وروژاندنی ده‌ماری (ڤهیگهس) یارمه‌تیده‌ره له چاره‌ی نه‌خۆشی خه‌مۆكی به‌رهه‌ڵستكار بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی
توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریده‌خات كه ووروژاندنی ده‌ماری (ڤهیگهس)، ده‌بێته هۆی باشكردنی ده‌ره‌نجامه‌كانی (خه‌مۆكی به‌رهه‌ڵستكار بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا ئه‌م دۆزینه‌وانه له سه‌ره‌تای مانگی شه‌ش له جورناڵی ئه‌مریكی بۆ نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان بڵاوكرانه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه به‌ڵگه‌ی ئه‌زموونی ده‌خاته به‌رده‌ست كه ده‌یسه‌لمێنێ وروژاندنی ده‌ماری ڤهیگهس كه( بریتییه له ناردنی ژماره‌یه‌ك جوڵه‌ی كاره‌بایی بۆ ده‌ماری(ڤهیگهس) له‌ڕێگای ئاماێرێكی چێنراوه‌وه) سوودی دژه‌خه‌مۆكی به‌هێزی هه‌یه به‌به‌راورد به چاره‌سه‌ره باوهكانیتری وه‌ك ده‌رمان، كاره‌با و سایكۆثێراپی.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی خه‌مۆكی بهرههڵستیكاریان هه‌یه سوودی زیاتریان بینیووه كاتێك وروژاندنی ده‌رماری ڤهیگهسیان بۆكراوه هاوكات له‌گه‌ڵ چارهسهرهكانیتر هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر خهمۆكییهكهیان كپبووه و نیشانه‌كانیان باشتر بووه به‌راورد به‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌ته‌نیا چاره‌سه‌ره باوه‌كانی تریان بۆكراوه به‌ته‌نیا.
بۆچی وروژاندنی ده‌ماری ڤهیگهس یارمه‌تیده‌ره له باشكردنی خه‌مۆكی بهرههڵستكاردا؟
ڤهیگهس له‌زمانی لاتینیدا واتا “سه‌رلێشێواو”. ده‌ماری ڤهیگهس بۆیه ناوی لێنراوه سه‌رلێشێواو چونكه لق و پۆپی زۆری هه‌یه و له‌قه‌دی ده‌ماخه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ئه‌مسه‌ره‌وسه‌ری زۆر ده‌كات تا ده‌گاته به‌شی خواره‌وه‌ی هه‌ناو و ڕیخۆڵه‌كان، لق ده‌نێرێ بۆ دڵ و زۆربه‌ی ئه‌ندامه سهرهكییهكانیتر كه ده‌كه‌ونه سه‌ر ڕێڕه‌وه‌كه‌ی. ڤهیگهس وه‌ك به‌شێك له ته‌وه‌ره‌ی مێشك و جۆگه‌ی هه‌رس به‌رده‌وام فیدباكی دوو ئاراسته ده‌نێرێ له‌نێوان مێشك و ئه‌وه‌ی كلاودیۆ بێرنارد پێی ده‌ڵێ ژینگه‌ی ناوه‌وه.
ده‌ماری ڤهیگهس وه‌ك سه‌نته‌ری فه‌رمانه ناوهندییهكانه بۆ كۆئه‌ندامی ده‌ماری پاراثامپساوی كه به‌رپرسه له میكانیزمی (پشوو و هه‌رسكردن) و به حاڵه‌ته پۆزه‌تیڤ و كاتهخۆشهكان و هه‌ستكردن به ئارامی كاری تێده‌كرێت. له‌لایه‌كی تره‌وه بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی كۆئه‌ندامی ده‌ماری ساپمساوی هه‌یه كه به‌رپرسه له سیستمی ( شه‌ڕ و ڕاكردن) و به حاڵه‌ته نێگه‌تیڤ، كاته ناخۆشه‌كان، ترس و نادڵنیایی كاری تێده‌كرێت و هۆرمۆنی ئه‌دریناڵین و كۆرتیزۆل ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن.
