شەش هەڵەی بەڕێوەبردنی کات کە وا ئەکەن ژیانت پڕبێت لە فشاری دەروونی

هاوبەشی پێبکە

سەرژمێرییەک نیشانی یاوە “%٧٤ی خەڵک هەستیان کردووە هێندە فشاری دەروونییان هەیە، زاڵبووە بەسەریاندا و نەیانتوانیوە بەرگەی” پێویستییەکانی ژیان بگرن.

.یەکێک لە کێشەکانی ژیان لە جیهانە خێراکەی ئەم سەردەمەدا ئەوەیە کە فشارێکی دەروونی زۆر بەرهەم ئەهێنێت

کارەکەت وەک خاوەنکارێکی نوێ، دایکێک یان باوکێک، بەڕێوبەرێک، خاوەنێک، یان تەنانەت فەرمانبەرێکیش دەکرێت هەندێک جار بەرگەی نەگریت و چەندین شت هەبێت پێویستی بە سەرنجی ئێمە بێت. جیهانەکەی تیایدا ئەژین لەوە ئەچێت هێندە بەخێرایی بجوڵێت کە زۆربەمان بیر ئەکەینەوە چۆن کات ئەڕوات و چۆن کات بەش ناکات بۆ ئەو شتانەی کە گرنگترینن لە ژیانماندا

بەم دواییە بەرکەوتنم هەبوو لەگەڵ بەڕێوبەرێکدا کە دایکیش بوو. گازندەی ئەوەی هەبوو کە ژیانی چۆن پڕبووە لە فشاری دەروونی، و ئێستا کارەکەی چۆن دەستی گرتووە بەسەر ژیانیدا بەشێوەیەک هەست ئەکات هیچ ناژی.

سەرژمێرییەک نیشانی یاوە کە “%٧٤ی خەڵک هەستیان کردووە هێندە فشاری دەروونیان هەبێت، زاڵبووە بەسەریاندا یان ناتوانن بژین” لەگەڵ پێویستییەکانی ژیاندا. ئەوەش نیشانی ئەیات زۆرینەی خەڵک لە خاڵێکی ژیانیاندا هەست بە فشاری دەروونی ئەکەن.

جگە لە دارایی، هۆکاری سەرەکی ئەوەی بۆچی زۆربەی خەڵک ئەزموونی فشاری دەروونی ئەکەن دەکرێت بگەڕێتەوە بۆ نەبوونی بەڕێوەبردنی کات – کە کاری لەپێشینەی کەسەکە ڕێکخستنی کاتەکان نەبێت بەشێوەیەکی ڕاست.

لەم نووسینەدا، ٦ هەڵەی بەڕێوەبردنی کاتتان بۆ ئەخەمە ڕوو کە زۆرکەس ئەیکەن و دەبێتە هۆی درووستبوونی فشاری دەروونی لە ژیانیان، کارەکەیان، پەیوەندییەکانیان، و بازرگانییەکانیشیان.

هەڵەکانی بەڕێوەبردنی کات کە دەبنە هۆی فشاری دەروونی

١. کاری لەپێشینەت نەبێت

کووژانەوە دۆخێکی مەترسیدارە کە پەککەوتنی جەستەیی، هەستی و دەروونی لەخۆ ئەگرێت. یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیانگەیاندن بە سۆز، و نەخۆشی دەروونی. هاوسەنگییەکی خراپی کار/ژیان دەکرێت هۆکاری ئەوەبێت زۆر کەس ئەناڵێنن بەدەست فشاری دەروونی، پەیوەندییە تێکچووەکان، خەمۆکی، و دڵەڕاوکێوە.

بە ئەنجامگەیاندنی هەموو کار یان چالاکییەکانی یەتە سەر ڕێگات ئەبێتە هۆی ئەوەی خۆت بەرەو کووژانەوە و فشاری دەروونی بەریت.

کەمکردنەوەی ئاستی فشاری دەروونیت پێویستی بەوەیە کە کارە لەپێشینەکانت دیاری بکەیت، تێبگەیت لەوەی چی گرنگە بۆت و چیش گرنگ نییە. سنوورەکان دیاری بکە و مەبە بە بەشێک لە پلانی کەسێکی تر.

٢. ئامانجەکانت دیاری نەکردبێت

دیاری نەکردنی ئامانجەکان یەکێکە لە هەڵەکانی بەڕێوەبردنی کات کە زۆر کەس ڕۆژانە ئەیکەن.

گرنگی دیاریکردنی ئامانجێک زۆر گرنگە. بەشێوەیەکی زانستی سەلمێنراوە کە دیاریکردنی ئامانج ئەکرێت یارمەتیت بات تەندروستی دەروونیت باشتر بکەیت و واتلێبکات زیرەک بیت و پێشوەخت هەوڵبەیت لە ژیانتا.

یەکێک لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی نەبوونی ئامانج ئەوەیە ئەهێڵیت هەموو شتێک و هەر شتێک بێت سەرنجت بەرێت. بیرت بێت ئێمە لە جیهانێکا ئەژین کە پێکهاتووە لە زۆرێک لەو شتانەی سەرنجت ئەبەن – سەرنج بردن لەلایەن تۆڕی کۆمەڵایەتی، هاوڕێکانت، و تەنانەت خێزانیش. دیارینەکردنی ئامانج بۆخۆت ئەتبات بەرەو کوژانەوە، دڵەڕاوکێ، ڕق، و فشاری دەروونی لە ژیانتدا.

