پلانێکی تایبەتی پارە خەرجکردن کە بەڕاستی بەسوود دەبێت

هاوبەشی پێبکە

“پێویستە کە یەتە سەر خەرجکردنی پارە بەپێی گیرفانی خۆمان سەرفکەین نەک خواستەکانمان”—جۆرج واشینگتن

لەکاتێکدا زۆر جار ئاماژەی پێناکەم، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی زانکۆی نێبراسکا ئۆماهام هەیە لە دارایی و بانقدا. هەروەها بڕوانامەی ماستەر لە ئایین ناسیدا، بەڵام ئەمە نوسینێکە لەسەر پارە بۆیە ئەگەڕێمەوە سەر ئەزموونی خۆم لە بواری داراییدا.

چومە بواری بانقییەوە چونکە باوکم لەو بوارەیا ئیشی ئەکرد و چونکە دارایی هەموو کات جێی بایەخی من بووە. لە زانکۆ باشبووم و کە دەرچووم پلەی شەرەفم پێبەخشرا. سەرەڕای ئەوەش، سەرەڕای هەموو ڕاهێنانەکانم، پارە هەڵگرتن لە ژیانی تایبەتی خۆمدا خوێک بوو کە نەمتوانیوە بە تەواوەتی لێی تێبگەم.

ئەمزانی چەند گرنگە بودجەیەکی کەسیت هەبێت و پەیوەست بیت پێوەی، بەڵام ئەو ڕێکخستنە قەت گرنگترین شت نەبووە لە ژیانمدا. بێگومان، لەمەیا بەتەنیا نەبووم. بەپێی ڕاپۆرتەکانی گالەپ کەمتر لە یەک لەسەر سێی ئەمریکییەکان ئەتوانن بودجەیەکی کەسی یان بودجەیەکی تایبەت بە ماڵەکە دانێن.
بەڵام هەموو شتێک گۆڕڕا کاتێک بیرۆکەی درووستکردنی “پلانێکی خەرجکردن” وەک لە”پلانی بودجە کۆکردنەوە” خرایە بەردەستم. ڕاستییەکەی، ئەم سیستمی پلانی خەرجکردنەم بەکارهێناوە بەدرێژایی ساڵانی پێشوو هەتا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بووە دوای ئەوەی پێمناسێنراوە. و ئەگەر بۆمن سوودی هەبووبێت، لەوانەیە بۆ ئێوەش سوودی هەبێت. بیرۆکەکەی پلانێکی خەرجکردنی تایبەت جیا ئەکاتەوە لە پلانی بودجە دانان تێگەشتنە لەوەی لەکاتێکدا بودجە بۆت دیاری دەکات ئەتوانی چی خەرج بکەیت، و لە چیا و لە چ کاتێکدا (“ئەم مانگە دەتوانین تەنها ٣٠٠ دۆلار بەین بە خواردن”): پلانێکی خەرجکردن ڕێگەت پێئەیات هەموو مانگێک کۆنترۆڵی پارەکانت بکەیت. هەروەها، درکیش بەوە ئەکات کە کڕین و تێچوونەکانت مانگ بە مانگ دەگۆڕێت و بودجەیەکی مانگانە کە بۆ هەموو مانگەکان بێت هیچ سوودی نابێت.

***

بەکارهێنانی نموونەی پلانی خەرجکردنەکە زۆر سادەیە، هەرچەندە پێویستی بە کەمێک هەوڵە لە سەرەتاوە و هەروەها بەدرێژایی مانگەکە (وەک هەر پلانێکی دارایی تری تایبەتی).

وەک دەستپێکردن، دیاری بکە مانگانە چەند ئەبەیتە ماڵەوە (نەک ئەوەی وەری ئەگریت پێش پێدانی باج، بەڵکو تەواوی پارەکەی ئەیەیت – بڕە ڕاستییەکەی سەر حسابە بانقییەکەت).

(دووەم، دانیشە و بزانە تێچوونە جێگیرەکانی مانگانەت چەندە. ئەمانە ئەو تێچوونانەن کە لەو ساتەدا لە ژیانتدا هەتە و هەموو مانگێک پێویستی بە پارەیە – و گرنگی تەواوی هەیە. تێچوونی ڕاستی مانگانە لەوانەیە هەمەچەشن بێت (لە مەودایەکی پەسەنددا) لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر، بەڵام دەزانیت کە دەتبێت. دەزانیت خەرجییەکی جێگیرە. بۆ خێزانەکەی خۆم، ئەم لیستەی خوارەوەمان درووستکرد:

پارە بۆ خێر

ڕەهن

خواردن

بەنزین/پێویستی ئوتومبێل

هەڵگرتن و پارەی خانەنشین بوون

پێویستی ناوماڵ: غاز، کارەبا، ئاو، خاشاک فڕێدان

دڵنیایی ئوتومبێل

دڵنیایی تەندروستی

دانەوەی قەرزی کۆلێژ

ئینتەرنێتی ماڵ

پارەی مۆبایل

پارەی خاوەن ماڵ

قوتابخانە و چالاکییەکانی مناڵان

دوای ئەوەی داهاتی مانگانەت و تێچوونی مانگانەی جێگیری خۆت دیاریکرد، بە ئاسانی دەتوانیت پارەی ماوەی مانگانە دیاری بکەیت (ئەو پارەیەی بۆت دەمێنێتەوە و دەتوانی بەدڵی خۆت خەرجی بکەیت). تەنیا تێچوونە جێگیرەکانی خۆت (هەنگاوی ٢) دەربکە لە داهاتی مانگانەی خۆت(هەنگاوی ١).