ساڵی ١٩٢١ زانا و كاره‌ندامزانی ئه‌ڵمانی و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ ئۆتۆ لیوی، به‌ڕێكه‌وت لهتاقیگهكهیدا دۆزینه‌وه‌یه‌كی كرد و ده‌ریخست كه هه‌ركاتێك كه‌سێك هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵده‌مژێت و ده‌یداته‌وه – ده‌ماری ڤهیگهسی ئه‌و كه‌سه مادده‌یه‌كی به‌هێز له‌شێوه‌ی ده‌رمانی (ئهلپرازۆلام- هێوركه‌ره‌وه و دژهقهلهقی) ده‌رده‌دات كه به‌خێرایی لێدانه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه و ڕێگری ده‌كات له‌میكانیزمی (شه‌ڕ و ڕاكردن)ی سیستمی سامپساوی. ئه‌م هه‌ناسه قووله وات لهدهكات هه‌ست به ئارامی بكه‌یت. ئه‌وكات زانا لیوی ئه‌م كاریگه‌رییه هێوركه‌ره‌وه‌ی (ده‌ماری ڤهیگهس)ی ناونا “ڤهیگهس ستهف” كه به‌زمانی ئه‌ڵمانی واتا (مادده‌ی ڤهیگهس). ڤهیگهس ستهف یه‌كه‌م دهمارهگوێزهرهوهبوو كه دۆزرایه‌وه، وه ئێستا پێی ده‌گوترێ (ئهسیتالكۆلین). له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیستویه‌ك ئهسیتایلكۆلین وه‌ك پێكهاته‌ی بنچینه‌یی ناسێنرا بۆ ئه‌و پرۆسه ئالۆزه دژهههوكردنهی كه به‌هۆی وروژاندنی ده‌ماری ڤهیگهسهوه چالاك ده‌بێت.
به‌رزه تۆنی ڤهیگهس(هایه‌ر ڤهیگاڵ تۆن) ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی كه‌متر، دڵه‌ڕاوكێی كه‌متر، ڕێكخستنێكی باشتری هه‌سته‌كان و ڕێژه‌یه‌كی به‌رفراوانی ڕه‌فتاری باش. به‌پێچه‌وانه‌وه نزمه تۆنی ڤهیگهس(لۆوه‌ر ڤهیگاڵ تۆن) ده‌بێته‌هۆی هه‌وكردنی زیاتر، دڵه‌ڕاوكێی زۆرتر، خه‌مۆكی و ڕێژه‌یه‌كی بهرفاراونی نه‌خۆشی. بۆیه شتێكی لۆژیكییه كه وروژاندنی ده‌ماری ڤهیگهس به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاو درووست ده‌كات له باشكردنی ته‌ندرووستی ده‌روونی و جه‌سته‌یی مرۆڤدا.
له ساڵی ١٩٩٧، مارك جیۆرج، له زانكۆی باشوری كالیفۆرنیا له چارلستۆن، یه‌كه‌م پزیشكبوو كه ئامێری وروژاندنی ده‌ماری ڤهیگهس ی له نه‌خۆشێكدا چاند بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی. له‌و كاته‌وه به‌رده‌وام چاودێری درێژخایه‌نی كاریگه‌رییه باشه‌كانی وروژاندنی ده‌ماری ڤهیگهسی كرد له‌ڕێگای په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ده‌یان نه‌خۆش. بۆ نمونه له‌م دواییانه‌دا له‌لێدوانێكیدا به ڕۆژنامه‌ی(سایكیاتریك نیوس)ی گووت: “ نه‌خۆشه‌كان زۆر زیاتر له‌جاران كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكبوون، هه‌ندێ جار ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی خه‌مۆكیان هه‌بووه دوای دانانی ئامێره‌كه ده‌پرسن(ئایا ئاساییه ئه‌گه‌ر به جیهازهكهوه یاری غه‌واس و ژێرده‌ریا بكه‌ین؟)، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه نه‌خۆشه‌كه به‌ره‌و باشتر ڕۆیشتووه و لهخهمۆكییهكهی كه‌مبۆته‌وه.”
