ئەفسانەکانی سەردەم دەربارەی شێرپەنجە – لە ‘ماددە کیمیاییەکان’ی ناو خواردنەکانمانەوە بۆ وایفای

هاوبەشی پێبکە

بیرۆکەی ئەوەی کە گۆڕانکارییەکانی شێوازی ژیان بووەتە هۆی ئەوەی نەخۆشییەکە زیاتر بەربڵاوبێت زیاد پێوەنانێکی گەورەیە – بەڵام هەتا دێت بیروباوەڕەکە بڵاوتر دەبێت. ئێمە ڕاستی لە ئەفسانە جیادەکەینەوە.

شێرپەنجە گەورەترین ڕوونکردنەوە نییە بۆ قڕتێکەوتنە گەورەکەی دەیناسۆڕەکان لە ٦٦ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر. سەرباری وتنی ئەوە، بەلایەنی کەمەوە یەک جۆری دەیناسۆر ناڵاندوێتی بەدەست لووەکانی بۆرییەکانی خوێنەوە – و ئێسکێکی پەنجەی قاچی ١.٧ ملیۆن ساڵی بە شێرپەنجەی ئێسکەوە لە ساڵی ٢٠١٦ لە شوێنی کەلەپوری جیهانی ئەفریقای باشوور دۆزراوەتەوە.

لەوانەیە شێرپەنجە سەردەمی دێرین زۆر زیاتر بووبێت و ئێمە پێمان نەزانیبێت، چونکە بوون بە بەردی پاشماوەی گیاندارەکان زۆربەی بەڵگەکانی نەخۆشییەکە دەشارێتەوە.

بەڵام، هەڵە شیکردنەوەی هەندێک توێژینەوەی بچووک و دەنگۆی هەندێک لە مامۆستا ڕۆحییەکان کە گوایە شێرپەنجە “نەخۆشییەکی درووستکراوی دەستی مرۆڤە” زیاتر ئەو بیروباوەڕەی بڵاوکردۆتەوە کە شێرپەنجە نەخۆشییەکی نوێیە.

لەکاتێکدا ئەوە واتای ئەوە نییە هەرکەسێک کە خەمی شێرپەنجەی بێت پێویست بکات سەردانی مۆزەخانەی مێژووی سرووشتی ناوچەکەی بکات بۆ زانیاری، بیرکردنەوە لە شێرپەنجە وەک دەرئەنجامێکی ژیانی سەردەمییانە دەبێتە هۆی ترسی ناپێویست. ئەمانە چەند ئەفسانەیەکی سەردەمن لەبارەی شێرپەنجەوە.

مۆبایل و وایفای

هەر لەو ڕۆژەوەی خەڵک یاری مارەکەیان کردووە لەسەر نۆکیا نیگەرانی هەبووە کە مۆبایل ببێتە هۆی شێرپەنجە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی چەندێک بەکارهێنانی مۆبایل بڵاوبۆتەوە لەم دوو دەیەیەی دواتردا، مەحاڵ ئەبێت هەستی پێنەکرێت ئەگەر مەترسی تەندروستی قورسیان درووست کردبێت. لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ١٩٩٢ بە دەگمەن خەڵکت دەبینی مۆبایل بەکاربێنن. هەتا ساڵی ٢٠٠٨، بەکارهێنانی مۆبایل زۆر بڵاوبۆوە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی لووی مێشک دەبوون گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینی. توێژینەوە بەربڵاوەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش، کە توێژینەوەی لەسەر هەزارەها کەس کردووە لە ١٣ وڵاتی جیاواز لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٦دا، ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە بەکارهێنانی مۆبایل ئەگەری ئەوە زیاد ناکات کەسەکە تووشی لووی مێشک ببێت.

