چۆن لە تووڕەترین کەسەکانی ناو ژیانت تێبگەیت
توێژینەوەیەکی نوێ نیشانی ئەیات چۆن دڵەڕاوکێ و خەمۆکی ڕوونی ئەکاتەوە کە بۆچی خەڵک تووڕە ئەبن.
لەوانەیە جار جار هەموو کەسێک کێشەی هەبێت لە کۆنترۆڵکردنی تووڕەیی خۆیدا. لەوانەیە نیگەران بیت لەوەی هەڵەیەکی گەورەت کردووە لە پرۆژەیەکی گەورەیا و ئەبێ لە سفرەوە دەستپێبکەیتەوە. لەوانەیە لە ترافیکێکی درێژدا گیرت خواردبێت و کاتژمێرێک درەنگتر بگەیتەوە ماڵەوە. لەوانەیە توڕەبیت لە خزمێک کە وازناهێنێت لەوەی کات و سەرنجت بگرێت. هەموو ئەم بارودۆخانە دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی کەسێک لە توڕەییا هاوار بکات، ئەگەر تەنانەت لە چارەنووسەکەش بێت.
ئەی چی دەربارەی ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی درێژخایەن لەوە ئەچێت ئامادەبن بتەقنەوە بە بزواندنێکی کەم یان بێ هیچ بزواندنێک؟ چی جۆرە بارودۆخێک وایان لێئەکات بچنە ئاستێکی توڕەبوونی بەرزتر و بەرزترەوە، یان بەردەوام لەسەر لێواری ئەوەن لەسەر هیچ بتەقنەوە؟ و کاتێکیش توڕەییەکەیان بەر ئەیەن، دواتر چی ڕووئەیات؟ هەر لەخۆڕا هاواریان کردووە بەسەر هاوەڵەکانی خۆیانا، و ئێستا هاوەڵەکانیان لە دەرگاکەوە ئەچنە دەرەوە، بێزارن و قێزیان یەتەوە لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵیان بەو شێوە ناشرین و سوکایەتی پێکەرە. ئەو ڕەتکردنەوەی زیاتر ئیلهامیان پێئەبەخشێت بۆ توڕەبوونیان.
بۆچی ئەکرێت توڕەیی کێشەیەکی هێندە گەورە بێت بۆ هەندێک خەڵک؟ بەپێی دەروون ناس نینکی دی بلێس و هاوپیشەکانی (ساڵی ٢٠١٩)، لە زانکۆی لەیدنی هۆڵەندا، سەرچاوەی توڕەیی درێژخایەن و توڕەبوونە لەناکاوەکانیش بەهۆی کێشەی دەروونی وەک دڵەڕاوکێ و خەمۆکییەوەن. بۆ نموونە، نوسورەکان تێبینیان کردووە بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر هێندەی ڕێژەی لەسەدا ٥٠ زووهەڵچوون هەیە لەو کەسانەیا کە گرفتی خەمۆکی سەرەکیان هەیە، و لەسەدا ٢٦ بۆ ٤٩یان تووڕەییان بۆ یەت. ئەو کەسانەی دیسسایمیایان هەیە، کە گرفتێکی خەمۆکی درێژخایەن بەڵام سووکترە، ڕێژەیەکی هاوشێوەی بەرزی تووڕەبوونیان هەیە، لەنێوان لەسەدا ٢٨ بۆ ٥٣دا دەخەمڵێنرێت. لەنێو کەسەکاندا کە گرفتی خەمۆکیان هەیە یان گرفتی خووپێوەگرتنی زۆرلەخۆکەریان هەیە، ڕێژەیەکی بەرزی نەیاری و توڕەیی هەیە.
ئەم ئامارانە چەندێک سەرسوڕهێنەرن، نوسەرە هۆڵەندییەکان باوەڕیان وایە کە لەوانەیە هەڵەی تێدا بێت. توێژینەوەکانی کە ئەم ڕێژە سەدییانەی دیاریکردووە و بەکارهاتووە لە پێواندنی توڕەییا، تیمی توێژینەوەکە دیاریان کردووە، وەک پێویست دان نانرێت بە ڕەواییەکەیدا. لە هەندێک کاتدا، ئامارەکان لەسەر بنچینەی تاقیکردنەوەی زۆر کورتی توڕەیی و زووهەڵچوون، درێژەی کێشاوە لە یەک پێکهاتەوە بۆ چواردانە کە دەرکراون لە هەڵسەنگاندنێکەوە کە لە بنەڕەتەوە بە مەبەستی پشکنینی توڕەیی نەکراوە.