له ساڵی ٢٠٠٦، ڕێكخراوی دڵنیایی خواردن و ده‌رمانی ئه‌مریكا(FDA) وروژاندنی ده‌ماری ڤهیگهسی په‌سه‌ند كرد بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی خه‌مۆكی، به‌ڵام پێشنیازی توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كرد له‌و بواره‌دا. ئه‌مه‌ش بووه هۆی درووستبوون و دامه‌زراندنی ناوه‌ندی تۆماری (خه‌مۆكی به‌رهه‌ڵستكار بۆ چاره‌سه‌ر)، كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاودێری ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌كات كه ئامێری وروژاندنی ده‌ماری ڤهیگهس به‌كارده‌هێنن و له‌ده‌ره‌نجام و ده‌رهاویشته‌كانی ده‌كۆڵێته‌وه و به‌راوردیان ده‌كات به‌و نه‌خۆشانه‌ی كه چاره‌سه‌ری ئاسایی و باو به‌ده‌رمان وه‌رده‌گرن.
وه‌ك به‌شێك له‌و ناوه‌ندی تۆماره، توێژینه‌وه‌یه‌كی پێنج ساڵی له‌سه‌ر سووده‌كانی وروژاندنی ده‌ماری ڤهیگهس ئه‌نجامدرا و زانیاری له ٦١ شوێنی جیاوازی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كۆكرایه‌وه كه سه‌رجه‌می كردیه ٧٩٥ نه‌خۆش كه بۆماوه‌ی دوو ساڵ نه‌خۆشی خه‌مۆكیان هه‌بوو(خه‌مۆكی یه‌كجه‌مسه‌ری و دوو جه‌مسه‌ری)، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زیاتر له سێ جار نه‌وبه‌ی خه‌مۆكیان بۆ هاتووه و وه‌ڵامیان نه‌بووه بۆ چوار جۆری جیاواز له چاره‌سه‌ر به چاره‌سه‌ری كاره‌با لێدانیشه‌وه.
له‌كۆی ٧٠٥ به‌شداربووی توێژینه‌وه‌كه، ٤٩٤ نه‌خۆشیان ئامێری وروژاندنی ده‌ماری ڤهیگهسیان بۆ چێنرا وه‌ك سه‌ربار بۆ جۆره‌كانی تری چاره‌سه‌ر( ده‌رمان…هتد)، له‌كاتێكدا ٣٠١ نه‌خۆشه‌كه‌ی تریان ته‌نیا چاره‌سه‌ری ئاسایی تریان به‌كارده‌هێنا وه‌ك هه‌میشه وه‌ك ده‌رمان و ڕاوێژی سایكۆلۆجی و چاره‌سه‌ری كاره‌با لێدان. له تازه‌ترین بڵاوكراوه‌یاندا توێژه‌رانی توێژینه‌وه‌كه باسی توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن “ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه ئامێره‌كه‌یان بۆ چاندراوه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كان، ده‌ره‌نجامی ته‌ندرووستی باشتریان هه‌بووه هه‌روه‌ها ماوه‌ی كپبونی نه‌خۆشیه‌كه‌یان ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار به‌رزی هه‌یه به‌به‌راورد به‌و نه‌خۆشانه‌ی ته‌نیا چاره‌سه‌ری باو به‌كارده‌هێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌و توێژینه‌وه پێن سا`ڵییه توانیویه‌تی ده‌ریبخات كه وروژاندنی ده‌ماری ڤهیگهس ڕۆڵێكی باش ده‌بینێت له چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی به‌رهه‌ڵستكار، به‌ڵام توێژه‌ره‌كان هێشتا دڵنیا نین له هۆكاری ئه‌مه. پرسیاره ملیۆن دۆلارییهكه ماوه” بۆچی وروژاندنی ده‌ماری ڤهیگهس چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی ده‌كات؟
” یه‌كێك له گریمانه‌كان ئه‌وه‌یه كه ڕه‌نگه خه‌مۆكی په‌یوه‌ندی به چالاكبوونی درێژخایه‌نی”میكانیزمی شهر و ڕاكردن”ی سیستمی ده‌ماریی سامپساوی، كه زنجیره‌یه‌ك كارلێكی ئاڵۆز درووست ده‌كات و سه‌رچاوه‌كه‌شی هه‌كردنی جه‌سته‌ییه و وا له خانه‌كانی مێشك ده‌كات به ئه‌سته‌م بتوانن یاخود هه‌ر نه‌توانن به‌رده‌وامبن لهخۆڕێكخستنهوه و خۆنوێكردنه‌وه. هه‌رچه‌نده توێژینه‌وه‌ی زۆر زیاتر پێویسته پێش ئه‌وه‌ی بتوانین هیچ بڕیارێك بده‌ین له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌وكردنی جه‌سته‌یی و خه‌مۆكی، به‌ڵام تێبینییه بهبایهخهكه ئه‌وه‌یه كه وروژاندنی ده‌ماری ڤهیگهس به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ڕادده‌ی هه‌وكردن داده‌به‌زێنێ.