٣. لیستی ئەو کارانەت نەبێت کە پێویستە بیکەیت

لیستی ئەو شتانەی پێویستە بیکەیت تێکەڵەیەکی ئامانجەکانتە، و هەروەها ڕێگایەکیشە بۆ دیاریکردنی کارە لەپێشینەکانت بەشێوەیەکی ڕاست. جێگەی داخە کە زۆربەمان لیستی ئەو شتانەمان نییە کە پێویستە بیکەین و بەردەوام بیر ئەکەینەوە بۆچی بەردەوام فشاری دەروونیمان لەسەرە و ڕۆژانە زیاد لە پێویست کار ئەکەین.

بۆ ئەوەی یارمەتیت بات کاتەکانت دابەش بکەیت و بەشێوەیەکی بەرچاو فشاری دەروونی ژیانت کەم بکەیتەوە، پێویستە هەمووکات لیستی ئەو شتانە درووست بکەیت کە پێویستە بیکەیت.

یەکەم شت ئەوەیە لیستی ئەو شتانە درووست بکەیت کە پێویستە بیانکەیت و دووەمیشیان ئەوەیە پەیڕەوی بکەیت. پەیڕەوکردنی ئەو شتانەی درووستتکردووە بۆخۆت تەنیا ڕێگایە بتوانیت لە ڕێگەیەوە ئەو فشارە دەروونییە کەم بکەیتەوە کە تووشی ئەبیت، بۆیە زیرەکانە بەکاریبێنە.

٤. هیچ سنوورێکت نەبێت بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی

توێژینەوە نیشانی یاوە کە تۆڕی کۆمەڵایەتی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەوەی بۆچی خەڵک تووشی فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ ئەبن. ڕۆژانە بەردەوام لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆردوومان ئەکرێین، و ئەکرێت زۆر قورس بێت بۆ زۆربەی خەڵک خۆیان جیابکەنەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کاتێک تووشی ئەبن. ئەو کاتەی بەسەری ئەبەیت لە گەڕان بەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیدا دەکرێت ئەو کاتە بەنرخانەت لێ بسەنێتەوە کە دەکرێت لە کاری بەرهەمهێنترا بەکاریبێنیت.

لەبەر ئەوەی کاتێکی زۆر بەسەر ئەبەین لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی، خۆمان ئەخەینە دۆخێکەوە کە پەلە ئەکەین بۆ بەدەستهێنانەوەی کاتەکەی لەدەستمان یاوە. ئەو هەوڵەی ئەیەین بۆ بەدەستهێنانەوەی کاتە لەدەستچووەکە ئەوەیە کە فشاری دەروونی و نائاسوودەیی درووست ئەکات لە ژیانمانا. ئەمە یەکێکە لەو هەڵانەی بەڕێوەبردنی کات کە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ.

بۆ خۆلادان لەم هەڵەیەی بەڕێوەبردنی کات، پێویستە پەرە بە کاتی بەربەست بەیت. ئەو کاتەی تەنیا تیشک ئەخەیتە سەر چالاکییەکەت و بەربەستێک بۆ هەموو شتێکی تر دائەنێیت.

٥. کۆنترۆڵت نەبێت بەسەر بەیانییەکەدا

زۆر کەس بە کەم سەیری هێزی بەیانیان ئەکەن. هەرگیز بەیانیان هەڵناسن و پلان بۆ ڕۆژەکەیان دابنێن.

سوودەکانی پلاندانان بۆ ڕۆژەکەت لە بەیانیدا ئەوەیە کە کاتت ئەیاتێ بیربکەیتەوە بزانیت ئەتەوێت ڕۆژەکەت چۆنبێت، و ئەتەوێ چی بەدەست بهێنیت. هەروەها دەرفەتیشت ئەیاتێ گرنگترین شتەکانی ڕۆژەکە بگریتە دەست و بەوەش کاتی پێویستت ئەیاتێ گرنگی بە شتەکانی تری سەر لیستەکەت بەیت.

پلاندانان بۆ ڕۆژەکەت لە بەیانیدا یارمەتیشت ئەیات خۆت بۆ ململانێی تر ئامادە بکەیت و متمانە بەخۆبوونی پێویستت ئەیاتێ بۆ ئەوەی بەرهەمهێنتر بیت.

٦. نەسپاردنی کارەکان بە کەسی تر

نەسپاردنی کارەکانت بە کەسی تر یەکێکە لە هەڵەکانی بەڕێوەبردنی کار ئەو کەسانە ئەیکەن کە ئەیانەوێت هەموو شتێک بێ هەڵە بێت.

زۆربەی ئەو کەسانەی ئەیانەوێ شتەکان بێ هەڵە بن سپاردنی کارەکان بە خەڵکی تر بە قورس ئەزانن، و هەمووکات وایدائەنێن خەڵکی تر نەتوانن ئەو ئەنجامە خوازراوە بەدەست بێنن کە ئەیانەوێت.

کێشەی نەسپاردنی کارەکانت بە کەسی تر ئەوەیە خۆت بەپرسیارێتی تەواوەتی هەڵئەگریت بۆ زۆربەی کارەکانی گرنگ و ناگرنگیشن. ئەنجامدانی ئەوە تەنیا ئەبێتە هۆی ماندووبوونی زیاتر، و هەست ئەکەیت زیاد لەپێویست بەکارهێنرابێتی و ڕقت لە خەڵکی تریش ئەبێتەوە.

بەڕێوەبردنی کات و سەرچاوەکان پێویستی بەوەیە لەسەر هەموو ئاستەکان خەڵکی بۆ ڕاسپێرین. و ئەگەر هەستیش ئەکەیت کەسانی تر وەک خۆت کارەکەیان پێناکرێت، دڵنیابە لەوەی ئەو شتانەی تر کە زۆر گرنگ نین بەوان بسپێریت.

سەرەکیترین گرنگی پێسپاردن ئەوەیە کە توانای ئەنجامدان و بەرهەمهێنەریشت زیاد ئەکات.