بۆچی زۆرێک لە هەرزەکارەکانی ئێستا خەمۆکییان هەیە

چەندین ساڵە بەدوای شتە تازە باوەکانی ناو ڕەفتار و هەڵسوکەوتی هەرزەکارەکانەوەم، بەشێوەیەکی سەرەکیش پشتم بەستووە بە سەرژمێرییەکی نەتەوەیی هەرزەکارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە ساڵانە ئەنجام دەدرێت و پێی دەوترێت چاودێریکردنی داهاتوو کە لە ١٩٧٠کانەوە ١.٤ ملیۆن هەرزەکاری تۆمارکردووە. دەوروبەری ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٣ زیادکردنێکی لەناکاوی هەرزەکارەکان هەبوو کە بەقسەی خۆیان هەست بە نیشانەکانی خەمۆکی دەکەن – هەستکردن بە بێهیوایی، چێژ نەبینین لە ژیان، وابیرکردنەوە کە ناتوانن هیچ بە دروستی بکەن. نیشانەکانی خەمۆکی بەردەوام بوو لە زیادکردن بەدرێژایی ساڵەکانی دواتر، و ئەوەش کە لە کتێبەکەما بەسمکردووە بەناوی ئایجین (Igen) باس لەوە دەکات چی وایکردووە هەرزەکارەکانی ئەمڕۆ خەمۆکیان زیاتر بێت وەک لە هەرزەکارەکانی ساڵانی پێشوو.
وە ئەوکاتەی نموونەیەک لە کتێبی ئایجین بڵاوبۆوە زۆر کەس دەیانپرسی کە چی وایلێکردووم بگەمە ئەو ئەنجامەی کەوا کێشەی دەروونی لە زیادبووندایە لە هەرزەکارەکاندا (وە بۆچی؟). ئێستا کە کتێبەکە دەرچووە بەهەموو شیرکردنەوەکان و وێنەکانییەوە، دەتوانم ڕوونیبکەمەوە و وەڵامی ڕەخنەگران بدەمەوە کە پێدەچێت ڕەخنەکانیان بەهۆی تێگەشتنی ناتەواویان بووبێ لە توێژینەوەکە.
کاتێک لە توێژینەوەکەیا زیاتر قوڵبوومەوە بۆم دەرکەوت کە خەمۆکی تەنیا بەشێکی چیرۆکەکەیە. دڵخۆشی – کە لە زیادبووندا بووە لە نێو هەرزەکارەکاندا بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ – دەستیکردووە بە کەمبوونەوە. تەنیایی زۆر زیادی کرد و ئەوانەی دەچوونە کۆلێژ بەپێی توێژینەوەی ئەمریکا بۆ تازەوەرگیراوانی زانکۆ کە ٩ ملیۆن خوێندکاری گرتبۆوە دەرکەوت ژمارەیەکی زیاتریان هەستیان بەخەمۆکی کردووە. لەوەش زیاتر جێی بایەخبێت ساڵی ٢٠١٥ (بەراورد بە ٢٠١١) لەسەدا ٥٠ هەرزەکاری زیاتر خەمۆکییەکەیان تیا ناسراوەتەوە بەپێی توێژینەوەی نەتەوەیی (DUH) بۆ ڕێگەگرتنی پێشوەخت لەنەخۆشی. (گرنگە تێبینی ئەوە بکرێت ئەو سەرچاوانەی هەڵبژێردراون سەرژمێری نموونەی هەڵنەبژێردراوی هەرزەکارانن و نەک ئەوانەی داوای چارەسەری پزیشکیان کردووە).
ڕێژەی خۆکوشتن بووە بە سێ هێندە لە کچانی تەمەن ١٢-١٤ و بە ڕێژەی لەسەدا ٥٠ زیادیکردووە لە کچانی تەمەن ١٥-١٩. ژمارەی مناڵەکان و هەرزەکارەکانی بەهۆی بیرکردنەوەی خۆکوشتن یان هەوڵی خۆکوشتنەوە خراونەتە نەخۆشخانە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٨-٢٠١٥ بووە بە دوو هێندە. هەرزەکارەکانی ئێستا دووچاری قەیرانێکی دەروونی بوونەتەوە. وەک ئەوەی ئەوە بەس نەبووبێت، و کەس نازانێت بۆچی.
