منداڵ هەتا زووتر بەرکەوتنی هەبێت بۆ زمانی دووەم، زیرەکتر ئەبێت
تەنیا بیستنی دوو زمان یارمەتی منداڵان ئەیات پەرە بە توانای مێشکیان بەن پێش ئەوەی قسە بکەن. بەم شێوەیە – و بەم شێوەیە ئەتوانیت یارمەتیان بەیت پەرە بەو توانایانە بەن.
توێژینەوەیەکی نوێ نیشانی یاوە منداڵەکانی لەو ژینگانەدا گەورە ئەبن کە بە دوو زمان تیایدا قسە دەکرێت پەرە بە توانای بنچینەیی مێشک ئەیەن وەک بڕیاردان و کێشە چارەسەرکردن – تەنانەت پێش ئەوەی بتوانن قسەش بکەن.
توێژینەوەکە، کە لە زانکۆی واشینگتن کراوە، تاقیکردنەوەی لەسەر شانزە منداڵ کردووە. نیوەیان لەو خێزانانە بوون کە بە ئینگلیزی قسەیان کردووە و نیوەشیان لەو خێزانانەی بە ئینگلیزی و ئیسپانیش قسەیان کردووە. منداڵەکان گوێ لە چەندین دەنگی قسەکردنی هەمەجۆر ئەگرن، لە کاتی پێش قسەکردنەوە بۆ دەنگی تایبەت بە زمانی ئینگلیزی و ئیسپانیش. توێژەرەوەکان کاردانەوەی منداڵەکانیان هەڵسەنگاندووە بۆ دەنگەکان بە بەکارهێنانی لەرینەوەی موغناتیزی مێشک، کە لە ڕێگەی چالاکی کەهرۆ موغناتیزییەوە یارمەتی یاون بزانن کام بەشەی مێشک چالاک کراوە. هەرگیز ڕێکخستنێکی زانستی هێندە جوان نابینیت:
(منداڵەکانی بەرکەوتنیان بۆ زمانی ئینگلیزی و ئیسپانیش هەبووە چالاکییەکانی مێشکیان لە بەشەکانی پێشەوەی مێشک زیاتر بووە – ئەو بەشانەی مێشک کە بەرپرسیارە لە کاری جێبەجێکردن وەک بڕیاردان و چارەسەرکردنی کێشە. لە نوسینینێکی سەر ڕۆژنامەدا نوسەری سەرەکی ناجا فێرجان “ئەنجامەکانمان پێشنیاری ئەوە ئەکات کە تەنانەت پێش ئەوەی فێری قسەکردنیش ببن، منداڵەکانی لە ماڵەکاندا گەورەبوون کە بە دوو زمان قسە ئەکەن ڕاهێنانیان لەسەر هەندێک ئەرکی پەیوەندیدار بە کاری جێبەجێکردنەوە پێدەکرێت.هەروەها یاریدەدەری نوسەر پاتریشیا کوڵ” منداڵەکانی لەگەڵ گوێبیستبوونی دوو زماندا گەورەبوون “بە کراوەیی” دەمێننەوە بۆ دەنگەکانی زمانە تایبەتەکان بۆ ماوەیەکی درێژتر لە هاوەڵەکانیان کە بەیەک زمان قسە ئەکەن، کە ئەوەش شتێکی زۆر باش و خۆگونجێنەرە مێشکیان بیکات.”
ئەو میکانیزمە خۆگونجێنەرە سوودی زۆری ئەبێت بۆ منداڵەکانیش و گەورەکانیش. چەندین توێژینەوە، وەک ئەم توێژینەوەیەی سەنتەری نەتەوەیی بۆ زانیاری بایۆلۆجی، نیشانی داوە گەورەکانی بە دوو زمان قسە ئەکەن کارکردنی مێشکیان باشترە وەک لەو گەورانەی تەنیا یەک زمان ئەزانن. ئەوەش واتای ئەوەیە گەورەکان باشتر ئەتوانن سەرنجیان بگۆڕن لەنێوان ئەرکەکاندا، یادەوەرییەکانیان بیر بێتەوە و ئاستێکی بەرزتری چارەسەرکردنی کێشە و تواناکانی پلاندانانیان نیشانداوە. هەروەها، هەموو ئەو کارە جێبەجێکارانەی مێشک کلیلی سەرکەوتنن لە قوتابخانە و سەرکەوتنی ئەکادیمیش ئاماژەیەکی گەورەی دڵخۆشی درێژخایەنە. فێربوونی زمانێکی تر دەکرێت تەنانەت یارمەتیدەر بێت لە ڕێگەگرتن یان دواخستنی دەستپێکردنی نەخۆشییەکانی پووکانەوەی مێشک وەک بچووکبوونەوەی مێشک یان زەهایمەر لە گەورەکاندا.
بەشێوەیەکی بنچینەیی، هیچ خراپییەک نییە لە فێربوونی دوو زماندا – و باشترین کاتیش بۆ دەستپێکردن تەمەنێکی زووە. فەرجان رامیرێز گەشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە “ئەنجامەکانمان نەک هەر ئەو بیرۆکەیە ڕەت ئەکاتەوە کە تەنیا منداڵانی زۆر بچووک توانای فێربوونی چەند زمانێکیان هەیە، بەڵکو تەمەنێکی منداڵی بچووک باشترین کاتە بۆیان بۆ ئەوەی دەستپێبکەن.”
باشترین بەشی ئەوەیە کە ئەتوانیت منداڵێک گەورە بکەیت کە بتوانێت بە دوو زمان قسە بکات – تەنانەت ئەگەر خۆشت دوو زمان نەزانیت. ئەمانە چەند ڕێنماییەکان لەلایەن کۆمەڵگای زمانەوانییەوە:
ئەگەر خۆت دوو زمان ئەزانیت، یان لە ماڵەکەتدا بە دوو زمان قسە دەکرێت، ئەوا شێوازی “هەر باوانە و یەک زمان” تاقیکەرەوە. دەری بخە بۆ منداڵەکە کام باوانە بە کام زمانە قسە ئەکات. بەو شێوەیە، هەمووان ئەزانن چاوەڕێی چی بکەن – و منداڵەکەشت دەزانێت کاردانەوەی چۆن بێت.
ئەگەر خۆشت بە دوو زمان قسە ناکەیت، کێشە نابێت! هێشتا ئەتوانیت منداڵەکەت بخەیتە بەر قسەکردن بە زمانی جیا. زۆر وشەی بیانی ڕێگای خۆیان ئەکەنەوە بۆناو زمانی ئینگلیزی. هەر جارێک خواردنێکی بیانی ئەکڕیت ئاشکرایان بکە، یان سەیری نمایشی زمانێکی تر بکە لەگەڵ منداڵەکانت. هەتا بە بەردەوامی بیانخەیتە بەر وشای بیانی هەمان سوودەکانیان پێئەگات.
هەوڵبە کۆمەڵگاکانی ئاڵوگۆڕی زمان بەکاربێنیت، کە خۆت و منداڵەکەت بتوانن بە زمانێکی تر قسە بکەن لەگەڵ قسەکەری ڕەسەنی ئەو زمانە. هەردووکتان بە ڕاهێنانی بەردەوام سوودەکانی بەدەست ئەهێنن
.ئێستاش بڕۆ دەستپێکە و ئەو سوودانە بەدەستبێنە