شکاندن یان شێواندنی دی ئێن ئەی پێویستی بە وزەیەکی ئێجگار زۆرە، زۆر زیاتر لە وزەی مۆبایلەکان

بەشێوەیەکی بنەڕەتی، شێرپەنجە بەهۆی ئەوەوە دەبێت کە دی ئێن ئەیەکمان زیانی پێبگات و پرۆسەی دابەشبوونی ئاسایی خانەکان لە کۆنترۆڵ دەربکات. تیشکی تێکدەری بەندە ئەلیکترۆنییەکان، وەک تیشکی ئێکس یان چارەسەری تیشکی، وزەیەکی زۆر هەڵدەگرێت. بەڵام مۆبایل بڕێکی زۆر کەم وزە هەڵدەگرێت. شکاندن یان تێکدانی دی ئێن ئەیەک پێویستی بە وزەیەکی زۆرە، زۆر زیاتر لەوەی کە مۆبایلێک هەڵیدەگرێت. تەنانەت هێڵی وایفای ئینتەرنێت، بڕە وزەکەی زۆر لە هی مۆبایلیش کەمترە.

تێبینی ئەوەش بکەن کە هەموو لێکۆڵینەوە زانستییەکان بە یەکسانی نەکراون. پیاچوونەوە یان لێکۆڵینەوەی دوای توێژینەوە کە تیایدا زاناکان سەیری چەند توێژینەوەیەکیان کردووە وردترین بیرۆکەیان یاوە لەسەر ئەوەی چی ڕوودەدات. یەکێک لەو پیاچوونەوانە گەشتووەتە ئەم ئەنجامە: “بەشێوەیەکی گشتی، بەڵگەی هەبوو بۆ پەیوەندی شێرپەنجە درووستکەری نێوان تیشکی دەردراوی مۆبایلەکان و شێرپەنجە زۆر کەمە یان هەر بوونی نییە.” دەستگای نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە لەسەر شێرپەنجە مۆبایلی وەک “ئامرازێک کە دەکرێت شێرپەنجە درووست بکات” ناساندووە، بەڵام ئەم شێوە پۆڵێنکردنە واتای ئەوەیە بەستنەوەیەکی بیردۆزی هەیە کە ناتوانی بیخەیتە لاوە، لەجیاتی ئەوە هۆکارێکی تر هەیە کە دەکرێت ببێتە هۆی شێرپەنجەکە.

بەرهەمی کشتوکاڵی ئەندامی

بانگەوازی ڕێکخراوی گڵ کە گوایە خواردنی ئەندامی تایبەتمەندی دژە-شێرپەنجەی هەیە “بەڵگەیەکی زانستی بەهێزی لەپشت نییە”.

بیروباوەڕێکی بەبرەو هەیە، بە یارمەتی ماڵپەڕە هەمەڕەنگە گوماناوییەکان، کە خواردنی ئەندامی تایبەتمەندی “دژە شێرپەنجە”ی هەیە. بەڵام، مایکل ماک کەڵی، سەرۆکی شیکردنەوەی توێژینەوە لە کۆمەکی جیهانی بۆ توێژینەوەی شێرپەنجە کە یەکێکە لە پێشەنگەکانی جیهان لە بوارەکانی شێرپەنجە و خواردندا، دەڵێت، “لە ئێستادا هیچ بەڵگەیەکی بەهێز نییە بۆ پشتڕاستکردنەوەی بیرۆکەی ئەوەی کە خواردنی ئەندامی پاراستنێکی زیاتر دابین بکات دژی شێرپەنجە بەراورد بەو خواردنانەی بە شێوەیەکی ئاسایی بەرهەم دەهێنرێن.”

ڕێکخراوی گڵ، کە لایەنی پەیوەندیداری خواردنی ئەندامی بەریتانیایە دەڵێت: “هەر بانگەوازێک دەربارەی خواردنی ئەندامی و شێرپەنجە هەبێت بەڵگەیەکی زانستی بەهێزی لەپشتەوە نییە.” سوودەکانی تری کشتوکاڵیکردنی ئەندامی ڕاستەقینەن، بۆ نموونە بووژانەوەی ئاژەڵان، کشتوکاڵیکردنێکی باشتر بۆ ژینگە (بە تێکڕا ژیانی سرووشتی %٥٠ زیاترە لە کێڵگە ئەندامییەکاندا) و هەروەها کەمتر بەکارهێنانی دژە بەکتریا بۆ ئاژەڵەکان و دژە مێرووش بۆ ڕووەکەکان.