هۆکارە داراییەکان ئەگەریان کەمبوو: لەدوای ٢٠١١ەوە دارایی ئەمریکا باشتر بووە. هەروەها فشاری خوێندنیش نەبووە: بەپێی سەرژمێرییەکانی هەڵسەنگاندنی داهاتوو، هەرزەکارەکانی ٢٠١٠کان دەڵێن ماوەیەکی کەمتر بەسەر دەبەن لە ئەرکی ماڵەوەیا وەک لە هەرزەکارەکانی ١٩٩٠کان، و ئەو ماوەیەی خوێندکارانی کۆلێژ و دواناوەندی بەسەری دەبەن لە چالاکییەکانی دەرەوەی خوێندن – جیاواز لە بیرکردنەوە باوەکە – هەمان ئەو کاتەی سەردەمی پێشووە بەپێی سەرژمێری تازە وەرگیراوەکانی کۆلێژ لە ئەمریکا. هیچ ڕووداوێکی کارەساتبار یان گۆڕانێکی سیسای ڕووی نەیاوە لەو ماوەیەیا (ئەم داتایانە هی سەردەمی پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیشن). هۆکارەکانی وەک نایەکسانی داهات و پێکهاتە خێزانییە گۆڕاوەکان، چەندین دەیەیە لە پەرەسەندنایە، و هیچ گۆڕانێکی لەناکاو نەبووە لە ٢٠١٠کاندا. کەواتە هۆکارەکە چییە؟
ئینجا بە بیرما هات. لە پرۆژەیەکی تردا، بۆم دەرکەوت هەرزەکارەکان کاتی کەمتر بەسەر دەبەن لەگەڵ هاوڕێکانیان و زیاتر لەڕێی ئەلیکترۆنییەوە پەیوەندی بەیەکترەوە دەکەن، و ئەو دیاردەیە لە ٢٠١١ەوە لە هەڵکشاندایە. بۆم دەرکەوت لەوکاتەوەیە کە مۆبایلە زیرەکەکان زۆر بڵاوبوونەوە – ئەوکاتەی هەرزەکارەکان (و گەورەکانیش) دەستیان کرد بە بەسەربردنی زۆربەی کاتەکانیان بە سەیرکردنی مۆبایلەکانی دەستیان. بێگومان، سەنتەری توێژینەوەی پیو دەریخستووە ڕێژەی سەدی ئەمریکییەکانی مۆبایلی زیرەکیان هەیە لە کۆتاییەکانی ٢٠١٢ لەسەدا ٥٠ی تێپەڕاندووە. هەر ئەوکاتەش بوو کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر بەردەست بوون بۆ هەرزەکارەکان. مۆبایلە زیرەکەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوون بە شتێک ڕاستەوخۆ کاریکردە سەر هەرزەکارەکان – گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە بەسەربردنی کارەکانیان، نەک ڕووداوێکی ناو هەواڵەکان یان دیاردەیەکی باو لە دایک و باوکیانەوە بیستبێتیان.
کەواتە بەدوای یەکدا هاتنەکە دەگونجێت: ڕێک ئەوکاتەی مۆبایلە زیرەکەکان بڵاوبوونەوە، و هەرزەکارەکان کاتی کەمتریان بەسەر دەبرد پێکەوە، تەندروستی دەروونییان خراپ بوو. پرسیاری دواتر ئەوەبوو ئایا مۆبایلە زیرەکەکان پەیوەندیان هەیە بە خراپبوونی تەندروستی کەسەکانەوە. لە شیکردنەوەکەما بۆ سەرژمێری هەڵسەنگاندنی داهاتوو و سیستمی داتایی سەرژمێری مەترسییەکانی سەر گەنجانی سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی بۆ کتێبەکەم، بۆم دەرکەوت هەرزەکارەکانی کاتی زیاتر بەسەردەبەن لەبەر شاشەکاندا کەمتر دڵخۆشن، خەمۆکیان زیاترە، و هۆکاری مەترسیان زیاترە بۆ خۆکوشتن. ئەو پێکەوە بەستنانە مانەوە دوای لەبەرچاوگرتنی هەندێک هۆکاری تری بەرچاو وەک ڕەگەز، ڕەچەڵەک، و پێگەی دارایی.
