چالاکیی تایبەت بە ڕۆژى جیهانیی ژنان
هاوبەشی پێبکە
چالاکیی تایبەت بە ڕۆژى جیهانیی ژنان
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە، گۆڤاری ژن ڕێکەوتی ٨/٣/٢٠١٦ بۆنەیەکی تایبەتی ڕێکخست، کە تێیدا ناوی ئەو پێنج ڕۆژنامەنووسە ئاشکراکرا کە باشترین ڕووماڵی تایبەت بە پرسەکانی ژنانیان کردووە. هیوا فاوندەیشن، بە نمایشکردنی ڤیدیۆی “حاجی ڕووناک عەلی” کە یەکێکە لە ڤیدیۆ بەرهەمهێنراوەکانى هیوا فاوندەیشن و پێدانى خەڵات بە براوەکان، بەشداریی لە چالاکییەکەدا کرد.
لە ساڵى ٢٠١٧ و لە ڕۆژى جیهانیى ژناندا، بۆ ڕێزنان لە دەستکەوتە کۆمەڵایەتیى، ئابووریی و سیاسییەکانى ژنان له هەرێمی كوردستان، هیوا فاوندەیشن فیلمێکى دۆکیۆمێنتارى لەژێر ناونیشانى “نەزیرە حارس، بەرەو ژیانێکى ئازاد” پێشکەشکرد . فیلمەکە بەسەرهاتى نائاسایى ژنێکى گەنج دەگێڕێتەوە، کە ساڵی ١٩٨٠ چووەتە ناو ڕیزەکانى بزووتنەوەى ڕزگاریخوازى گەلى کوردەوە.