ماددەی کیمیایی و ژینگەپیسبوون

“بە هەبوونی پیسبوونی هەوا مەترسی شێرپەنجەی سی کەمێک زیاد دەکات”

“ماددە کیمیاییەکان” دەستەواژەیەکە هەڵەتێگەشتن زۆرە بۆی – هەموو شتێک، بەو هەوایەشەوە کە هەڵیدەمژین “ماددەیەکی کیمیاییە”. ڕێکخستنەکانی یەکێتی ئەوروپا دەمانپارێزێت دژی بەرکەوتن بەو ڕێژە کیمیاییە پیشەسازییە زۆرانەی کە زیان بە تەندروستیمان دەگەیەنێت. بە هەبوونی پیسبوونی ژینگە کەمێک مەترسی شێرپەنجەی سی زیاد دەکات، بەڵام شتێکی گرنگە ئەمە لەبەرچاو بگیرێت و درک بەوە بکرێت کە مەترسییەکە بۆ هەموو کەسێک زۆر کەمە.

کەیتی ئێدمەندس لە توێژینەوەی شێرپەنجەی بەریتانیا دەڵێت: “لە سەردەمی هەواڵی ساختەدا، چەندین ئەفسانەی پەیوەندیدار بە شێرپەنجە هەیە کە پێویست ناکات خەڵک خەمی بخۆن، وەک بەکارهێنانی بتڵی پلاستیک یان بۆنخۆشکەری لەش. دەزانین کە پیسبوونی هەوا مەترسی شێرپەنجەی سی زیاد دەکات و شتێکی گرنگە حکومەت ئەوەی لە توانایدایە بیکات بۆ نەهێشتنی ئەمەش. بەڵام لەو ڕوەوە کە خەڵک دەتوانن بۆخۆیانی بکەن، باشترین ئامۆژگاری ئەوەیە کە جگەرەکێشان بوەستێنن، کێشی لەشیان تەندروستبێت و بەشێوەیەکی تەندروست بچنە بەر خۆر.”

مشتێک لە ڕاستی

ئەوەی ڕاستە ئەوەیە کە شێرپەنجە خەریکە زیاتر دەبێت. بەشێکی زۆری ئەمە لەبەر ئەوەیە کە شێرپەنجە نەخۆشی تەمەنی پیرە. زۆرێک لە خەڵکی ئێستا کە شێرپەنجەیان هەیە لە سەردەمێکی زووتردا بووایە لە تەمەنێکی گەنجتردا دەمردن.

بە وتنی ئەوەش، هەندێک لە لایەنەکانی شێوازی ژیانی ئێستامان ئەگەرەکانمان بۆ توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن. پێشنیارەکانی ڕێگەگرتن لە شێرپەنجی کۆمەکی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی شێرپەنجەیە کە لەسەر چەندین دەیە لە بەڵگەی بەهێز بنیاتنراوە، بڕێکی زۆر لە هەڵبژاردنە تەندروستەکانی شێوازی ژیان دابین دەکات، کە لەگەڵ نەکێشانی جگەرە و کەم چوونە بەر خۆر نەخشەڕێگایەکن بۆ کەمکردنەوەی مەترسی شێرپەجە.

هەر وەک ئێما شیڵدسی توێژەرەوەی شێرپەنجەی بەریتانیا دەڵێت: “زۆری کێشی لەش یان قەڵەوی دووەم گەورەترین هۆکاری شێرپەنجەی بەریتانیایە کە دەکرێت ڕێگەی لێبگیرێت. ساڵانە، نزیکەی ٢٢٨٠٠ نەخۆشی شێرپەنجە بەهۆی زۆری کێشی لەش یان قەڵەوییەوە دەبێت. سەرەڕای ئەمەش، تەنیا %١٥ی خەڵک ئاگاداری ئەو زیانەی قەڵەوین.”

کەمی وەرزش و خواردنەوەی مەی هۆکارێکی تری مەترسین، بەڵام هەر کەسێک کە دەیەوێت لەڕێگەی خواردنەوە تەندروستی خۆی باشتر بکات پێویستە زۆر بەتایبەتی وریای ئەو کەسانەبێت کە ئامۆژگاریان لێوە وەردەگرێت. پزیشکانی پسپۆڕی خۆراک، کە چەندین ساڵ ڕاهێنان وەردەگرن لە بواری خواردندان، باشترین کەسن بتوانن قسەیان لەگەڵ بکەن.