هەندێک پرسیان بۆچی ئەو توێژینەوانەشم لەبەرچاونەگرتووە کە کاریگەرییە ئەرێنییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیشان دەدات. یەکەم شت، ئەمە شتێکی وەرگیراوە بۆ کتێبێک، بۆیە جێی سەرسوڕمان نییە تیشکم خستبێتە سەر لێکدانەوەکانی بۆ کتێبەکەم کردووە (سەرژمێری نەتەوەیی هەلسەنگاندنی داهاتوو و داتاکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی لەسەر هەزارەها هەرزەکار، کە پەیوەندی نێوان کاتی زیاتری سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی و تەندروستی خراپتر نیشان دەدات). دووەم، نوێترین لێکدانەوەی توێژینەوەکان (٦٧ توێژینەوە) پەیوەندی دۆزیوەتەوە لە نێوان بەسەربردنی کاتی زیاتر لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی و ئاستی خراپتری تەندروستی. بەشێوەیەکی گشتی، لەنێوان نموونە گەورەکەی خۆم شیمکردەوە و ئەم لێکدانەوەی توێژینەوەکان، ئەوە ڕوونە بەڵگەکان بە ئاراستەی ئەوەیا دەچن پەیوەندی هەبێت لە نێوان خراپبوونی تەندروستی دەروونی و بەسەربردنی کاتی زیاتر لەسەر تۆڕی کۆمەلایەتی: بۆیە، بیرۆکەی ئەوەی بەویستی خۆم لە بەڵگەکانم هەڵبژاردووە بێبنەمایە. تۆڕی کۆمەڵایەتی لەوانەیە سوودی تری هەبێت، بەڵام باشتربوونی تەندروستی دەروونی – کە ئامانجی من بوو – پێناچێت یەکێک بێت لەوان.
بێگومان، بەتایبەتی تێبینیم کرد ئەو نموونە هەڵبژێردراوەی بڵاوکردەوە، پێکەوە بەستن هۆکارەکان ناسەلمێنێت. بۆ نموونە، لەوانەیە ئەوکەسانەی دڵخۆش نین ئەو ئامێرانە زیاتر بەکاربێنن کە شاشەیان هەیە. بەڵام، سێ توێژینەوەی تر توانیان ئەو لێکدانەوەیە بخەنە لاوە، بەلایەنی کەمەوە بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی. دوو توێژینەوە دەریانخست کاتی زیاتر لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی بووە بە دڵخۆشنەبوونی زیاتر، بەڵام دڵخۆشنەبوون نەبووەتە هۆکاری بەکارهێنانی زیاتری تۆڕی کۆمەڵایەتی؛ بەشێوەیەکی هەڕەمەکی گەورەکانی پەیوەست کردووە هەفتەیەک واز لە فەیسبووک بێنن، یان وازی لێنەهێنن. ئەوانەی وازیان لێهێناوە ئەو هەفتەیە دڵخۆشتر بوون، کەمتر تەنیا بوون و خەمۆکیان کەمتر بووە.