بۆ نموونە، ئەگەر مانگانە ٥٠٠ دۆلار بمێنێتەوە دوای ئەوەی پارەی شتە جێگیرەکان ئەیەیت، کەواتە ٥٠٠ دۆلار پارەی ماوەی مانگانەت هەیە. پلانی خەرجکردنی ئێستا دەرفەتێک ئەیاتێ بۆ خەرجکردنی ئەو ٥٠٠ دۆلارە بەدڵی خۆت: یانەی گۆڵف، شلکێنەی دارچینی، گەشتکردن، خۆشی بینین، هەڵگرتنی پارەی زیایە، یان کامێرایەکی گرانبەهای پێبکڕیت. هەڵبژاردنەکە لای خۆتە.

من سودی باشم بینیوە لەم پلانی خەرجکردنە تایبەتییە:

١. پلانەکە یارمەتیت ئەیات لە جیاکردنەوەی پێویستییەکان لە ویستەکان کاتێک تێچوونە جێگیرەکانمان هەژمار ئەکرێن. خێرا درک ئەکەین بەوەی کام لە تێچوونەکان جێگیرن و کامەی جێگیر نییە.

 ٢. درککردنی سەرەتایی بۆ پارەکەی بۆت ئەمێنێتەوە ڕێڕەوێکی تەندروست ئەیاتێ بۆ دیاریکردنی ئەوەی مانگانە دەبێت چەندێک پارە سەرف بکەیت. چەندین ساڵ لەمەوبەر، کە بۆ یەکەمجار ئەم ڕاهێنانەمان تاقیکردەوە، سەرمان سوڕما لەوەی مانگانە چەندێک پارەیەکی کەممان بۆ دەمێنێتەوە. و یەکسەر درکمان بەوە کرد بۆچی قەت نەمانتوانیوە ئەو خاڵە تێپەڕێنین.

٣. پلانەکە ڕێگەت پێئەیات ببینیت چۆن شتێکی بچووکی ژیانت کاردەکاتە سەر بەشەکانی تر. بۆ نموونە، ئەگەر پلانەکەت دابنێیت و درک بەوە بکەیت پێویست بەوەیە پارەی زیاتر بۆ بمێنێتەوە، لیستێک لە تێچوونەکان هەیە دەتوانیت بیبڕیت یان کەمی بکەیتەوە. لەوانەیە پێویست بە کێبڵی تەلەفزیۆن نەبێت ئەگەر بەو پارەیە بتوانیت پارەی زیاتر خەرج بکەیت لە گەشتی پشووەکەتدا.

٤. بە ئاسانی ئەتوانیت بزانیت چۆن گرانبوونەکان کارئەکاتە سەر خەرجکردنەکانت. ئەگەر بەنزینی ئوتومبێل دۆلارێک زیا بکات بۆ گاڵۆنێک، ئەتوانیت خێرا تێچوونە جێگیرەکان هەژمار بکەیتەوە و دیاریبکەیت چەندێک پارەی کەمتر بۆ ئەمێنێتەوە. بە پێچەوانەشەوە، ئەگەر نرخی بەنزین دابەزێت، ئەو مانگە کەمێک پارەی زیاتر بۆ ئەمێنێتەوە.

٥. پلانەکە پێویستی بە بەدواداچوونی زۆر ورد نییە. زۆربەی تێچوونە جێگیرەکانمان جێگیرن. ئەوەنە لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر ناگۆڕێن. لەجیاتی ئەوەی هەموو ڕۆژێکی مانگەکە بزانین یەک بە یەکی تێچوونەکان چۆن زیا و کەمیان کردووە، زیاتر تیشک ئەخەینە سەر ئەوەی چەندێک پارەمان بۆ ئەمێنێتەوە خەرجی بکەین ئەو مانگە.

تەنانەت ئەگەر مانگانەش نەتوانیت هەموو تێچوونەکان دیاری بکەیت، من پێشنیاری ئەوە ئەکەم کڵێشە سەرەتاییەکە دیاری بکەیت هەر بۆ ئەوەی کەمێک تێبگەیت “لەو پارەیەی بەڕاستی بۆت ئەمێنێتەوە.” لەوانەیە بکرێت لە کەمتر لە کاتژمێرێکدا تەواو بکرێت. دەبێتە هۆی دۆزینەوەی نوێ لە باری دارایی تایبەتی خۆتدا. و لەوانەشە هەنگاوە درووستەکە بێت لە دۆزینەوەی پلانێکی خەرجکردن بۆ ماڵەکەت کە بەڕاستی سوودبەخش بێت.