لەوەش زیاتر، توێژینەوەکانی پێشتر ئەوەیان جیانەکردۆتەوە کە ناسراوە بە توڕەیی “نیشانەی جیاکەرەوە” (مەترسی توڕە بوون لە هەرکاتێکدا لەگەڵ “دۆخی” توڕەیی (توڕەبوون لەکاتی تاقیکردنەوەکەدا). وەک نووسەرەکان تێبینیان کردووە، “دیاریکردنی جیاوازی نێوان نەخۆشەکانی ئەگەری توڕەبوونیان هەیە ئەگەرێکی جێگیرە کە لە کەسایەتییە چەقێنراوە، و نەخۆشەکانی بە توڕەییەوە وەڵام ئەیەنەوە بۆ دۆخێکی لەناکاو، گرنگییەکی پزیشکی هەیە”
بۆ تاقیکردنەوەی ڕۆڵی هەردوو جۆرەکەی توڕەیی لە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی سەرەکیدا، دی بلێس بەشداربووەکانی دیاریکردووە لە توێژینەوەیەکی گەورەدا کە لە هۆڵەندا کراوە و بۆ ماوەی چوار ساڵ بەدواداچوون بۆ کەسەکان کراوە. نموونە بنەڕەتییەکە لە نزیکەی ٢٩٠٠ کەسی پێگەشتووی نێوان تەمەنی ١٨ بۆ ٦٥ ساڵیدا پێکهاتبوو کە لە چەند شوێنێکی چارەسەرکردنی هەمەجۆری کۆمەڵگا دانراون، هەرچەندە چەند کەسێکیش دانرابوون کە هیچ مێژووی گرفتی دەروونیان نەبووە لە ژیانیانا. زانیارییەکە بۆ توێژینەوەی توڕەیی لە نزیکەی ٢٣٠٠ کەسەوە وەرگیراوە کە بەشداریانکردووە لە چوارەم شەپۆلی بەدواداچوونەکە.
توێژینەوەکە بەتەنیا ئاستی توڕەیی لەخۆ نەگرتبوو بەڵکو پێوەری دیمۆگرافیش وەک ئاستی خوێندن، ڕێژەی بارستەی لەش، مێژووی جگەرەکێشان، مێژووی خواردنەوە و پشتپێبەستن و خراپ بەکارهێنانی مەی، و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە مانگەکانی پێشوودا. تێکڕای تەمەنی نموونەکە ٤٦ ساڵ بوو، زۆرینەی لەنێوان تەمەنی ٣٣ و ٥٩ ساڵیدا بوون؛ دوو لەسەر سێیان مێینە بوون. وەک چۆن لە نموونەیەکی نەخۆشی دەروونیدا چاوەڕێی لێئەکرێت، ئەوانەی دڵەڕاوکێ و گرفتی خەمۆکی درێژخایەنیان هەبوو ئەگەری زیاتریان هەبوو جگەرە بکێشن، کێشی لەشیان زیاتر بێت، و مێژووی پشت بەستن و خراپ بەکارهێنانی مەیان هەبووە.
بۆ پێوانەکردن بۆ توڕەبوونی بوو بە خوو، نووسەرە هۆڵەندییەکان داوایان لە بەشداربووەکان کرد کە پێکهاتەیەکی ١٠ پلەیی پڕ بکەنەوە کە بەبەرفراوانی بەکار ئەهات لە توێژینەوەی کەسایەتیدا. نیوەی بڕگەکانی تووڕەبوونی بوو بە خوو هەڵسەنگاندنی ئەکرد بۆ ئەگەرێکی گشتی بۆ ئەزموونکردنی توڕەیی و دەرئەنجامیش دەربڕینی (مەزاجی زوو هەڵچوون)؛ پێنجەکەی تریش داوایان لێکرابوو کە ئایا بەشداربووەکان ئەگەریان زیاتر بوو تووڕەبوون دەربڕن دوای جۆرێک لە دەمارگرتن. بڕگەکانی بەکار ئەهاتن بۆ توڕەبوونی بوو بە خوو “زۆر خێرا بێزار ئەکرێم” و “زۆر بەخێرایی توڕە ئەبم.” مەیلی دەربڕینی توڕەبوون لە شێوەی تەقینەوەدا، یانیش بە پێوەرێکی خۆدیاریکەر دانرا کە تیایدا بەشداربووەکان ئەوەیان ئەخستە ڕوو کە زوو زوو ئەزموونی بێزاربوون، زوو هەڵچوون بۆ بێزارکردنێکی کەم، دەربڕینێکی توڕەیی نەشیاو و توڕەیی بەرامبەر خەڵک و بەلایەنی کەمەوە یەک تووڕەبوونیان هەبووە لە مانگی پێشوودا. بۆ ئەوەی وەک هێرشێکی تووڕەبوون هەژمار بکرێت، بەشداربووەکان پێویستبووە لەسەریان نیشانەکانی تریش پڕ بکەنەوە وەک هەست بکەن دڵیان خێرا لێئەیات یان هەناسەیان لێئەبڕێت، ئەلەرزن، هەست بە سەرگێژخواردن ئەکەن، ئارەق ئەکەنەوە، حەز ئەکەن هێرش بکەنە سەر خەڵکی تر، و بیانەوێ شت هەڵبەن یان شت بشکێنن.