خەمۆکی وەک هۆکارێکی بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیش ناتوانێت ئەوە ڕوون بکاتەوە بۆچی خەمۆکی لەناکاو زیادیکرد دوای ٢٠١١-٢٠١٢. ئەگەر یەکەمجار زیادکردنەکە لە خەمۆکیدا بووبێت، ئەبێت هۆکارێکی تر هەبووبێ وایکردبێت خەمۆکی ئەوەندە زۆر زیاد بکات و ئەویش بووبێتە بەکارهێنانی زیاتری مۆبایلی زیرەک و تۆڕی کۆمەڵایەتی. زیاتر پێدەچێت بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک و تۆڕی کۆمەڵایەتی زیادیکردبێت و ئینجا زیادکردنی خەمۆکی بەدوایدا هاتبێت. تا ئێستا دیارترین گۆڕانکاری لە ژیانەی ڕۆژانەی هەرزەکاران لە نێوان ٢٠١١ و ٢٠١٥ بڵاوبوونەوەی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک و تۆڕی کۆمەڵایەتی بوو. هیچ شتێکی تر ئەوەندە بڵاونەبۆتەوە.
نەک هەر ئەوەش: کەس قسە لەوەیا ناکات پەیوەندی ڕاستەوخۆ تەندروستی دەروونی باشتر بکات. کەواتە ئەگەر پێکەوە بەستنی نێوان تۆڕی کۆمەڵایەتی و خەمۆکی لابەرین – بڵێین هیچ کاریگەری نییە – ئەو کەمبوونەوەیە لە پەیوەندیە ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووەکان دەکرێت ببێتە هۆی خەمۆکی و دڵخۆشنەبوون. و بۆچی پەیوەندیە کۆمەڵایەتییە ڕووبەڕووەکان کەمی کردووە؟ لەوانەیە لەبەر ئەوەبێت کە ماوەی زیاتر لەبەر شاشەدا بەسەر دەبرێت.
هیچ کام لەمانە واتای ئەوە نییە کە دەبێ مۆبایلەکە لە دەستی هەرزەکارەکە بسەنیت. وەک توێژینەوەکانی تریش دەریانخستووە، بەکارهێنانی مامناوەندی مۆبایلە زیرەکەکان – دەوروبەری کاتژمێرێک لە ڕۆژێکدا – زیانبەخش نییە. لە شیکردنەوەکەمدا بۆ سیستمی داتایی سەرژمێری مەترسییەکانی سەر گەنجانی سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی، کاریگەرە خراپەکان لەسەر دەروونی تەنیا دوای بەکارهێنانی بۆ دوو بۆ سێ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا دەرکەوتووە. بێگومان، زۆربەی هەرزەکارەکان (زۆرێکیش لە گەورەکان) زۆر زیاتر لە دوو کاتژمێر مۆبایلە زیرەکەکانیان بەکاردەهێنن لە ڕۆژێکدا (تێکڕا شەش بۆ هەشت کاتژمێر لەکاتی بێکاریدا)، بۆیە ڕێی تێدەچێت بیر لەوە بکرێتەوە سنور دابنرێت.
دوای ئەوەی نموونەیەکی کتێبەکەم بڵاوکرایەوە، هەندێک کەس وەک ساراه رۆز کاڤانگ، مشتومڕیان کرد لەسەری کە نابێت هیچ ئەنجامێک بخەمە ڕوو تا ئەوکاتەی ئەتوانین تاقیکردنەوەیەکی کۆنترۆڵکراو بکەین لەسەر ژمارەیەک هەرزەکار کە بەهەڕەمەکی هەڵبژێردرابێتن و بخرێنە بەر بەکارهێنانی زۆر یان کەمی مۆبایلی زیرەکەوە. دەیوت،" من پێموایە مناڵەکان باش دەبن."
بەڵام ئەوە شتێکی باش نییە لەسەدا ٥٠ هەرزەکاری زیاتر تووشی خەمۆکی بوون لە ٢٠١٥دا بەراورد بە ٤ ساڵ پێشتر. ئەوە هیچ باش نییە ڕێژەی خۆکوشتن لە کچاندا بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە لە ١٩٧٥ەوە. ئەوە باش نییە ئێستا مناڵەکان و هەرزەکارەکانی بەهۆی بیرکردنەوە بۆ خۆئازاردان یان خۆکوشتن خراونەتە نەخۆشخانە بووە بە دوو هێندە. ئەوە باش نییە هەرزەکارەکان بڵێن هەست بەتەنیایی ئەکەن و هەست بە بێهیوایی ئەکەن.