له مانگی ٦ی ساڵی ٢٠١٦، تیمێك توێژه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له‌ئه‌كادیمیای نیشتیمانی زانست ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو كه وروژاندنی ده‌ماری ڤهیگهس، هه‌وكردن كه‌مده‌كاته‌وه و حاڵه‌تی نه‌خۆشه‌كانی ڕۆماتیزمه به‌ره‌وباشی ده‌بات له‌ڕێگای وه‌ستاندنی درووستبوونی (سایتۆكاینه‌كان). زانایانی بواری ده‌ماری و به‌رگری له‌ش به‌شدارییان له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كردوو و ئه‌و سوڕه دهمارییهیان ده‌ستنیشانكرد كه به‌شداره له‌هه‌وكردنی جه‌سته‌یی و هروهها بۆیان ده‌ركه‌وت كۆمه‌ڵێك ته‌زوو له ده‌ماری ڤهیگهسهوه تێده‌په‌ڕن كه ڕێده‌گرن له‌درووستبوونی (سایتۆكاینه‌كان) كه هانده‌ری هه‌وكردنن.
توێژه‌ره‌كان بڕوایان به‌وه‌یه كه وروژاندنی ده‌ماری ڤهیگهس ده‌توانێ ببێته جێگره‌وه‌یه‌كی به‌هێز بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنه بێهێزكهرهكان به‌بێ ده‌رمان. یه‌كێك له توێژه‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌كه، (كهیڤن تره‌یسی)ه، كه سه‌رۆك و به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌یمانگای فینشتنه بۆ لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تره‌یسی دۆزه‌ره‌وه‌ی زاراوه‌ی ( په‌رچه‌كرداری هه‌وكردنه)، له‌لێدوانه‌كه‌یدا گووتی: “ئه‌مه به‌ره‌وپێشچوونێكی ڕاسته‌قینه‌یه لهتواناكانمان بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشییه هه‌وكردنه‌كان هاتوون. له‌كاتێكدا ئێمه پێشتر توێژینه‌وه‌مان له‌سه‌ر هه‌وكردنه‌كانی ئاژه‌ڵ ئه‌نجامدابوو و تا ئێستا دڵنیا نه‌بووین كه وروژاندنی ڤهیگهس ده‌بێته هۆی ڕێگرتن له‌درووستبوونی ( سایتۆكاینه‌كان) و مه‌ترسی نه‌خۆشییه هه‌وكردنه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه. بڕوام وایه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تێڕوانینمان به‌رامبه‌ر زانستی پزیشكی نوێ به‌ته‌واوی ده‌گۆرێت، یارمه‌تیمان ده‌دات له‌وه تێبگه‌ین ده‌ماره‌كانمان به یارمه‌تییه‌كی كه‌می ده‌رمان به‌شداری ده‌كه‌ن له چاره‌سه‌ركردنی خۆماندا” توێژینه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی (وروژاندنی ده‌ماری ڤهیگهس)ه بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی و ڕێگرتن له‌ده‌ردانی ساتۆكاینهكان بهڵهنێكی گه‌وره ده‌دات و ده‌ڵێ : ده‌بێت توێژینه‌وه‌ی زیاتر بكرێت پێش ئه‌وه‌ی جۆره جیاوازه‌كانی ئامێری وروژاندنی ده‌ماری ڤهیگهس بكرێته شتێكی ڕۆتینی له چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی و بۆ هه‌موو كه‌سێك بچێنرێت. هه‌واڵه خۆشه‌كه ئه‌وه‌یه: ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه بهردهوامهكه ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو كه جۆره جیاوازه‌كانی وروژاندنی ڤهیگهس له‌ڕێگان و گره‌نتی پراكتیزێكی باش ده‌ده‌ن.