توێژەرەوەکان بەشداربووەکانیان کرد بە پێنج کۆمەڵەوە ئەوانیش، نەخۆشەکانی گرفتێکی خەمۆکی سەرەکیان هەبووە (٢٠٤ بەشداربوو)، گرفتی دڵەڕاوکێ (٢٨٨)، هەردووکیان پێکەوە واتە گرفتی خەمۆکی و دڵەڕاوکێش (٢٢٢)، نەبوونی هیچ گرفتێکی دەروونی (٤٧٠)، و مێژووی دڵەڕاوکێ لە ڕابردوودا و/یان خەمۆکی سەرەکی کە چیتر چالاک نەماوە تیایاندا (١١٠٧). وەک نووسەرەکان پێشبینیان ئەکرد، پێوەرەکانی تووڕەیی بوو بە خوو بەرزترین بوو لە کۆمەڵەکەی تێکەڵەی خەمۆکی سەرەکی و دڵەڕاوکێیان هەبووە، و نزیکەی %٤٥یان وەک لەسەروو %٧٥ی خاڵەکانەوە پۆڵێن کرابوون. گرووپەکەی هەردوو گرفتەکەیان هەبووە ڕێژەی توڕەبوونیش زۆرتر بووە تیایاندا، نزیکەی %٢٣ لە ماوەی مانگی پێشووتردا. بەرزترین ڕێژەکانی هێرشی توڕەیی لەناو ئەو کەسانەدا بووە کە گرفتی خەمۆکی سەرەکی و گرفتەکانی دڵەڕاوکێی وەک، فۆبیای تێکەڵبوونی خەڵک، تۆقین، و بەتایبەتیش گرفتی دڵەڕاوکێی گشتیان هەبووە.
لەناو هەموو پێشبینیکەرەکانی تردا، بەکارهێنانی دەرمان لە مانگی پێشووتردا پێشبینی ئەگەری زیاتری هێرشی تووڕەیی کردووە. بەڵام، بەشداربووەکانی دووبارە تووشی گرفتە دەروونییەکان بوون نمرەیەکی زیاتری تووڕەیی بوو بە خوو و ڕێژەی هێرشی تووڕەییان هێناوە، بۆیە تەنانەت دوای چابکوونەوەشیان، تووڕەیی وەک کێشەیەکی ئەو کەسانە ئەمێنێتەوە کە گرفتی دەروونیان هەیە.
وانەیەکی گرنگیش کە لەم توێژینەیەوە فێری بیت، بەپێی نووسەرەکان، ئەوەیە کەسە پسپۆڕەکانی کار لەگەڵ ئەم کەسانە ئەکەن کە ئەم گرفتە دەروونیانەیان هەیە لەوانەیە بە ئاسانی توڕەییەکانی بوون بە خوو و هێرشەکانی تووڕەبوون نەبینن بەهۆی ئەوەی “بەشێک نین لە کرۆکی نەخۆشییەکە، سکاڵاکان، و ئاگاداربوونی لە کێشەکە و ئاگاداربوونی خوود لە هەستی توڕەییەکە لەوانەیە دامرکێتەوە”. تێبینی کراوە، ئەو کەسانەی نیگەرانی و کێشەکانی خەمۆکییان هەبووە ڕێژەی تووڕەبوون تیایاندا زیاتر بووە، و پێشنیاری ئەوە ئەکات کێشەیەکی گشتگیرتری تێکچوونی ڕێکخستنی هەستیان هەیە، یان ناتوانن کۆنترۆڵیان بەسەر ئەو هەستانەدا بهێڵنەوە. هەروەها وەک نووسەرەکانیش ئاماژەی پێئەکەن، ئەوەش گرنگە، باسی تووڕەبوون لەناو ئەم کەسانەدا پێویستە خاڵێک بێت تەندرووستی گشتی ڕەچاوی بکات، بەهۆی لێکەوتە خراپەکانی ئەکرێت بەهۆی تووڕەبوونی ئەم کەسانە ڕووبدات کە دڵەڕاوکێ و خەمۆکیان هەیە و چارەسەر نەکراون.
بۆ کۆکردنەوەی هەمووی، توێژینەوەکە ڕۆڵە پێنەزانراو بەڵام گرنگەکەی تووڕەیی ئەخاتە ڕوو لە گرفتە دەروونییەکانا و ناخەمڵێندرێن لەڕووی مەترسی ئەزموونکردنی تووڕەییەوە. ئەگەر لەڕوانگەیەکی ترەوە سەیری دۆزینەوەکان بکەین، ئەگەر ئەو کەسانەی ئەیانناسیت بەشێوەیەکی نائاسایی تووڕەن و خەریکە ئەتەقنەوە، ئەگەری ئەوە دابنێ کە دڵەڕاوکێ یان خەمۆکی سەرچاوەی ئەو کێشەیەیانە. یارمەتیدانیان لە چارەسەرکردنی کێشە دەروونییەکەیان لەوانەیە لەسەر ئاستێکی درێژخایەن یارمەتیان بات باشتر کۆنترۆڵی هەستی تووڕەبوونەکەیان بکەن.