتی بەجێگەیاندنی ڕۆڵی دایکوباوکایەتیدا بەیەکسانی هەستوسۆزی خۆیان کپ بکەن. “ئێمە لە پەروەردەکردنی منداڵەکنماندا بەتەواوەتی هەوڵمان دەدا بۆئەوەی هەست بە بەرپرسیارێتییەکی هاوبەش بکەن لە ماڵدا، بۆیە ئەوانیش تیگەیشتبوون کە پێویستە بەرپرسیاربن بەرامبەر شتومەکەکانیان … هەروەها بەرپرسیاربن بەرانبەر هەستکردن بە هەستوسۆزی ئەوانی دیکە.”

ئێستا هارتلی هەست بەوە دەکات کە هاوسەرگیرییەکەی هاوبەشییەکی یەکسانە و هەریەک لە ئەندامانی خێزانەکە دەتوانن لە ماڵەوە و لەسەر کاریش پشتیوانی کەسانی دیکە بکەن. هەروەها هارتلی دەڵێت “ئەمە وای کرد بەتەواوەتی لە کاری دەرەوەشمدا بەرەوپێشەوە بچم، بەهامنشێوەش وای کرد هاوسەرەکەشم کارەکانی خۆی لەماڵەوە بەباشیی جێبەجێ بکات.”

[1] – کپکردنی هەستوسۆز: ئەوەیە لەکاتی پەیوەندیدا هەستوسۆزەکانی خۆت لە کەسی بەرامبەر بشاریتەوە بەو ئامانجەی کە ئەو بەهۆی بارودۆخی دەروونی تۆوە ناڕەحەت نەبێت.

[2] – ئەو سنوورەیە کە دایک دیاری دەکات بۆپیاوەکەی لە بەخێوکردنی منداڵەکانیدا و سنوورێک بۆ پیاو دادەنێت لە بەخێوکردنی منداڵەکەی و دەستوەردان لە ژیانیدا.

سه‌رچاوه‌

http://bitly.ws/aA7f