بۆچی دەبێت کارکردن لە ماڵەوە پەیڕەوێکی جێگیر بێت؟

هاوبەشی پێبکە

ئەگەر بەڕێوەبەرەکەشت بەدڵی نییە، ئەمە توێژینەوەیەکی قایلکەرە لەلایەن پرۆفیسۆری ئابووری نیکۆلاس بلوم

بەخێرایی – بیهێنەرە بەرچاوت کەسێک لە ماڵەوە کارەکانی بکات. ئەگەر کەسێک بێنیتە بەرچاوت بە بیجامەوە بێت و لەبەردەمی لاپتۆپەکەیا سەیری ڤیدیۆ بکات، ئەوا هەر خۆت نیت.  نیکۆلاس بلوومی پرۆفیسۆری ئابوری لە زانکۆی ستانفۆرد دەڵێت ” زۆر کەس وا بیر ئەکەنەوە کارکردن لە ماڵەوە خۆ دزینەوە بێت لە کارەکانی ماڵەوە.”

بەڵام بلوم پێی وابوو بەکارهێنانی کۆمپیتەر لە ماڵەوە پێویستە زیاتر بۆ کارکردن بێت وەک لە سەیرکردنی نێتفلیکس. پرۆفیسۆرەکە — کە هاوکاربوو لە پرۆگرامی بەرهەمهێنەری، داهێنان و دەستکردن بە کاری نوێ لە فەرمانگەی نەتەوەیی توێژینەوەیی دارایی ئەمریکا — لە کاری پێشووتریدا لە ماڵەوە کارەکانی کردبوو، و درکی بەوە کردبوو هەتا دێت زیاتر و زیاتر بڵاو ئەبێتەوە لە جیهاندا. لە ئەمریکا، ژمارەی ئەوانەی لە ماڵەوە کار دەکەن لە سی ساڵی پێشوودا بووە بە سێ هێندە، هەرچەندە هێشتا لەسەدا ٢.٤ە. بلووم دەڵێت “لەو سەد و پەنجا ملیۆن ئەمریکییەی کە کار دەکەن، بەنزیکەیی ٣.٦ ملیۆنیان لە ماڵەوە کارەکەیان دەکەن”. بەڵام، لە وڵاتەکانی هێشتا لە پێشکەوتندان – هاتنی تەکنەلۆجیای مۆبایل و پەیوەندی ئەلیکترۆنی لە هەمان کاتی زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان و بەرزبوونەوەی نرخی کرێبووە لە شارەکاندا – لەسەدا دە بۆ بیستی کارمەندەکان بەلایەنی کەمەوە بەشێکی کاتەکان دوور لە شوێنی کارەکەیان کار دەکەن.

چەند توێژینەوەیەکی بێلایەنانەی لەسەر بابەتەکە دۆزیوەتەوە. بلووم دەڵێت “هەموو ئەوەی بینیم ئەوەبوو کارکردن لە ماڵەوە گونجاندن بوو لەگەڵ ژینگەی خوازراوی کەسەکە و لەلایەن ئەو کەسانەوە دەستپێشخەری بۆ کرا کە لە سەرەتاوە لەگەڵیدا بوون. هەروەها بابەتێکی ئاسان نییە توێژینەوەی لەسەر بکرێت. بلووم ڕوونیدەکاتەوە “پێویستی بە هەڵسەنگاندنی نزیکە لەگەڵ بەشداربووی پێویست بۆ پڕکردنەوەی گرووپەکانی تاقیکردنەوە و بەراورد کردن، و پێویستە بەشداربووەکان ئامادەییان هەبێت بۆ ماوەیەکی درێژکراوە بەردەوام بن لەسەر تاقیکردنەوەکە. لە کۆتاییدا، توێژەرەوەکانیش پێویستە کۆمپانیایەک بدۆزنەوە ئامادەبێت تاقیکردنەوە لەسەر کارمەندەکانی بکات.