کتێبی ئایجین چەندین تایبەتمەندی و مۆدەی ئەرێنیش نیشان دەدات، کە لە کتێبەکەیا بە وردی باسکراوە، بە کەمبوونەوەی ڕێژەی دووگیان بوون و بەکارهێنانی مەی لە هەرزەکاردا و هەروەها ڕەوشتێکی بەرزتری کارکردن. هەر بۆ ئەوەی هیچ هەڵەتێگەشتنێک نەبێت: دیاردە نیگەرانکەرەکانی تەندروستی دەروونی واتای ئەوە نییە هیچ لایەنێکی ئەرێنی نەبێت، یان بمانەوێت لایەنە ئەرێنییەکان فەرامۆش بکەین. ڕاستییەکەی، بەشی یەکەمی کتێبەکە – پێشەوە و ناوەڕاست—تیشک دەخاتە سەر زۆرێک لەم دیاردانە، وەک بەشەکەی تری کتێبەکەش. ناشبێت کاریگەرییە خراپەکانی لەسەر دەروونی وەک ڕەخنەگرتن لەم نەوەیە لێک بدرێتەوە – وەک دەرون ناسێک، ئەو بیرۆکەیە بە ناڕەوشتی دەزانم بەرامبەر بنچینەی بواری کارکردنەکەم، ئەویش ئەوەیە کە کێشەی تەندروستی دەروونی شایەنی تێگەشتن و بەدەمەوە چوونە نەک سانسۆری بخرێتە سەر.
مۆبایلی زیرەک کاریگەرێکی خراپی حاشاهەڵنەگری هەیە لەسەر دەروونی هەرزەکارەکان و پێویستە بەلایەنی کەمەوە وا سەیر بکرێت کە بەشێکی هۆکارەکانی پشت خەمۆکی هەرزەکارەکانەوەیە، بۆیە تەواو ڕێی تێئەچێت بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لەلایەن مناڵان و هەرزەکارەکانەوە سنوردار بکرێت. وەک هەر دەست تێوەردانێکی تر، مەترسییەکانی هیچ نەکردن بەرامبەر کردنی شتێک پێویستە لێک بدرێتەوە. پێناچێت هیچ خراپییەک هەبێت لە سنوردارکردنی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک بۆ ٩٠ خولەک لە ڕۆژێکدا یان کەمتر. بەڵام، هیچ نەکردن و ڕێگەدان بەوەی هەرزەکارەکان بەردەوامبن لەوەی ڕۆژانە شەش کاتژمێر زیاتر بەسەر بەرن لەسەر مۆبایلی زیرەک و تۆڕی کۆمەڵایەتی مەترسی زیانگەیاندنیان بەتەندروستی دەروونی لە زیادبووندا دەبێت.
ئەمەوێ چەپڵە لێبەم، بۆ توێژینەوەیەکی کۆنترۆڵکراوی هەڕەمەکی کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی هۆکاری نێوان بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان و خەمۆکی دەخاتە ڕوو. هیوادارم ئەو جۆرە توێژینەوانە هاوکاری دارایی بکرێت، تەنانەت ئەگەر هەتا چەند ساڵێکی تریش ئەنجامەکانی نەزانین. ئەگەر بەڵگەی تریش دەرچێت لەسەر شتێکی کلتوری یان تەکنەلۆجی تر کە زیادکردنی خەمۆکی و تەنیایی و ویستی خۆکوشتن ڕوون بکاتەوە ئەوا بەدەمییەوە ئەچم. ئێستا، بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک گرنگترین تەوەرە، بۆیە دەست ئەکەم بە بەدەمەوەچوونی لەگەڵ مناڵەکانی خۆم و پێموابێت پێویستە دایکان و باوکان هەموویان بیری لێبکنەوە. هەرزەکارەکان و گەنجەکان بە ڕاوێژکارەکانی کۆلێژەکان، و بەڕێوەبەرەکانی سەرژمێرییەکان، و توێژەرە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن کە دەناڵێنن، و پێویستە گوێیان لێبگرین.