خولى زمانى ئینگلیزى
هاوبەشی پێبکە
خولى زمانى ئینگلیزى
هیوا فاوندەیشن، بە هاوکاریی “سەنتەرى ئێس پاوەر ــ S Power Center”، خولێکى بەهێزکردنى چوار مانگیی زمانی ئینگلیزیی بۆ ١٤ خوێندکارى زانکۆى سلێمانى/بەشى گرافیک ڕێکخست، کە لەلایەن بەرنامەیەکى ئاڵوگۆڕى خوێندکارانەوە (German Academic Exchange Service DAAD) هەڵبژێررابوون بۆ پرۆگرامێکی ئاڵوگوڕی ئەکادیمیی سێ مانگیى لە زانکۆى کاسل (University of Kassel) لە وڵاتى ئەڵمانیا. دواتر ستافى هیوا فاوندەیشن بەبۆنەى گەڕانەوەیانەوە، سەردانى پێشانگەى خوێندکارەکانى لە زانکۆی سلێمانی کرد، کە پڕبوو لە کارى داهێنەرانە.