خۆشبەختانە، بلووم کەسێکی ناسی کە تووخمە هەستیارەکانی بۆ بەردەست بێت. لە هەمان پۆلی کۆلێژی ئابووریدا کە پێکەوە تەواویان کردبوو جەیمس لانگ هەبوو، بەڕێوبەری جێبەجێکار و بەشداربوو لە دامەزراندنی کۆمپانیای سی تریپ، گەورەترین دەستگای گەشتوگوزاری چین، کە ١٦ هەزار کارمەندی هەیە. بلووم دەڵێت “ڕۆژێکیان کە لەگەڵ جەیمس قسەمان دەکرد، باسی ئەوەی کرد کە سی تریپ ئەیەوێت ڕێگە بە کارمەندەکانی شانگاهای بات لە ماڵەوە کار بکەن”. نوسینگە لە شارە گەورەکەی چیندا گران بوو، و کۆمپانیاکە تووشی وازهێنانی ژمارەیەکی زۆری کارمەندەکانی بووبۆوە بەشێکی بەهۆی گران کەوتنی ژیانیان لە ناوەڕاستی شارەکە و بەشێکیشی بەهۆی بەرگەنەگرتنی ڕێگا درێژەکە بۆسەر کار و قورسی هاتووچۆ. بەڵام بەبێ هەبوونی زانیاری تەواوەتی هەتا دڵنیابنەوە لەو بڕیارە، کۆمپانیاکە دوودڵ بوون لەو گۆڕانکارییە گەورەیە بۆسەر پەیڕەوی کارکردنیان.

بلووم و لیانگ تاقیکردنەوەیەکی هەڕەمەکی کۆنترۆڵکراویان کرد بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەکە بکەن. زیاتر لە پێنج سەد کارمەندی کۆمپانیاکە خۆبەخشانە هاتنە پێشەوە، و نزیکەی نیوەیان بەپێی پاڵاوتنەکانی توێژینەوەکە بوون، کە ئەویش هەبوونی ژوورێکی تایبەتە لە ماڵەوە بۆ کارکردن، کارکردن لە سی تریپ بەلایەنی کەمەوە بۆ شەش مانگ، و هەبوونی هێڵێکی ئینتەرنێتی گونجاو. ئەوانەی ڕۆژی لەدایکبوونەکەیان جوت بوو هەفتەی چوار ڕۆژ لە ماڵەوە کاریان دەکرد؛ ئەوانەشی ڕۆژی لەدایکبوونەکەیان تاک بوو وەک گرووپی بەراورد ئەبوو هەر لە ئۆفیسەوە کار بکەن.

ئایا کارمەندەکان ئەتوانن خۆیان بگرن بەرامبەر سێ سەرەکیترین کێشەکانی کارکردن لە ماڵەوە: جێگەی نوستن، تەلەفزیۆن، و بەفرگرەکە؟ ئەوەشی زیاتری بەڕێوبەرەکانی نیگەران کردبوو ئەوەبوو کە بەشداربووەکان لەنێو گەنجترینەکان بوون و بەبێ هەبوونی سەرپەرشتی زۆرترین ئەگەریان ئەبوو بۆ ئەوەی بە شتی ترەوە خەریک بن. توێژینەوەکە نۆ مانگی خایاند، و بلووم پێشبینی ئەوەی کرد تاقیکردنەوەکە لەڕووی سوود و زیانەوە ئەنجامەکانی یەکسان بێت.

کاتێک سەیری ئەنجامەکانیان کرد، بەڕێوەبردنی سی تریپ و بلووم تاسابوون.  بلووم وتی”باوەڕمان نەدەکرد. سی تریپ بۆ هەر کارمەندێک ١٩٠٠ دۆلاری بۆ گەڕایەوە بەدرێژایی توێژینەوەکە و ئەمانزانی ئەوە ڕووئەیات.بەڵام ئەوەی سەرسامی کردین، کارمەندەکانی لە ماڵەوە کاریان دەکرد ئاستی بەرهەمهێنەرییان بەڕێژەی لەسەدا ١٣.٥ زیادیکرد بەراورد بەوانەی لە نوسینگەوە کاریان دەکرد. ئەوەش وەک ئەوە وابوو هەر کارمەندە و ڕۆژێک زیاتر کار بکات.” هەروەها ئەوانەی لە ماڵەوە کاریان دەکرد پشووی کەمتریان وەردەگرت، و ڕۆژی کەمتریان دەکرد بە پشوو، و زووتر کارەکانیان تەواو ئەکرد.

سوودەکانی لە سەروو ئاستی بەرهەمهێنییەوە بوو – ڕێژەی وازهێنان لەسەدا ٥٠ کەمتر بوو لەوانەی لە نوسینگەکە کاریان دەکرد. لە چاوپێکەوتندا لەگەڵ توێژەرەوەکان، کارمەندەکانی لە ماڵەوە کاریان دەکرد زیاتر لە کارەکەیان ڕازی بوون. لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ سەرسامی بەڕێوەبەرەکانی سی تریپ، زیاتر لە نیوەی گرووپەکەی خۆبەخشانە هاتنە پێش بۆچوونی خۆیان گۆڕی لەسەر کارکردن لە ماڵەوە – هەستیان بە دابڕانێکی زۆر کرد. و بۆ ژمارەیەکیان، بوونیان لە ماڵەوە بەس نەبوو. بلووم دەڵێت “هەندێک لە کارمەندەکانی لەگەڵ دایک و باوکیاندا دەژیان ئامادەبوون بگەڕێنەوە شوێنی کارکردنیان لە نوسینگەکان.”

هێڵی کۆتایی: توێژینەوەکە دەری ئەخات کۆمپانیاکان کەمیان هەیە لەدەستی بەن – و زۆریان هەیە بەدەستی بێنن – بە ڕێگەدان بە کارکردنی کارمەندەکانیان لە ماڵەوە. بلووم دەڵێت “ئامۆژگاریم بۆ کۆمپانیاکانی ئەیانەوێ تاقی بکەنەوە ئەوەیە چەندین ڕێگا بپشکنن بۆ کردنی”. هەندێک لە هەڵبژاردنەکان: دەکرێت بەپێی پێویستی پێشکەش بکرێت بۆ نموونە کاتێک پێشبینی کەشێکی خراپ دەکرێت، یان ڕۆژەکانی هاوین کاتێک منداڵان قوتابخانەیان نییە؛ دەکرێت لەژێر چاودێریدا بکرێت؛ دەکرێت بەشێک بێت لە پلە بەرزکردنەکە: یان دەکرێت لەجیاتی مووچە زیادکردن بدرێت. و ئەگەر ئاستی بەرهەمهێنەری کارمەندەکە دابەزی، دەبێت بگەڕێتەوە بۆ کارکردنی ناو نوسینگەکە.

بلووم پێشنیاری ئەوە ئەکات کە باشترین ماوە بۆ کارکردن لە ماڵەوە هەفتەی ڕۆژێک دوو ڕۆژە. “نابێت خۆت بخەیتە بەر مەترسی زیادکردنی چونکە لەوانەیە پێکەوەکارکردنی تیمەکە تێکبەیت.” لەکاتێکدا کۆمپانیاکان ململانێ ئەکەن بۆ بەکرێگرتن و هێشتنەوەی باشترین کارمەندەکان، پێشکەشکردنی هەڵبژاردنی کارکردن لە ماڵەوە دەکرێت ڕێکەوتنەکە شیرینتر بکات. هەروەها دەڵێت “پێویستی ڕۆشتن بۆسەر کارکردن پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا بەهۆی ئەوەوە دەستیپێکرد کە خەڵک ئەبوو بچن بۆ کارگەکان بۆ درووستکردنی بەرهەمەکان”.” بەڵام کۆمپانیاکانی هێشتا بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ کارمەندەکانیاندا دەکەن هەتا دێت زیاتر ئەبیننەوە کە کێشەیان هەیە.”